クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin

external-link copy
26 : 15

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ

دروستكردنى ئادەم [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ صَلْصَالٍ ] وە بە دڵنیایى ئێمە مرۆڤمان دروست كردووە لە قوڕێكی وشكى لووس، مەبەست پێی ئادەمە [ مِنْ حَمَإٍ مَسْنُونٍ (٢٦) ] (حَمَإ) واتە: قوڕێكی ڕەش (مَسْنُون) واتە: گۆڕاو، یەكەمجار قوڕە دواتر كە بۆگەن ئەكات و ڕەنگ و بۆنی ئەگۆڕێت پێی ئەووترێ: (حَمَإٍ مَسْنُونٍ) وە كاتێك كە وشك ئەبێتەوەو لووس دەبێت ئەو كاتە پێی ئەووترێ: (صَلْصَالٍ) . info
التفاسير: