クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

external-link copy
17 : 89

كَلَّاۖ بَل لَّا تُكۡرِمُونَ ٱلۡيَتِيمَ

نەخێر، ھەرگیز وانیە کە مرۆڤ گومانی بۆ دەبات، ئەگەر اللە -تەعاﻻ- نیعمەتەکانى خۆی ڕشت بەسەر کەسێکدا بەڵگە بێت لەسەر ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- لەو کەسە، وە سزا ولێسەندنەوەى نیعمەتەکان بەڵگە نییە لەسەر سوکایەتی پێکردنی پەروەردگار بەو کەسە، بەڵکو ڕاستیەکەی ئەوەیە ئێوە ڕێز لەھەتیوان ناگرن، لەوەی اللە -تەعاﻻ- لەو ڕزق وڕۆزیەی پێی داون بەشی ھەیتوانی لێ نادەن. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• فضل عشر ذي الحجة على أيام السنة.
فەزڵی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- بە سەر ڕۆژەکانی تری ساڵەوە. info

• ثبوت المجيء لله تعالى يوم القيامة وفق ما يليق به؛ من غير تشبيه ولا تمثيل ولا تعطيل.
سەلماندن وجێگیر بوونی ھاتنی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی قیامەتدا بەشێوەیەک شایستەی ئەو بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن وبەبێ هیچ لێکدانەوە وبەبێ هیچ ھاوشێوە بوون وبەبێ هیچ لەکار خستنێک. info

• المؤمن إذا ابتلي صبر وإن أعطي شكر.
کەسی باوەڕدار ئەگەر تووشی بەڵا وناخۆشیەک ھات ئارام دەەگرێت، وە ئەگەر ناز ونیعەتێکیشی پێدرا ئەوا شوکر وسوپاسی لەسەر دەکات. info