ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
22 : 28

وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلۡقَآءَ مَدۡيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يَهۡدِيَنِي سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

کاتێک موسا بەرەو شاری مەدیەن ڕۆیشت، وتی: بەڵکو پەروەردگارم ڕێنوماییم بکات بۆ باشترین و ڕاسترین ڕێگا، وە لێم ون نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 28

وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدۡيَنَ وَجَدَ عَلَيۡهِ أُمَّةٗ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسۡقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمۡرَأَتَيۡنِ تَذُودَانِۖ قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخٞ كَبِيرٞ

جا کاتێک گەیشتە سەرچاوەی ئاوەکەی مەدیەن، کە خەڵکی ئاژەڵیان لێ ئاو دەدا، کۆمەڵێک خەڵکی بینی ئاژەڵەکانیان ئاو دەدەن، جگە لەوانیش دوو ئافرەتی تری بینی لەلایەکەوە وەستابوون بەدیاری ئاژەڵەکانیانەوە، تاوەکو خەڵکی تەواو بن لە ئاودانی مەڕ و ماڵاتەکانیان ئەمجا بچن ئاوی ئاژەڵەکانیان بدەن، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو دوو ئافرتەی وت: ئەوە چیتانە بۆچی وەک ئەو خەڵکە ئاژەڵەکانتان ئاو نادەن؟ وتیان: واڕاھاتوین ھەتا شوانەکانی تر لێرە نەڕۆن ئێمە ئاژەڵی خۆمان ئاو نادەین، بۆ ئەوەی تێکەڵاوی ئەوان نەبین، وە باوکیشمان پیرە و توانای ئاودانی ئاژەڵەکەی خۆمانی نییە، بۆیە ناچارین ئێمە خۆمان ئاویان بدەین. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 28

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِيرٞ

موسا بەزەیی پێیاندا ھاتەوە و مەڕ و بزنەکانی بۆ ئاودان و پاشان چوویە سێبەرێکەوە و کەمێک پشوویدا، وە لەپەروەردگاری پاڕایەوە و بێدەسەڵاتی خۆی بۆ نیشاندا، وە وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من ھەژارم و پێویستم بەھەر خێر و چاکەیەکە بۆم بنێریت. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 28

فَجَآءَتۡهُ إِحۡدَىٰهُمَا تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآءٖ قَالَتۡ إِنَّ أَبِي يَدۡعُوكَ لِيَجۡزِيَكَ أَجۡرَ مَا سَقَيۡتَ لَنَاۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيۡهِ ٱلۡقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفۡۖ نَجَوۡتَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێک دوو ئافرەتەکە ڕۆیشتنەوە و ھەواڵەکەیان بۆ باوکیان گێرایەوە، باوکیشیان یەکێک لە دوو کچەکەی خۆی نارد بۆ ئەوەی بانگی بکات بۆی، بەشەرم و شکۆیەکەوە ھاتە لای موسا و پێی وت: بێگومان باوکم بانگت دەکات و دەیەوێت بڕۆیت بۆ لای بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوەت بداتەوە کە مەڕ و ماڵاتەکەت بۆ ئاوداین، جا کاتێک موسا ھات بۆ لای باوکیان و ھەواڵی خۆی و کوشتنی کابرای قبطی و ھەڵھاتنی لە میسری بۆ باس کرد، باوکی کچەکانیش موسای دڵنیا کردەوە و پێی وت: مەترسە تۆ ڕزگارت بووە لە گەلی ستەمکاران، لە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی، چونکە ئەوان دەسەڵاتیان نییە بەسەر مەدیەندا، ئەوان ناتوانن بگەن بەتۆ و ئازارت بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 28

قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ

یەکێک لە کچەکانی بە باوکی وت: ئەی باوکە گیان ئەم پیاوە بگرە بەکرێ تاوەکو ببێتە شوانمان و مەڕ و ماڵاتەکەمان بۆ بلەوەڕێنێت، ئەو شایانی ئەو کارەیە بێگومان چاکترین ڕەنجبەرە کە تۆ بەکرێی بگریت، چونکە بەھێز و دەست پاکە، بەھێزە چونکە ئەوەی داوای لێ بکەیت ئەنجامی دەدات، وە ئەمین و دەست پاکیشە ھەرچیەکی بخەیتە ژیڕ دەست خیانەتی لێ ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 28

قَالَ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَنۡ أُنكِحَكَ إِحۡدَى ٱبۡنَتَيَّ هَٰتَيۡنِ عَلَىٰٓ أَن تَأۡجُرَنِي ثَمَٰنِيَ حِجَجٖۖ فَإِنۡ أَتۡمَمۡتَ عَشۡرٗا فَمِنۡ عِندِكَۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

باوکیان وتی بە موسا : بێگومان من دەمەوێت یەکێک لە کچەکانم مارەکەم لە تۆ، وە مارەییەکەیشی ئەوەیە ھەشت ساڵ شوانی مەڕ و ماڵاتەکەم بیت، خۆ ئەگەر کردە دە ساڵ و تەواوت کرد ئەوە لە چاکەی خۆتەوەیە و من ناچارت ناکەم بەوە، چونکە گرێبەستەکەی نێوانمان لەسەر ھەشت ساڵ دەبێت، لە ھەشت ساڵ زیاتر کارێکی خۆبەخشانەیە، نامەوێت پابەندت کەم بە کارێکەوە گران و قورس بێت لەسەرت، ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت دەمبینی لە چاکەکاران دەبم کە وەفایان ھەیە بە گرێبەستەکانەوە و پەیمان و بەڵێنی خۆیان ناشکێنن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 28

قَالَ ذَٰلِكَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَۖ أَيَّمَا ٱلۡأَجَلَيۡنِ قَضَيۡتُ فَلَا عُدۡوَٰنَ عَلَيَّۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٞ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەوەی وتت و باستکرد بڕیار و پەیمان بێت لە نێوان من و تۆدا و لەسەری ڕێکەوتین، ھەرکام لەو دوو ماوەیە ھەشت ساڵەکە یان دە ساڵەکەم تەواو کرد ئەوا پەیمانەکەم بەجێھێناوە، ئیتر دوای ئەوە داوای زیادەم لێ مەکە و نابێت ستەمم لێ بکرێت، وە اللە تەعالایش وەکیل و شاھیدو چادوێرە لەسەر ئەو گرێبەستەی ڕێکەوتین لەسەری. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الالتجاء إلى الله طريق النجاة في الدنيا والآخرة.
پەنا بردن بۆ اللە تەعالا ڕێگای ڕزگارییە لە دونیا و دواڕۆژدا. info

• حياء المرأة المسلمة سبب كرامتها وعلو شأنها.
شەرم و حەیایی ئافرەتانی موسڵمان ھۆکاری ڕێز و شکۆ و بەرزی پلە و پایەیانە. info

• مشاركة المرأة بالرأي، واعتماد رأيها إن كان صوابًا أمر محمود.
بەشداری کردنی ئافرەتان لە وەرگرتنی ڕا و بۆچوونیان، وە بەگوێ کردنی ڕاو بۆچوونەکانیان ئەگەر ھاتوو ڕاکانیان چاک و باش بوو. info

• القوة والأمانة صفتا المسؤول الناجح.
ھێز و ئەمانەت پارێزی دوو سیفەتی بەرپرسی سەرکەوتوون. info

• جواز أن يكون المهر منفعة.
دروستە مارەیی ئافرەتان سوود و قازانجێک بێت، وەکو شوانییەکەی موسا بۆ باوکی کچەکان. info