クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin

ページ番号:close

external-link copy
7 : 58

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجۡوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمۡ وَلَا خَمۡسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمۡ وَلَآ أَدۡنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمۡ أَيۡنَ مَا كَانُواْۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ

زانیارى فراوانى خواى گەورە [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی خوای گەورە زانیاری وردی هەیە بە هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوی هەیەو ڕووئەدات هیچی لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە [ مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ ] هیچ سێ كەسێك نییە بەیەكەوە بە نهێنی قسە بكەن و چپە چپ بكەن ئیللا خوای گەورە چوارەمیانەو زانیارى پێیانەو ئاگای لێیانە [ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ ] وە ئـەگـەر پێنج بـن ئیللا خـوای گـەورە شەشەمیانە [ وَلَا أَدْنَى مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ] یـان لـەو ژمارە كەمتر بن یان زیاتر بن ئیللا خوای گەورە لەگەڵیاندایە لە هەر شوێنێك بن، لەگەڵدابوونی خوای گەورە بە بیستن و بینین و زانیاری و تواناو دەسەڵات و ویستێتى, بەڵام زاتی پیرۆزی خۆی لەسەر عەرشە [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا هەواڵیان پێ ئەدات بەو كردەوەو وتانەی كە كردوویانە بەتایبەتی ئەوەی كە چپە چپ و نهێنی بووە [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانایە بە هەموو شتێك. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 58

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُواْ عَنِ ٱلنَّجۡوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَيَتَنَٰجَوۡنَ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِۖ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوۡكَ بِمَا لَمۡ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ لَوۡلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُۚ حَسۡبُهُمۡ جَهَنَّمُ يَصۡلَوۡنَهَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

جولەكە ئاژاوە دەگێڕن [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نُهُوا عَنِ النَّجْوَى ] ئایا نابینی ئەو كەسانەی كە قەدەغەكران لە چپەچپی نهێنی كە جوولەكەكان بوون كە باوەڕدارێك بەلایاندا ڕەت بوایە بە چپەچپ قسەیان ئەكرد ئەوانیش وایان ئەزانی كە نیازی خراپیان هەیەو باسى كوشتنیان دەكەن بۆیە وازیان لەو رێگایە دەهێنا، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم قەدەغەى كردن لە چپە چپ بەڵام ئەوان گەڕانەوە سەرى، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند [ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا عَنْهُ ] پاشان گەڕانەوە بۆ ئەو چپەچپەی كە قەدەغەكرابوون لێى [ وَيَتَنَاجَوْنَ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ ] وە چپەچپیشیان بەتاوان و دژایەتی كردنی باوەڕداران و سەرپێچی كردنی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم [ وَإِذَا جَاءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ اللَّهُ ] وە كاتێكیش كە جوولەكەكان دێنە لای تۆ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم سڵاوت لێ ئەكەن بە شێوازێك كە خوای گەورە بەو شێوازە سڵاوی لە تۆ نەكردووە, لە جیاتی (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ) ئەڵێن: (السَّامُ عَلَيْكَ) واتە: مردن و تیاچوون بۆ تۆ بێ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ، عائیشە دەفەرمێت: جوولەكە هاتن بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتیان (السَّامُ عليكَ)، (واتە مردن و تیاچوونت لەسەر بێت ئەى باوكى قاسم)، عائیشە پێى فەرموون: (مردن و تیاچوون و نەفرەت لەسەر خۆتان بێت)، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (ئەى عائیشە خواى گەورە قسەى خراپ و ناشیرینى پێ خۆش نییە)، وتم: ئایا نابیستى ئەوان چى دەڵێن؟، فەرمووى: (ئەى تۆ نەتبیست منیش چیم پێ وتن؟) پێى فەرموون: (وعلیكم)، واتە: لەسەر خۆتان بێت، وە فەرمووى: (دوعاى ئێمە لەواندا قەبوڵ دەبێت، بەڵام دوعاى ئەوان لە ئێمەدا قەبوڵ نابێت)، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، لە فەرموودەى تر دەفەرمێت: (كە جوولەكە سەلامیان لێكردن ئێوە تەنها بڵێن: وعلیكم)، (مرۆڤى موسڵمان دەبێت زمانى پاك بێت تەنانەت جوێن دان بە جولەكەیش دروست نییە) [ وَيَقُولُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ ] وە جوولەكە لە نەفسی خۆیاندا لە نێوان خۆیاندا ئەڵێن: ئەبێ خوای گەورە سزامان نەدات بەو قسانەی كە ئەیكەین، واتە: ئەگەر بەڕاستی ئەمە پێغەمبەری خوای گەورە بێ صلى الله علیه وسلم خوای گەورە ئاگای لێیەو سزامان ئەدات لەسەری، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) [ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٨) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: دۆزەخیان بەسە كە ئەچنە ناوی و سزاكەی ئەچێژن كە خراپترین سەرەنجامە بۆی ئەگەڕێنەوە . info
التفاسير:

