クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin

فاطر

external-link copy
1 : 35

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ جَاعِلِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُوْلِيٓ أَجۡنِحَةٖ مَّثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۚ يَزِيدُ فِي ٱلۡخَلۡقِ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

سووره‌تی (فاطر) (واته‌: دروستكار) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٥) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ [ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ فریشته‌كانی كردووه‌ به‌ نێردراوی خۆی بۆ لای پێغه‌مبه‌ران وه‌كو جبرائیل [ أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ] كه‌ فریشته‌كان هه‌یانه‌ دوو باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یه‌ سێ باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یه‌ چوار باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یه‌ زیاتری هه‌یه‌ وه‌كو جبریل كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوو جار له‌سه‌ر شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى بینیوێتی شه‌ست سه‌د باڵی هه‌بووه‌، هه‌ر باڵێكى ئاسۆى ئاسمانى داپۆشیوه‌ له‌ گه‌وره‌ییدا [ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێت بۆ دروستكراوانی زیادى ئه‌كات وه‌كو باڵی فریشته‌كان، یاخود جوانی روخسار،یان زانست و عه‌قڵ، یان ده‌نگ خۆشى، یان هه‌رشتێكى تر كه‌ویستی لێ بێت زیادى ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 35

مَّا يَفۡتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحۡمَةٖ فَلَا مُمۡسِكَ لَهَاۖ وَمَا يُمۡسِكۡ فَلَا مُرۡسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

[ مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هه‌ر ڕه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵكى بنێرێت یان ببه‌خشێت ئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بگرێته‌وه‌، ئیتر ئه‌گه‌ر باران بێت، یان ڕزق بێت، یان وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت، یان هیدایه‌ت بێت، یان هه‌ر ره‌حمه‌تێك بێت به‌ ڕه‌هایى [ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خۆی بگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌س نیه‌ له‌ پاش خوای گه‌وره‌ بینیرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ وه‌ زۆر كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 35

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ هَلۡ مِنۡ خَٰلِقٍ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ

[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ئێوه‌ یادی ئه‌و هه‌موو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ [ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئایا جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ دروستكارێكی تر هه‌یه‌ كه‌ ڕزقی ئێوه‌ بدات له‌ ئاسمانه‌كان به‌ باران بارین، وه‌ له‌ زه‌وی به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌؟ بێ گومان هیچ خوایه‌كی تر نیه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی (الله) [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٣) ] ئیتر ئێوه‌ له‌ دواى ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ چۆن له‌م حه‌قه‌ لائه‌ده‌ن. info
التفاسير: