クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

الطارق

本章の趣旨:
بيان قدرة الله وإحاطته في خلق الإنسان وإعادته.
ڕوونکردنەوەى دەسەڵات و تواناى خواى گەورە لە خوڵقاندنی مرۆڤ و دووبارە زیندووکردنەوەى. info

external-link copy
1 : 86

وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ

اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەئاسمان وئەو ئەستێرانەیشی لەشەودا دەردەکەون. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 86

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ

-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو ئەستێرە گەورەیەی لەشەودا دەردەکەوێت چییە؟ info
التفاسير:

external-link copy
3 : 86

ٱلنَّجۡمُ ٱلثَّاقِبُ

ئەستێرەیەکە بە ڕووناکی ودرەوشاوەی خۆی تاریکی شەو كون دەكات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 86

إِن كُلُّ نَفۡسٖ لَّمَّا عَلَيۡهَا حَافِظٞ

سوێند بەھەموو ئەوانە ھیچ کەسێک نییە چاودێری بەسەرەوە نەبێت (ھەموو کەس دوو فریشتە کردەوەکانی تۆمار دەکەن یەکێکیان چاکەکان وئەوی دیکەش خراپەکان)، بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 86

فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ

(واتە مرۆڤـــ بۆ ئەوەندە سەرکەشە) دەبا تەماشا بکات وسەرنج بدات کە اللە -تەعاﻻ- لە چی بەدیھێناوە، تاوەکو دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزەی بۆ دەرکەوێت وبێ توانایی وبێ دەسەڵاتی مرۆڤیشی بۆ ڕوون بێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 86

خُلِقَ مِن مَّآءٖ دَافِقٖ

اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە لە ئاوێکی ھەڵقوڵاو -فڕێدراو- کەدەڕژێتە ناو منداڵدانەوە (واتە لە ئاوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت). info
التفاسير:

external-link copy
7 : 86

يَخۡرُجُ مِنۢ بَيۡنِ ٱلصُّلۡبِ وَٱلتَّرَآئِبِ

ئەو ئاوە دەردەچێت لەناوەندی مۆرگەی ئێسکی پشتی پیاو، ودانەی پەراسووەکانی سینگی ئافرەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 86

إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجۡعِهِۦ لَقَادِرٞ

بێگومان اللە -تەعاﻻ- کە مرۆڤی بەدیھێناوە لەو ئاوە قێزەونە، بەدەسەڵات و بەتوانایشە لەسەر زیندوو کردنەوەی پاش مردنی وڕزانی لەخاکدا، بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 86

يَوۡمَ تُبۡلَى ٱلسَّرَآئِرُ

لە ڕۆژێکدا (کە ڕۆژی دواییە) ھەموو نھێنی وڕاز ونیاز وبیروباوەڕێکی ناو دڵەکان ئاشکرا دەکرێت، ئیتر لەو ڕۆژەدا چاکەکاران جیا دەکرێنەوە لە خراپەکاران. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 86

فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٖ وَلَا نَاصِرٖ

ئادەمیزاد لەو ڕۆژەدا ھیچ ھێز وپشتیوانێکی نییە کە ڕزگاری بکات لەسزای اللە -تەعاﻻ-، وە ھیچ یارمەتیدەرێکی نییە یارمەتی بدات. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 86

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجۡعِ

اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بە ئاسمانی خاوەن باران، چونکە لەوێوە جار لەدوای جار دەبارێتە سەر زەوی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 86

وَٱلۡأَرۡضِ ذَاتِ ٱلصَّدۡعِ

وە سوێند دەخوات بە زەوی خاوەن درز وقڵیش (کە بەھۆی دەرھاتنی دار ودرەخت وبەرهەم وڕووەکەوە درزی تێ دەبێت). info
التفاسير:

external-link copy
13 : 86

إِنَّهُۥ لَقَوۡلٞ فَصۡلٞ

بێگومان ئەم قورئانە پیرۆزەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- وتەی جیاکەرەوەیە، ھەق لە پوچەڵ -باتڵ-، وڕاستی لەدرۆ جیا دەکاتەوه. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 86

وَمَا هُوَ بِٱلۡهَزۡلِ

ئەم قورئانە وتەی گاڵتە وگەپ وناڕەوا وبێھوودە نییە، بەڵکو وتەی ھەق وڕاستیە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 86

إِنَّهُمۡ يَكِيدُونَ كَيۡدٗا

بێگومان بێباوەڕان، ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێناون، ھەردەم خەریکی پیلان وفڕوفێڵن بۆ ئەوەی لەمپەر وکۆسپ بۆ بانگەوازەکەی دروست بکەن، وپوچەڵی بکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 86

وَأَكِيدُ كَيۡدٗا

وە منیش پیلان ونەخشەی خۆم دەخەمە کار بۆ ئاشکرا کردنی ئاینی ھەق وڕاستی ولەناو بردنی پوچەڵ -ناڕەوا-. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 86

فَمَهِّلِ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَمۡهِلۡهُمۡ رُوَيۡدَۢا

جا تۆیش -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە لەو بێباوەڕانه، وکەمێک مۆڵەتیان بدە ولێیان بوەستە، وپەلە مەکە سەبارەت بە سزادان ولەناوبردنیان. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• تحفظ الملائكة الإنسان وأعماله خيرها وشرها ليحاسب عليها.
فریشتەکان مرۆڤ وکردەوەکانی دەپارێزن، بەچاکە وخراپەیەوە، بۆئەوەی لەڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەسەر بکرێت لەگەڵیدا. info

• ضعف كيد الكفار إذا قوبل بكيد الله سبحانه.
لاوازی فرت وفێڵی بێباوەڕان، ئەگەر بەراوورد بکرێت بەنەخشە وپیلانی اللە -سبحانە وتعالی-. info

• خشية الله تبعث على الاتعاظ.
ترسان لە اللە -تەعاﻻ- وا دەکات لەمرۆڤ پەند وئامۆژگاری وەربگرێت لەڕێنوونی وڕێنماییەکانی قورئان. info