external-link copy
9 : 58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَنَٰجَيۡتُمۡ فَلَا تَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَنَاجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَاجَوْا بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ وَتَنَاجَوْا بِالْبِرِّ وَالتَّقْوَى ] ئەی باوەڕداران كاتێك كە ئێوە بە نهێنی قسەتان كردو چپەچپتان كرد وەكو جوولەكەو مونافیقان مەبن چپەچپی خراپ بكەن, بەڵكو با قسەی نهێنیشتان تاوان و دژایەتی كردنی باوەڕداران و سەرپێچی كردنى پێغەمبەری خوا نەبێ صلى الله علیه وسلم بەڵكو بە نهێنی قسەكردن و چپەچپی ئێوە لە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم چاكەو تەقوادا بێت [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٩) ] وە لەو خوایە بترسێن و خۆتان لە سزای ئەو خوایە بپارێزن كە هەمووتان ئەگەڕێنەوە بۆ لای و هەمووتان كۆ ئەكاتەوە لە ڕۆژی قیامەت . info
التفاسير:

external-link copy
10 : 58

إِنَّمَا ٱلنَّجۡوَىٰ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ لِيَحۡزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيۡسَ بِضَآرِّهِمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ

[ إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئًا إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئەو چپەچپەی كە بەتاوان و سەرپێچی كردن و دژایەتی كردنە ئەمە تەنها لەلایەن شەیتانەوەیە بۆ ئەوەی كە خەفەت بدات بە باوەڕداران و باوەڕداران خەفەت بخۆن بەڵام بە ئیزنی خوای گەورە هیچ زیانێكیان پێ ناگەیەنێ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (ئەگەر سێ كەس بوون با دوانتان بە نهێنى و چپەچپ قسە نەكەن ئیللا مەگەر ئیزنى سێیەم وەربگرن، چونكە پێى ناخۆشەو خەفەتى لێدەخوات) [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٠) ] وە با باوەڕداران تەنها پشت بە خوای گەورە ببەستن وە كارەكانیان تەنها بە خوای گەورە بسپێرن . info
التفاسير:

external-link copy
11 : 58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُواْ فَٱنشُزُواْ يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا فِي الْمَجَالِسِ فَافْسَحُوا يَفْسَحِ اللَّهُ لَكُمْ ] ئەی باوەڕداران ئەگەر لە مەجلیسەكاندا ئیتر ئایا ئەگەر مەجلیسی زانست بێت یان مەجلیسی جەنگ بێت یان مەجلیسى ڕۆژی جومعە بێت، یان هەر شتێكی تر بوو كە پێتان وترا جێگا فراوان بكەنەوە بۆ ئەوەی جێگای خەڵكانی تریش ببێتەوە ئەوا ئێوەیش جێگا فراوان بكەنەوە، ئەوە خوای گەورە شوێنتان بۆ فراوان ئەكاتەوە [ وَإِذَا قِيلَ انْشُزُوا فَانْشُزُوا ] وە ئەگەر پێیشتان وترا هەندێكتان شوێنەكانی خۆتان بەجێ بێڵن بۆ خەڵكی تر بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەند بن ئەوا ئێوە بڕۆن و جێگاكەیان بۆ بەجێ بێڵن. پلەبەرزى زانایان [ يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ] ئەوانەی كە باوەڕیان هێناوە لە ئێوە وە زانستی شەرعیان وەرگرتووە خوای گەورە پلەو پایەیان بەرز ئەكاتەوە لە دونیاو قیامەتدا [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١١) ] وە خوای گەورە زانیارییەكی زۆر وردی هەیە بە كردەوەكانی ئێوە وە هیچ شتێك لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە . info
التفاسير: