クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin

external-link copy
22 : 15

وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَسۡقَيۡنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمۡ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ

[ وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ ] وە با ئەنێرین بۆ سەر هەورەكان و پڕی ئەكات لە ئاو وە دارەكان ئەپیتێندرێ بۆ ئەوەی كە بێتە بەرهەم (الریاح بە جمع باسكراوە چونكە بەرهەم و سودى هەیە، بەڵام بایەك بۆ سزا بێت بە تاك باسكراوە (الریح) چونكە بێ بەرهەم و بێسودە) [ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ ] لە ئاسمانەوە ئاوێكى سازگارتان بۆ دائەبەزێنین بۆ خواردنەوەی خۆتان و ئاژەڵەكانتان وە بۆ زەوی ئاودان [ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (٢٢) ] وە ئێوە ناتوانن خەزنی بكەن ئەگەر خوای گەورە بۆتان دانەبەزێنێ و خەزنى نەكات لە زەویداو نەیپارێزێت . info
التفاسير: