クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin

ページ番号:close

external-link copy
12 : 47

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ

[ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدار بوونه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ ناو به‌هه‌شتانێكه‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات وه‌ ئاو به‌ ژێر خانوو داره‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَهُمْ (١٢) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كافر بوونه‌ له‌ ژیانی دونیادا ڕائه‌بوێرن و كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن وه‌ ئه‌خۆن هه‌روه‌كو چۆن ئاژه‌ڵ ئه‌خوات، ته‌نها هه‌م و غه‌میان سك و دامێنیانه‌ وه‌ ئاگر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 47

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةٗ مِّن قَرۡيَتِكَ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَتۡكَ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ فَلَا نَاصِرَ لَهُمۡ

[ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِنْ قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ (١٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی شارو دێیه‌كانی تر هه‌بووه‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی تۆ به‌هێزتر بوونه‌ ئه‌و مه‌ككه‌یه‌ی كه‌ تۆیان لێی ده‌ركرد خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردوون وه‌ هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌ كه‌ سه‌ریان بخات، واته‌: ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یشیش ئیمان نه‌هێنن له‌ناویان ئه‌به‌ین وه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ سه‌ریان بخات، وه‌ ئه‌مان زۆر لاوازترن له‌ ئوممه‌تانی پێشتر، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ مه‌ككه‌ ده‌ركرا له‌ رێگا ئاوڕی دایه‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌ی مه‌ككه‌ تۆ خۆشه‌ویستترین شاری لای خوای گه‌وره‌، وه‌ لای منیش، وه‌ ئه‌گه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌ریان نه‌كردمایه‌ هه‌رگیز ده‌رنه‌ده‌چووم) خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 47

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم

[ أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ كَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ (١٤) ] ئایا كه‌سێك له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و زانیاری و چاوڕۆشنی و یه‌قین بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ شه‌یتان كرده‌وه‌ خراپه‌كانی بۆ ڕازاندبێته‌وه‌ وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وتبێت؟ نه‌خێر ئه‌م دوو كه‌سه‌ یه‌كسان نین. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 47

مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ كَمَنۡ هُوَ خَٰلِدٞ فِي ٱلنَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيمٗا فَقَطَّعَ أَمۡعَآءَهُمۡ

{خواردنه‌وه‌كانى به‌هه‌شت} [ مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ ] نمونه‌و سیفه‌تی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی به‌ كه‌سانی موتته‌قی و له‌خواترس داوه‌ جۆره‌ها ڕووباری تیادایه‌ له‌ ئاو كه‌ تێكنه‌چووه‌و نه‌گۆڕاوه‌و بۆگه‌ن نه‌بووه‌ [ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ ] وه‌ چه‌نده‌ها ڕووباری تری تیادایه‌ له‌ شیر كه‌ ئه‌میش تامی نه‌گۆڕاوه‌ وه‌ شیرێكه‌ له‌وپه‌ڕی پاكی و سافی و شیرینی و چه‌وری و سپێتییه‌ [ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ ] وه‌ چه‌نده‌ها ڕووباری تر له‌ مه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌یخۆنه‌وه‌ تام و چێژو له‌زه‌تی لێ ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ی دونیا نیه‌ كه‌ تام و بۆنی ناخۆش بێت و مرۆڤـ توشی سه‌رئێشه‌و سك ئێشه‌ بكات [ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى ] وه‌ چه‌نده‌ها ڕووباری تر له‌ هه‌نگوینی پاڵفته‌كراو كه‌ له‌وپه‌ڕی جوانی و پاكی و تام و بۆن خۆشیدایه‌ [ وَلَهُمْ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه‌ هه‌موو به‌روبووم و به‌رهه‌مێكیان بۆ هه‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا [ وَمَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ [ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّارِ وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا ] ئایا كه‌سانێك له‌م نازو نیعمه‌تانه‌ی به‌هه‌شتدا بن وه‌كو كه‌سانێك وان بۆ هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری له‌ ئاگری دۆزه‌خدان؟ وه‌ كاتێك كه‌ ئاویان پێ ئه‌درێ ئاوێكی گه‌رمی كوڵاوی ناو ئاگری دۆزه‌خیان پێ ئه‌درێ؟ [ فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ (١٥) ] كه‌ هه‌موو گه‌ده‌یان ئه‌پچڕێنێ و ئه‌یتاوێنێته‌وه‌ له‌به‌ر زۆر گه‌رمی، نه‌خێر یه‌كسان نین، كه‌واته‌ كار بۆ به‌هه‌شت بكه‌ن و خۆتان له‌ دۆزه‌خ بپارێزن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 47

وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُ إِلَيۡكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُواْ مِنۡ عِندِكَ قَالُواْ لِلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡ

[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ] وه‌ هه‌یانه‌ له‌ مونافیقان گوێ له‌ تۆ ئه‌گرن ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - [ حَتَّى إِذَا خَرَجُوا مِنْ عِنْدِكَ ] تا له‌ مه‌جلیسی تۆ ده‌رئه‌چن [ قَالُوا لِلَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مَاذَا قَالَ آنِفًا ] به‌ زانایانی صه‌حابه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ ئێستا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باسی چی ئه‌كرد؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێناگه‌ن، یاخود وه‌كو گاڵته‌پێكردن وا ئه‌ڵێن [ أُولَئِكَ الَّذِينَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ ] ئا ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ مۆری داوه‌ به‌سه‌ر دڵیاندا له‌ هیچ شتێك تێنه‌گه‌ن [ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ (١٦) ] وه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوون. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 47

وَٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ زَادَهُمۡ هُدٗى وَءَاتَىٰهُمۡ تَقۡوَىٰهُمۡ

[ وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ (١٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ رێگای هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌رو هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ زیاتر هیدایه‌تیان ئه‌دات و دامه‌زراویان ده‌كات له‌سه‌ری و ته‌قوایان پێ ئه‌به‌خشێ. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 47

فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗۖ فَقَدۡ جَآءَ أَشۡرَاطُهَاۚ فَأَنَّىٰ لَهُمۡ إِذَا جَآءَتۡهُمۡ ذِكۡرَىٰهُمۡ

[ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَنْ تَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً فَقَدْ جَاءَ أَشْرَاطُهَا ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن جگه‌ له‌ هاتنی قیامه‌ت نه‌بێ كه‌ له‌ ناكاودا دێت كه‌ زۆربه‌ی نیشانه‌كانی هاتووه‌ [ فَأَنَّى لَهُمْ إِذَا جَاءَتْهُمْ ذِكْرَاهُمْ (١٨) ] وه‌ كاتێكیش كه‌ قیامه‌ت هات ئه‌و كاته‌ یادخستنه‌وه‌و ته‌وبه‌ كردن و ئیمان هێنان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 47

فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مُتَقَلَّبَكُمۡ وَمَثۡوَىٰكُمۡ

[ فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - زانیاریت هه‌بێ و بزانه‌ به‌وه‌ی كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێ وه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ [ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌رجس) ده‌فه‌رمێت: هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خواردنی ده‌خوارد منیش له‌گه‌ڵیدا خواردم، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ لێت خۆش بێت، فه‌رمووی: (له‌ تۆیش خۆش بێت)، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای لێخۆش بوونت بۆ بكه‌م؟ فه‌رمووی: (به‌ڵێ، بۆ خۆیشتان داوا بكه‌ن) وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌: وه‌ داوای لێخۆشبوون بكه‌ بۆ تاوانه‌كانی خۆت و بۆ باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت، كه‌ ئه‌میش وروژاندن و هاندانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، من له‌ رۆژێكدا زیاتر له‌ حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌م و بۆ لای ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌) [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ (١٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیادا ئه‌یكه‌ن یان له‌ قیامه‌ت، یاخود به‌ ڕۆژ ئه‌یكه‌ن یاخود به‌ شه‌و، یاخود له‌ شوێنی خۆتان ده‌یكه‌ن یان له‌ سه‌فه‌ردا. info
التفاسير: