ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
56 : 22

ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

ھەموو موڵک و دەسەڵات لە ڕۆژی قیامەتدا -ئەو ڕۆژەی ئەوانەی ھەڕەشەی سزا وتۆڵە سەندنەوەیان لێکرابوو دەیانھێنن بۆ لێپرسینەوە - ئەو ڕۆژە موڵک دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەس ناتوانێت ململانێی لەگەڵدا بکات، پاکوبێگەردی بۆ زاتی بەرز و بڵندی، ھەر خۆی دادوەری دەکات لە نێوان باوەڕداران و بێباوەڕاندا، بەو شێوەیەی شایستەی ھەر کامیانە بڕیاریان بۆ دەدات، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە پاداشتی گەورەیان بۆ ئامادە کراوە، لەناو بەھەشتە خۆش و پڕ لەناز و نیعمەتە نەبڕاوەکاندان. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 22

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ

ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە، وە ئەو بەڵگە و نیشانە و ئایەتانەی دامان بەزاندبووە سەر پێغەمبەرەکەمان بەدرۆ دانا، ئەوانە سزای ڕسواکەریان بۆ ھەیە، سزایەک اللە تەعالا لە ئاگری دۆزەخدا ئەوانی پێ سووک و ڕیسوا دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 22

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓاْ أَوۡ مَاتُواْ لَيَرۡزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ

ئەوانەی وڵات و شار و نیشتمانی خۆیان بەجێھێشت لە پێناو ڕەزامەندی اللە و سەربەزری ئاینەکەیان، پاشان لە پێناو ئەویشدا لە گۆڕەپانی جیھاددا کوژران، یان مردن، ئەوا بێگومان اللە تەعالا لە بەهەشتدا ڕۆزی و نیعمەتێکی زۆر چاکی ھەمیشە و نەبڕاوەیان پێ دەبەخشێت، وە بێگومان ھەر (اللە سبحانە وتعالی) یە چاکترین ڕزق و ڕۆزیدەرە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 22

لَيُدۡخِلَنَّهُم مُّدۡخَلٗا يَرۡضَوۡنَهُۥۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٞ

اللە تەعالا لە بەھەشتدا دەیانخاتە جێگایەکەوە زۆر پێی ڕازین، وە بێگومان اللە زانایە بەکار و کردەوە و نیەت و نیازی دڵیان، وە زۆر خۆگر و لەسەرخۆیە، پەلەی نییە بۆ تۆڵە سەندنەوە لەو کارانەی زیادەڕۆییان تێدا کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 22

۞ ذَٰلِكَۖ وَمَنۡ عَاقَبَ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيۡهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ

ئەوەی باسکرا لەوەی کە ئەوانەی لە پێناو اللە تەعالا کۆچیان کرد کە دەیانخاتە بەھەشتەوە، ھەروەھا ڕێگا دراوە ھەر کەسێک دەست درێژی کرایە سەری ھاوشێوەی ئەو دەست درێژی کردنە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، وە ھیچ گوناھبار نابێت و مافی ڕەوای خۆیەتی، جا ئەگەر ھاتوو دەست درێژیکار جارێکی تر گەڕایەوە بۆ دەست درێژی کردن و سنوور بەزاندن، ئەوا بێگومان اللە ئەو کەسە سەر دەخات کە دەست درێژی کراوەتە سەر و زوڵم و ستەمی لێکراوە، بێگومان اللە چاوپۆشی لە باوەڕداران دەکات و لێیان دەبورێت و لێیشیان خۆش دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 22

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ

ئەو سەرخستن و کۆمەکی کردنەی ستەم لێکراوان بۆ ئەوەیە کە بزانرێت اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە و بەتوانایە بۆ ھەر شتێک ویستی لەسەر بێت، وە بەشێک لە دەسەڵات و تواناکانی بریتییە لەوەی شەو بەناو ڕۆژدا دەبات، وە ڕۆژیش بەناو شەودا، بەزیاد کردنی یەکێکیان و کەمکردنەوەی ئەوی دیکەیان، وە بێگومان اللە وتە و گوفتاری بەندەکانی چاک دەبیستێ، وە زانا و ئاگاداریشە بەکار و کردەوەکانیان و ھیچ شتێکیانی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەشیان لەسەر دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 22

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلۡبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ

ئەوەی باسکرا لەوەی اللە تەعالا شەو بەناو ڕۆژدا دەبات و ڕۆژیش بەناو شەودا، لەبەر ئەوەیە کە ھەر اللە ھەق و ڕاستە، ئاینەکەیشی ھەق و ڕاستە، وە بەڵێنەکانیشی راست و دروستن، وە یارمەتی و سەرخستنی بۆ باوەڕدارانیش ھەق و ڕاستە، وە بێگومان ئەو بتانەیشی جگە لە اللە دەپەرسترێن ھەموویان پڕ و پوچ و بەتاڵن، وە ھیچ بنەمایەکیان نییە، وە بێگومان ھەر اللەیە بەزات و قەدر و دەسەڵاتی خۆی بەرز و بڵندە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا، گەورەیە بەجۆرێک ھیچ زاتێک لەو گەورەتر نییە و لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەورەتر و مەزنتر و بەڕێزترە. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 22

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَتُصۡبِحُ ٱلۡأَرۡضُ مُخۡضَرَّةًۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٞ

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتبینیوە بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، زەویش پاش ئەو بارانە بە ڕووەکە جوانەکای سەوز دەبێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر میھرەبان و بەلوتفە بۆ بەندەکانی کاتێک بارانی بۆ باراندن، وە زەوی بۆ سەوز کردن، وە زۆر شارەزای بەرژەوەندییەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 22

لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە تەنھا موڵکی اللە تەعالایە، وە بەدڵنیایی اللە تەعالا زۆر دەوڵەمەندە و پێویستی بە ھیچ لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، وە لەھەموو کات و ساتێکیشدا سوپاسکراوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مكانة الهجرة في الإسلام وبيان فضلها.
ئەم ئایەتانە پلە و پایەی کۆچ کردن لە ئیسلامدا دەخەنە ڕوو، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی فەزڵەکانی. info

• جواز العقاب بالمثل.
دروستە ھەموو دەستدرێژی و ستەم و تۆڵەیەک وەک خۆی وەڵام بدرێتەوە. info

• نصر الله للمُعْتَدَى عليه يكون في الدنيا أو الآخرة.
پشتیوانی و سەرخستنی اللە تەعالا بۆ کەسانی ستەم لێکراو لە دونیا و دواڕۆژیش دەبێت. info

• إثبات الصفات العُلَا لله بما يليق بجلاله؛ كالعلم والسمع والبصر والعلو.
جێگیرکردن و چەسپاندنی سیفەتە بەرز و بڵندەکان بۆ اللە تەعالا بەو شێوەیەی شایستەی زاتی ئەوە، وەک سیفەتی عیلم و زانست و بیستن و بینین و بەرزی و بڵندی. info