ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
6 : 22

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەوەی بۆمان باسکردن - لەسەرەتای بەدیھێنانتان و قۆناغەکانی و حاڵی ئەو کەسەی لەدایک دەبێت – بۆ ئەوە باسکرا باوەڕ بھێنن کە بەڕاستی زاتی (اللە تعالی) ئەو زاتە ھەق و ڕاستەیە کە ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، بەپێچەوانەی ئەو بت و دار و بەردەی کە ئێوە دەیانپەرستن، وە بۆ ئەوەی باوەڕتان ھەبێت بەڕاستی ھەر ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 22

وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٞ لَّا رَيۡبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبۡعَثُ مَن فِي ٱلۡقُبُورِ

وە بۆ ئەوەی باوەڕیشتان ھەبێت بەڕاستی ڕۆژی قیامەت ھەر دێت و ھیچ گومان لەھاتنی نییە، وە بەڕاستی زاتی (اللە) مردووەکان زیندوو دەکاتەوە لە گۆڕەکانیان بۆ ئەوەی پاداشت و سزای کار و کردەوەیان بداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 22

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ

کەسانی وا ھەیە لە نێو بێباوەڕاندا دەمەقاڵێ و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی (اللە تعالی) وە، بەبێ زانست و زانیاریەکی وا کە بیانگەیەنێتە ھەق و ڕاستی، وە بەبێ ئەوەی شوێن ھیچ ڕێنوێنکار و ھیدایەتدەرێک کەوتبن ڕێنماییان بکات، وە بەبێ ئەوەیش پەرتووکێکی درەوشاوەیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ دابەزی بێت ڕێنماییان بکات بۆ لای خۆی، ھیچ شتێکیان لەم شێوەیە پێ نییە و لە خۆیانەوە دەم دەکوتن لە ھەموو شتێک. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 22

ثَانِيَ عِطۡفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۖ لَهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ

ئەم جۆرە کەسە بەفیزێکەوە ملێک لار دەکاتەوە تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات و پەشیمانیان بکاتەوە لەباوەڕھێنان بە خوای گەورە لەڕێگای ڕاستی خوای گەورە لایانبدات، ئەو کەسەی حاڵی بەم شێوەیە بێت خوای گەورە باسی دەکات ئەوە لەژیانی دونیا زەلیل و ڕیسوا دەبێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای ئاگری سوتێنەری پێدەچێژین. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 22

ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتۡ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيۡسَ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ

وە پێی دەگوترێت: ئەو سزایەی کە دەیچێژیت بەھۆی ئەو کار و کردەوانەوەیە لەبێباوەڕی و گوناھ و تاوان ئەنجامت داوون، خوای گەورەیش ستەمکار نییە بۆ بەندەکانی، وە سزای ھیچ کەسێکی بێ گوناھیش نادات. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 22

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعۡبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرۡفٖۖ فَإِنۡ أَصَابَهُۥ خَيۡرٌ ٱطۡمَأَنَّ بِهِۦۖ وَإِنۡ أَصَابَتۡهُ فِتۡنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجۡهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ

لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن لەسەر گومان و دوودڵی خوا دەپەرستن و دامەزراو نین، ئەگەر ھاتوو تووشی خێر و خۆشی بوو لە لەشساغی و دەوڵەمەندی ئەوا لەسەر باوەڕ و خواپەرستییەکەی بەردەوام دەبێت، خۆ گەر ھاتوو بەپێچەوانەوە بوو تووشی بەڵا و موسیبەت و نەخۆشی و ھەژاری بوو ڕەشبین دەبێت بەرامبەر ئاینەکەی و پاشگەز دەبێتەوە، ئەم کەسە خەسارۆمەندی دونیا بوو، چونکە کوفر و بێباوەڕییەکەی جگە لەوەی لەسەری نوسرابوو ھیچی بۆ زیاد نەکرد، وە خەسارۆمەندی دواڕۆژیش بوو چونکە دوچاری سزای خوا دەبێت، ئەمەش بەدڵنیایی خەسارۆمەندی ڕوون و ئاشکرایە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 22

يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلۡبَعِيدُ

بتگەلێک لە بری (اللە تعالی) دەپەرستێت و ھانا و ھاواریان بۆ دەبات ئەگەر سەرپێچیشی بکات ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ سوود و قازانجێکیشی بۆی نابێت ئەگەر گوێڕایەڵی بکات، ئەو پەرستن و ھاوارکردنە بۆ ئەو بتانە کە نە زیان و نە سوودی ھەیە گومڕاییەکی دوور لەھەق و ڕاستییە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 22

يَدۡعُواْ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقۡرَبُ مِن نَّفۡعِهِۦۚ لَبِئۡسَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَلَبِئۡسَ ٱلۡعَشِيرُ

ئەم بێباوەڕەی کە بتەکان دەپەرستێت و ھانا و ھاواریان بۆ دەبات ھەمیشە زەرەر و زیانەکەی نزیکترە لەو قازانج و سوودەی کە ونە و دیار نییە، بێگومان ئەم پەرستراوانە کە زیانیان نزیکترە لە سوود و قازانجیان خراپترین یارمەتیدەر و پشتیوانن بۆ ئەو کەسانەی داوای یارمەتی و پشتیوانیان لێدەکەن، وە خراپترین ھاوڕێ و ھاودەمن بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 22

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يُرِيدُ

بە دڵنیایی ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕۆن، بێگومان خوای گەورە ویستی لێ بێت بە ڕەحم و میھرەبانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەیەوێت ڕەحمی پێ بکات، وە ویستی لێ بێت تۆڵە لەھەر کەسێکیش بسێنێت لێی دەسێنێت، ھیچ کەسێک ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەشتێک بکات. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 22

مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لۡيَقۡطَعۡ فَلۡيَنظُرۡ هَلۡ يُذۡهِبَنَّ كَيۡدُهُۥ مَا يَغِيظُ

ھەر کەسێک پێی وایە کە خوای گەورە پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) لە دونیا و دواڕۆژدا سەرناخات و یارمەتی نادات، ئەوە با بە گوریسێک خۆی ھەڵواسێت بەمیچی خانووەکەیەوە و خۆی بخنکێنێت و لەسەر زەوی ھەناسە نەدات، پاشان تەماشا بکات بزانێت ئایا ئەو ھەموو ڕق و تووڕەیی و ناڕەحەتییەی دڵ و دەروونی دەڕوات و نامێنێت، بێگومان خوای گەورە سەرخەر و پشتیوانی پێغەمبەرەکەیەتی، جا ئەو کەسەی نکۆڵی لەمە دەکات پێی خۆشە یاخود نا ، با لە ڕقا خۆی بتاسێنێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أسباب الهداية إما علم يوصل به إلى الحق، أو هادٍ يدلهم إليه، أو كتاب يوثق به يهديهم إليه.
ھۆکارەکانی ھیدایەت و ڕێنمونی یان زانست و زانیارییەكە خاوەنەکەی دەگەیەنێت بەھەق و ڕاستی، یان کەسێکی ڕێنوماییکەرە ڕێگای ھەقی پێ نیشان دەدات، یان کتێب و پەرتووکێکە باوەڕ و متمانەی پێیەتی کە ھیدایەتی دەدات و ڕێنومایی دەکات. info

• الكبر خُلُق يمنع من التوفيق للحق.
خۆبەزلزانی ڕەوشت و ئاکارێکە ڕێگری مرۆڤ دەکات لەوەی موەفەق بێت بۆ گەیشتن بەھەق و ڕاستی. info

• من عدل الله أنه لا يعاقب إلا على ذنب.
دادگەری خوای گەورە وایە بەبێ گوناھ و تاوان تۆڵە لەھیچ کەسێک ناسێنێت و سزای نادات. info

• الله ناصرٌ نبيَّه ودينه ولو كره الكافرون.
خوای گەورە پشتیوان و سەرخەری پێغەمبەر و ئاینەکەیەتی ھەرچەند بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت. info