クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
41 : 8

۞ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا غَنِمۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمۡ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ عَبۡدِنَا يَوۡمَ ٱلۡفُرۡقَانِ يَوۡمَ ٱلۡتَقَى ٱلۡجَمۡعَانِۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

بزانن - ئەی باوەڕداران- ئەو ماڵ و سامانەی بەزۆری ھێز لەبێباوەڕانتان سەند لەکاتی جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوای گەورەدا، ئەوا دەکرێت بە پێنج بەشەوە، چوار بەشی دابەش دەکرێت بەسەر تێکۆشەراندا، پێنج یەکەکەی تریش، دەکرێت بە پێنج بەشەوە: بەشێکی بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی دەبێت، ئەویش خەرج دەکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان، وە بەشێکی تری بۆ خزم و نزیکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەبێت لە نەوەکانی ھاشم و نەوکانی موتەلیب، وە بەشێکی تری بۆ ھەتیوان، وە بەشێکی تری بۆ ھەژاران و نەداران، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە لە سەفەرەکەیاندا پارە و خەرجیان لێ دەبڕدرێت، بەو شێوەیە دابەش دەکرێت ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخوا ھەیە، وە باوەڕتان ھەیە بەوەی دابەزیووە بۆ سەر بەندەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ڕۆژی جیاکردنەوەی ڕاستی و ناڕاستیدا –مەبەست پێی ڕۆژی بەدرە-، کاتێک خوای گەورە سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەو خوایەی کە سەریخستن دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 8

إِذۡ أَنتُم بِٱلۡعُدۡوَةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُم بِٱلۡعُدۡوَةِ ٱلۡقُصۡوَىٰ وَٱلرَّكۡبُ أَسۡفَلَ مِنكُمۡۚ وَلَوۡ تَوَاعَدتُّمۡ لَٱخۡتَلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡمِيعَٰدِ وَلَٰكِن لِّيَقۡضِيَ ٱللَّهُ أَمۡرٗا كَانَ مَفۡعُولٗا لِّيَهۡلِكَ مَنۡ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٖ وَيَحۡيَىٰ مَنۡ حَيَّ عَنۢ بَيِّنَةٖۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئەو ڕۆژەتان لەبیر بێت کە ئێوە لەلای داوێنی شیوەکە و نزیک مەدینە بوون، وە بتپەرست و موشریکەکانیش لە داوێنی دوور کە دەکەوێتە ڕووی مەککەوە دامەزراو بوون، وە کاروانەکەیش لە خوارەوەی ئێوەوە بوو، کە دەکەوێتە ڕووی کەناری دەریای سوورەوە، ئەگەر بھاتایە ئێوە و بتپەرستەکان بەڵێنتان بە یەکتر بدایە کە لەبەدر بەیەک بگەن ئەوا ھەندێکتان ناکۆک دەبوون لەگەڵ ھەندێکی ترتان، بەڵام خوای گەورە ئێوە و ئەوانی لەبەدر بەبێ بەڵێن لە یەک وەرگرتن کۆکردەوە، تاوەکو بڕیارێک کەلای خوا بڕاوەتەوە بێنێتە دی، ئەویش سەرخستنی باوەڕداران و شکستی بێباوەڕان و سەربەرزی ئاینەکەی و زەلیلی شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانە، تاوەکو ئەوەی دەبێت بمرێ و تیابچێ دوای ئیقامەی حوججە لەسەریان بەسەرکەوتنی باوەڕداران بە سەریاندا لەگەڵ کەمی ژمارە و کەمی چەک و چۆڵیشیان، وە ئەوەشی دەبێت بژی و زیندوو بێت بە بەڵگەی ڕوون بێت کەخوای گەورە ئاشکرای کردووە بۆیان، ھیچ کەسێک بەڵگەی بەدەستەوە نامێنێت لای خوا کە دەستی پێوە بگرێت و بیکاتە بیانوو، بێگومان خوای گەورە سەرجەم وتەکانتانی دەبیست، وە زۆریش زانایە بە کاروکردەوەکانتان، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە پاداشت و تۆڵەشتان لەسەری دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 8

