クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
9 : 62

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە و كار بە شەرعەكەی دەكەن ئەگەر بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا (واتە: ئەو بانگەی کە وتاربێژ لەسەر مینبەر دانیشتوە بۆ وتار، چونکە لەسەردەمی پێغەمبەر دا (صلی اللە علیە وسلم) یەک بانگ دەدرا، بەڵام لەسەردەمی عوسمانی کوڕیِ عەفاندا کردی بە دوو بانگ ئەویش لەبەر فراوان بوونی مەدینە تاوەکو خەڵکی گوێیان لێ بێت وخۆیان ئامادە بکەن بۆ بانگی دووەم) جا ئێوەش خێرا بڕۆن بەدەم یاد و زیکری اللە تەعالا و واز لە کڕین و فرۆشتن بھێنن، (چونکە کڕین و فرۆشتن لەپاش بانگ دانەوە حەرامە) تاوەكو سەرقاڵتان نەكات لە گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی الله تەعالا، ئا ئەو وازهێنانە لە كڕین و فرۆشتن لە دوای بانگ بۆ نوێژی هەینی و ڕۆیشتن بەدەم بانگەكەوە بۆ ئێوە خێرتر و چاکترە (لای پەروەردگارتان) ئەگەر ئێوە بزانن ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەو دەبوون. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 62

فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

جا کاتێک لە نوێژ بوونەوە و تەواو بوو، ئێوەش بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا (بۆ بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ و بەجێهێنانی پێداویستیەكانتان) و داوای ڕزق و ڕۆزی و فەزڵی اللە تەعالا بکەن لە ڕێگای بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵەوە، وە زۆر یاد و زیکری ئەو بکەن لەكاتی گەڕان بەدوای ڕزق و ڕزۆیدا، گەڕان بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا یادی الله تەعالاتان لەبیر نەباتەوە تاوەکو ئەوەی پێتان خۆشە بە دەستی بهێنن و ئەوەی لێی دەترسن رزگارتان لێی بێت . info
التفاسير:

external-link copy
11 : 62

وَإِذَا رَأَوۡاْ تِجَٰرَةً أَوۡ لَهۡوًا ٱنفَضُّوٓاْ إِلَيۡهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمٗاۚ قُلۡ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ مِّنَ ٱللَّهۡوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِۚ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ

جا ئەو کەسانە کاتێک کە قافڵەیەكی بازرگانی یان کارێکی بێھوودە و بێ سوودیان بینی دەوری تۆیان چۆڵ کرد لەناو مزگەوتدا - ئەی پێغەمبەر - و بەجێیان ھێشتیت کاتێک ڕاوەستابووی و وتارت بۆ دەدان، - ئەی موحەممەد- پێیان بڵی: ئەو خێر و فەزڵەی لای اللە تەعالایە زۆر باشتر و چاکترە لەو کارە بێھودە و بازرگانییەی کە بەدوایدا ڕاتان کرد، (بێگومانبن بە ڕاکردن و ھەڵپەکردن نییە) چونکە اللە تەعالا باشترین ڕۆزی دەرانە. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• وجوب السعي إلى الجمعة بعد النداء وحرمة ما سواه من الدنيا إلا لعذر.
پێویستە لەدوای بانگدان بۆ نوێژی هەینی مرۆڤی باوەڕدار بڕوات بۆ نوێژ، وه حەرامە جگە چوون بۆ نوێژ هیچ شتێكی تری دونیایی ئەنجام بدرێت لەبەر عوزرێك نەبێت. info

• تخصيص سورة للمنافقين فيه تنبيه على خطورتهم وخفاء أمرهم.
تایبەتكردنی سورەتێك بەدووڕوەكانەوە، ئاماژەیەكە بە مەترسی و فڕوفێڵی نەگریسیان. info

• العبرة بصلاح الباطن لا بجمال الظاهر ولا حسن المنطق.
پەند و عیبرەت بەچاكی و باشی ناوەڕۆك و ناواخنی مرۆڤە، نەك بەجوانی ڕواڵەت و گوفتار و قسەی باق و بریق بێت. info