ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
51 : 28

۞ وَلَقَدۡ وَصَّلۡنَا لَهُمُ ٱلۡقَوۡلَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

بەدڵنیاییەوە چیرۆک و بەسەرھاتی ئوممەت و گەلانی پێشوومان گەیاند بە موشریک و بتپەرست و جولەکەکانی بەنوئیسرائیل، وە کاتێکیش پێغەمبەرانی ئێمەیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکردن دەستبەجێ سزامان بۆ دانەبزاندن، بەئومێدی ئەوەی پەند و ئامۆژگاری وەربگرن و باوەڕ بھێنن تاوەکو ئەوەی تووشی ئەوان بوو دووچاری ئەمان نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 28

ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤۡمِنُونَ

ئەوانەی پێش دابەزینی قورئان باوەڕیان جێگیر و چەسپاو بوو بە تەورات، باوەڕیش بە قورئان دەھێنن کاتێک لە کتێب و پەڕاوەکانی خۆیاندا بە وردی باسی ھاتنی قورئان کراوە بۆ کۆتا پێغەمبەر کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم). info
التفاسير:

external-link copy
53 : 28

وَإِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلِهِۦ مُسۡلِمِينَ

کاتێک قورئانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە ئەوان دەڵێن: باوەڕمان پێی ھێناوە، چونکە ئەو قورئانە ڕاست و دروستە و ھیچ شک و گومانی تێدا نییە، لەلایەن پەروەردگارمانەوە دابەزیوە، بێگومان ئێمە پێش دابەزینی قورئانیش موسڵمان بووین، چونکە باوەڕمان ھەبووە بەسەرجەم پێغەمبەرانی پێش ئەویش. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 28

أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡتَوۡنَ أَجۡرَهُم مَّرَّتَيۡنِ بِمَا صَبَرُواْ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ

ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە کە باسکرا، اللە تەعالا دووجار پاداشتی کار و کردەوەیان دەداتەوە، بەھۆی ئارامگرییان لەسەر باوەڕھێنانیان بە کتێب و پەڕاوەکانی خۆیان، وە باوەڕھێنانیشیان بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک ڕەوانەکرا، وە بەکار و کردەوەی چاکەیش بەرھەڵستی کاری خراپە دەکەن، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزیشمان داون لەکاری خێر و چاکەدا خەرجی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 28

وَإِذَا سَمِعُواْ ٱللَّغۡوَ أَعۡرَضُواْ عَنۡهُ وَقَالُواْ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ لَا نَبۡتَغِي ٱلۡجَٰهِلِينَ

وە ئەو باوەڕدارانەی ئەھلی کتاب کاتێک قسەی ناپەسەند و ھیچ و پووچ دەبیستن پشتی تێدەکەن و ئاوڕی بۆ نادەنەوە، وە بەو کەسانەش ئەو قسە ناپەسەندانە دەکەن، پێیان دەڵێن: پاداشت و ئەنجامی کردەوەکانمان بۆ خۆمانە، وە پاداشت و ئەنجامی کردەوەکانی ئێوەیش بۆ خۆتانە، ئێوە لەجوێن و ئەزیەت و ئازاری ئێمە سەلامەتن، ئێمە نامانەوێت ھاوڕێیەتی کەسانی نەفام و نەزان بکەین، چونکە زیان و ئەزیەت و ئازاری دین و دونیامانی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 28

إِنَّكَ لَا تَهۡدِي مَنۡ أَحۡبَبۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ

- ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت ھیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشت دەوێت، وەک بتەوێت ھیدایەتی ئەبو طالبی مامت و ھەرکەسێکی تر بدەیت و تەوفیقیان بدەیت لەسەر باوەڕھێنان، بەڵام اللە تەعالا بەتەنھا خۆی تەوفیقی ھەرکەسێکی بوێت دەیدات بۆ ھیدایەتی و باوەڕھێنان، وە خۆیشی زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێبازی ھیدایەت دەگرن بۆ سەر ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 28

وَقَالُوٓاْ إِن نَّتَّبِعِ ٱلۡهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفۡ مِنۡ أَرۡضِنَآۚ أَوَلَمۡ نُمَكِّن لَّهُمۡ حَرَمًا ءَامِنٗا يُجۡبَىٰٓ إِلَيۡهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَيۡءٖ رِّزۡقٗا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