إِذۡ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلٗاۖ وَلَوۡ أَرَىٰكَهُمۡ كَثِيرٗا لَّفَشِلۡتُمۡ وَلَتَنَٰزَعۡتُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو نیعمەتانە بکە کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەر تۆ و بەسەر باوەڕداراندا، کاتێک خوای گەورە بتپەرست و موشریکەکانی لە خەوندا پیشاندایت ژمارەیان کەم بوو، تاوەکو ھاوەڵانی لێ ئاگادار بکەیت، ئەوانیش دڵیان خۆش بوو بەو ھەواڵە خۆشە، وە ورەیان بەھێز بوو لەسەر ڕووبەڕوبونەوەی دوژمن و شەڕکردن لەگەڵیان، ئەگەر بھاتایە خوای گەورە لەخەونەکەدا ژمارەی موشریکەکانی زۆر نیشان بدایتایە ئەوا ورەی ھاوەڵان لاواز دەبوو، وە دەترسان لەشەڕ کردن لەگەڵیان، بەڵام خوای گەورە بەدووری گرتن لەوە و نەیھێشت تووشی شکست ببن، بۆیە لەبەر چاوی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەکەم نیشانیدان، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەوەی لەدڵ و دەرووندایە، وە بەوەش دەروون و ناخەكان دەیشارنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 8

وَإِذۡ يُرِيكُمُوهُمۡ إِذِ ٱلۡتَقَيۡتُمۡ فِيٓ أَعۡيُنِكُمۡ قَلِيلٗا وَيُقَلِّلُكُمۡ فِيٓ أَعۡيُنِهِمۡ لِيَقۡضِيَ ٱللَّهُ أَمۡرٗا كَانَ مَفۡعُولٗاۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ

- ئەی باوەڕداران- لەبیرتانە کەخوای گەورە ژمارەی بتپەرست و موشریکەکانی بەکەم نیشاندان کاتێک بەیەک گەیشتن لە گۆڕەپانی جەنگدا، وە ورەیدایە بەرتان کە بجەنگن لە گەڵیاندا، وە ژمارەی ئێوەشی لە بەرچاوی ئەوان بەکەم نیشاندا، تاوەکو بێنە پێشەوە بۆ شەڕکردن لە گەڵتان، تاوەکو بیر نەکەنەوە لە گەڕانەوە بۆ ئەوەی ئەوەی خوا بڕیاڕی لەسەرداوە بێتەدی، بەوەی تۆڵە لە بتپەرست و موشریکەکان بکاتەوە بە کوشتن و بە دیل گرتن، وە نیعمەتی خۆی بڕێژێت بەسەر باوەڕداراندا بە سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە کارەکانیش ھەموو ھەر بۆ لای خوای گەورە دەگەڕێتەوە، تۆڵە لەخراپەکاران دەسێنێتەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیش دەداتەوه. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا لَقِيتُمۡ فِئَةٗ فَٱثۡبُتُواْ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی دەستەیەک لە بێباوەڕان بوونەوە بەرامبەریان مەحکەم و دامەزراو بن و ترسنۆک نەبن، وە زۆر یادی خوا بکەن و لێ بپاڕێنەوە، چونکە بێگومان ئەو بەدەسەڵاتە بەوەی سەرتان بخات بەسەریاندا، بە ئومێدی ئەوەی داوای دەکەن لێی دەستان بکەوێت، وە بەدوورتان بگرێت لەوەی لێی دەترسێن. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• الغنائم لله يجعلها حيث شاء بالكيفية التي يريد، فليس لأحد شأن في ذلك.
دەسکەوتەکانی جەنگ ھی خوای گەورەن، بە ویستی خۆی و چۆنی دەوێت وای دابەش دەکات، ھیچ کەسێک بۆی نیە دەستی تێبخات. info

• من أسباب النصر تدبير الله للمؤمنين بما يعينهم على النصر، والصبر والثبات والإكثار من ذكر الله.
یەکێک لەئامراز و ھۆکارەکانی سەرکەوتن ڕیکخستن و تەدبیرکردنی خوایە بۆ باوەڕداران بە شێوەیەک یارمەتیدەریان بێت بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا، ھەروەھا ئارامگرتن و دامەزراوی و زۆر یادی خوا کردنیش ھۆکارەکانی تری سەرکەوتنن. info

• قضاء الله نافذ وحكمته بالغة وهي الخير لعباد الله وللأمة كلها.
ئەوەی خوای گەورە بڕیاری داوە ئەوە دەبێت، وە حیکمەتی نەبڕاوەی خێر و بێرە بۆ بەندەکانی، وە بۆ ھەموو ئوممەت بەگشتی. info