クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

الحجرات

本章の趣旨:
معالجة اللسان وبيان أثره على إيمان الفرد وأخلاق المجتمع.
چاککردن و چارەسەرکردنی زمان و ڕوونکردنەوەى کاریگەری لەسەر ئیمانی تاک و ڕەوشتی کۆمەڵگا. info

external-link copy
1 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە شوێنی ئەو شەریعەت و ڕێسایانە كەوتون کەبۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، نەکەن پێش (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بکەون لە گوفتار و کردارتاندا، ھەوڵبدەن ھەمیشە تەقوادار و دیندار و پارێزکار بن، چونکە (اللە تعالی) تەواو بیسەرە بەگوفتارتان، ئاگاتان لە کردارەکانتان بێت، چونکە ھیچی ون نابێت، وە پاداشتان دەدرێتەوە لەسەری. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَرۡفَعُوٓاْ أَصۡوَٰتَكُمۡ فَوۡقَ صَوۡتِ ٱلنَّبِيِّ وَلَا تَجۡهَرُواْ لَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ كَجَهۡرِ بَعۡضِكُمۡ لِبَعۡضٍ أَن تَحۡبَطَ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە شوێنی ئەو شەریعەت و ڕێسایانە كەوتون کە بۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، بە ڕەوشت و بە ئەدەب بن لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم)، نەکەن دەنگتان بەرز بکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم)، وە بەناوی خۆیەوە بانگی مەکەن ھەروەک چۆن یەکتر بانگ دەکەن، بەڵکو بە (پێغەمبەر یا نەبی) بە نەرم و نیانی بانگی بکەن، نەبادا بەبێ ئەوەی بەخۆتان بزانن تووشی گوناهـ ببن و کردەوە چاکەکانتان بێ مایە دەرچێت و بەفیڕۆ بڕوا. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 49

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصۡوَٰتَهُمۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمۡتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ لِلتَّقۡوَىٰۚ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٌ

بێگومان ئەوانەی دەنگی خۆیان لای پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) نزم ئەکەنەوە و بەئەدەبەوە قسە ئەکەن، ئەوان ئەو کەسانەن کە (اللە تعالی) دڵەکانیانی زاخاوداوە بۆ تەقوا و خواناسین، وە زۆر دڵسۆز بوون بۆی، ئەوانە لێبووردنیان بۆ ھەیە لەلایەن (اللە تعالی) وە، ھیچ سزایەکیان نادرێت لەسەر تاوانەکانیان، وە پاداشتی گەورەیان بە نسیب ئەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وە (اللە تعالی) دەیانخاتە بەھەشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 49

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلۡحُجُرَٰتِ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ

ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئەو عەرەبە دەشتەكیانەی لەودیوی ژوورەکانی خێزانەکانتەوە بانگت دەکەن، زۆربەی ئەوانە نەفامن و ژیر نین (بێ ئەقڵن). info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• تشرع الرحمة مع المؤمن، والشدة مع الكافر المحارب.
لەشەریعەت و یاسا و ڕێسا ئیسلامییەکاندا دانراوە کە ئیماندار دەبێت بەڕەحم و بەزەیی بێت بۆ ئیمانداران، وە توند و تیژ بێت بەرامبەر بەبێباوەڕانی شەڕکەر. info

• التماسك والتعاون من أخلاق أصحابه صلى الله عليه وسلم.
یارمەتیدان و پێکەوە بوون و هاریكاری یەكتری كردن لەڕەوشتی ھاوەڵانی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم). info

• من يجد في قلبه كرهًا للصحابة الكرام يُخْشى عليه من الكفر.
ھەر کەسێك ڕق و کینەی لە دڵدا بێت بەرامبەر ھاوەڵە بەڕێزەکان لێی بترسە کە بێباوەڕ و کافر بێت. info

• وجوب التأدب مع رسول الله صلى الله عليه وسلم، ومع سُنَّته، ومع ورثته (العلماء).
پێویستە بە ئەدەب بین بەرامبەر پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) و بەرامبەر سوننەت و ڕێبازەکەی و میراتگرانی (واتە زانایان). info