موشریک و بتپەرستەکانی مەککە بڕوبیانوویان ئەوە بوو کە شوێن ئاینی ئیسلام ناکەون و باوەڕ ناھێنن، دەیانوت: ئەگەر ئێمە شوێن ئەو ئیسلامە بکەوین تۆ ھێناوتە، ئەوا دوژمنەکانمان بەخێرایی لەخاک و وڵاتی خۆمان دەمانفڕێنن و وەدەرمان دەنێن، اللە تەعالا بەرپەرچیان دەداتەەوە و دەفەرموێت: ئایا ئێمە ئەوانمان لەناو حەرەمی مەککەدا جێگیر و نیشتەجێ نەکردووە، کە حەرامە خوێنی تێدا بڕێژرێت و زوڵم و ستەمی تێدا ئەنجام بدرێت؟ وە دڵنیان لەوەی كەسانی تر ناتوانن بدەن بەسەریاندا و بیانفڕێنن، وە لەھەموو بەرووبومێک کۆدەکرێتەوە دەبرێت بۆ شاری مەککە لەو ڕزق و ڕۆزییەی ئێمە دەینێرین بۆیان، بەڵام زۆربەیان نازانن و تێناگەن اللە تەعالا چی ناز و نیعمەت و بەخششێکی خۆی ڕشتووە بەسەریاندا، تاوەکو سوپاس و شوکری بکەن لەسەری. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 28

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةِۭ بَطِرَتۡ مَعِيشَتَهَاۖ فَتِلۡكَ مَسَٰكِنُهُمۡ لَمۡ تُسۡكَن مِّنۢ بَعۡدِهِمۡ إِلَّا قَلِيلٗاۖ وَكُنَّا نَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثِينَ

وە خەڵکی زۆری شار و گوندمان لەناو برد كه کوفر و ناشکوری نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالایان کرد، وە لە گوناھ و تاواندا ڕۆچووبوون، ئێمەیش سزامان بۆ ناردن و لەناومان بردن، جا ئەوە جێگا و شوێنەکانیانە بە وێرانی و خاپووری ماونەتەوە و خەڵکی بەلایدا تێپەڕ دەبن، لەپاش وێران بوون و تیاچوونیشیان ماوەیەکی کەم نەبێت (ڕێبواران لایانداوە لایدا) ھیچ کەسی تێدا نیشتەجێ نەبووە، وە ئێمە خۆمان بووینە میراتگریان چونکە ھەموویان تیاچوون، ئێمە دەبینە میراتگری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش لە نێوانیاندایە، چونکە غەیری خۆمان کەس نامێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 28

وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبۡعَثَ فِيٓ أُمِّهَا رَسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۚ وَمَا كُنَّا مُهۡلِكِي ٱلۡقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهۡلُهَا ظَٰلِمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت گوند و شارەکانی وێران نەکردووە، ھەتاوەکو بڕو بیانووی خەڵکەکەی بڕیوە بەوەی پێغەمبەرێکی لەناو گوند و شارە گەورەکان بۆ ڕەوانە کردوون، ھەروەک چۆن تۆی لەناو دایکی گوندەکان (مەبەست پێی شاری مەککەیە) ڕەوانە کرد، وە ئێمە خەڵکی ھیچ گوند و شارێکمان لەناو نەبردووە ئەگەر لەسەر ھەق و ڕاستی بووبن، بەڵکو کاتێک لەناومان بردوون خەڵکەکەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردبێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فضل من آمن من أهل الكتاب بالنبي محمد صلى الله عليه وسلم، وأن له أجرين.
فەزڵ و چاکەی ئەو کەسانەی لە ئەھلی کیتابن و باوەڕیان ھێناوە بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەوەی دووجار پاداشتیان لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ ھەیە. info

• هداية التوفيق بيد الله لا بيد غيره من الرسل وغيرهم.
ھیدایەتی تەوفیق تەنھا بە دەستی اللە تەعالایە و بە دەستی ھیچ کەسێکی تر نییە لە پێغەمبەران و پیاوچاکان و غەیری ئەوانیش. info

• اتباع الحق وسيلة للأمن لا مَبْعث على الخوف كما يدعي المشركون.
شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی ھۆکاری ئەمن و ئاسایش و سەقامگیرییە نەک ھۆکاری ترس و بیم بێت وەک ئەوەی بتپەرست و موشریکەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد. info

• خطر الترف على الفرد والمجتمع.
مەترسی خۆش گوزەرانی و ڕابواردن لەسەر تاک و کۆمەڵگە. info

• من رحمة الله أنه لا يهلك الناس إلا بعد الإعذار إليهم بإرسال الرسل.
یەکێک لە ڕەحم و بەزەییەکانی پەروەردگار ئەوەیە خەڵکی لەناو نابات و سزایان نادات دوای ئەوەی بڕوبیانویان ناھێڵێت بەوەی لە خۆیان پێغەمبەرانیان بۆ دەنێرێت. info