クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
47 : 41

۞ إِلَيۡهِ يُرَدُّ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِۚ وَمَا تَخۡرُجُ مِن ثَمَرَٰتٖ مِّنۡ أَكۡمَامِهَا وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ أَيۡنَ شُرَكَآءِي قَالُوٓاْ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٖ

زانینی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە، تەنھا ھەر ئەویش دەزانیت کەی دێت و کەی ڕوو دەدات، جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر نازانێت، وە ھەر بەروبومێکیش لەو بەرگ و توێکڵە دەرچێت کە دەیپارێزێت ھەر اللە تەعالا خۆی کاتەکەی دەزانێت، ھەر مێینەیەک دوو گیان دەبێت و سکەکەی دادەنێت ئەوە ھەر بەزانینی اللە تەعالا دەبێت، ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ئەو بتپەرست و موشریکانە بەسەرزەنشتەوە بانگ دەکات کە جگە لەو بتگەلێکیان پەرستووە: کوان ئەوانەی بەگومانی خۆتان کردبووتانن بە شەریک و ھاوەڵی من و دەتانپەرستن؟ بتپەرست و موشریکەکانیش لە وەڵامدا دەڵێن: لەبەردەستدا دانی پێدادەنێین کە ھیچ کەسێک نییە ئەمڕۆ شایەتی بدات کە تۆ شەریک و ھاوەڵت ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 41

وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَدۡعُونَ مِن قَبۡلُۖ وَظَنُّواْ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ

ئەو بتانەی ئەوان دەیانپەرستن و ھاواریان لێدەکردن ون بوون و نەمان، وە دڵنیابوون ھیچ پەناگا و شوێنێک نییە لەسزای اللە تەعالا بیانپارێزێت و ڕزگاریان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 41

لَّا يَسۡـَٔمُ ٱلۡإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلۡخَيۡرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٞ قَنُوطٞ

ئادەمیزاد وەڕەس نابێت لە داواکردنی خێر و خۆشی دونیا لە لەش ساغی و ماڵ و مناڵ و ناز و نیعمەت و بەخششی تریش، ئەگەر تووشی ھەژاری و نەداری و نەخۆشی بوو ئەوا لەبەزەیی و ڕەحمی اللە تەعالا بێ ھیواو نائومێد دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 41

وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنَّا مِنۢ بَعۡدِ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِي وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّجِعۡتُ إِلَىٰ رَبِّيٓ إِنَّ لِي عِندَهُۥ لَلۡحُسۡنَىٰۚ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِمَا عَمِلُواْ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ

خۆ ئەگەر دوای ئەو بەڵا و موسیبەت و نەخۆشییەی تووشی بوو بوو لەش ساغ و دەوڵەمەندمان کرد و خێر و خۆشیمان بەسەردا ڕشت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەڵێت: من شایانی ئەم خێر و خۆشی و ناز و نیعمەتانەم، وە من باوەڕ ناكەم کە ڕۆژی قیامەت ھەڵسێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەتیش ھەڵسا ئەوا لای خوایش ھەر ئەم ناز و نیعمەت و ماڵ و دەوڵەمەندییەم دەبێت، ھەروەکو چۆن لە دونیا نیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتم لەبەر ئەوەی شایانی بووم، لە ڕۆژی دواییشدا ھەر ناز و نیعمەتی خۆیم بەسەردا دەڕێژێت، لەو ڕۆژەدا بەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا ڕادەگەیەنین کەچی کوفر و گوناھ و تاوانێکیان ئەنجامداوە، وە سزای زۆر سەختیان پێ دەچێژین. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 41

وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٖ

ھەر کاتێک ناز و نیعمەت و بەخششی خۆمان بەسەر ئادەمیزادا رشت ، لە لەش ساغی و دووربوون لە بەڵا و موسیبەت، ئەوا خێرا بێ ئاگا دەبێت لەیاد و زیکر و تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە بە لوتبەرزییەوە پشت ھەڵدەکات، کاتێکیش دووچاری نەخۆشی و ھەژاری و نەداری و ناڕەحەتی تر دەبێتەوە ئەوا یەکجار نزا دەکات و لە اللە تەعالا دەپاڕێتەوە کە لەسەری لابات، ئەو ھەر کاتێک ناز و نیعمەتی بەسەردا بڕێژرێت لەبەرامبەردا سوپاسی پەروەردگاری ناکات، وە کاتێکیش تاقی کردەوە ئارام ناگرێت لەسەری. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 41

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرۡتُم بِهِۦ مَنۡ أَضَلُّ مِمَّنۡ هُوَ فِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە بێت و ئێوە باوەڕتان پێی نەھێنا بێت ئەو کاتە حاڵی ئێوە چۆن دەبێت؟! کێ لەو کەسە گومڕاترە کە دژایەتی ھەق و ڕاستی دەکات، لەگەڵ ئەوەدا بۆی ڕوون بووەتەوە و بەھێزی بەڵگەکانی بۆ دەرکەوتبێت ؟! info
التفاسير:

external-link copy
53 : 41

سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَلَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ

ئێمە لەمەودوا بەڵگە و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خۆمان لە ئاسۆکانی زەوی و بوونەوەر پیشانی بێباوەڕانی قوڕەیش دەدەین، لەوەی اللە تەعالا دەیکاتەوە و فەتحی دەکات بۆ موسڵمانان، وە بەڵگە و نیشانەکانی خۆمانیان لە خودی خۆشیاندا پیشان دەدەین، بەفەتح کردن و ڕزگار کردنی شاری مەککە، تاوەکو بۆیان دەربکەوێت و گومان و دوودڵیان نەمێنێت کە ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا ئایا ئەو بەڵگانەیان بەس نییە کەوا ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە بە شایەتی اللە تەعالا کە لایەن خۆیەوە ھاتووە؟! شایەتی دانی کێ بەئەندازەی شایەتی دانی اللە تەعالا گەورە و مەزنە؟! ئەوانە ئەگەر ھەق و ڕاستییان بوێت ئەوا شایەتی دانی پەروەردگاریان بەس دەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 41

أَلَآ إِنَّهُمۡ فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمۡۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٖ مُّحِيطُۢ

ئاگاداربن بێگومان بتپەرست و موشریکەکان گومانی گەورەیان ھەیە لە زیندووبونەوەی دوای مردن و گەیشتن بە دیداری پەروەردگاریان لە ڕۆژی قیامەتدا، چونکە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی، لەبەر ئەوە بە ئەنجامدانی کار و کردەوە چاکەکان خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن، ھۆشیاربن کە اللە تەعالا بە عیلم و زانست و دەسەڵاتی خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• علم الساعة عند الله وحده.
زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە. info

• تعامل الكافر مع نعم الله ونقمه فيه تخبط واضطراب.
مامەڵە کردنی بێباوەڕان لەگەڵ ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و بەڵا و ناڕەحەتیەکان ناڕێکی و شڵەژانی پێوە دیارە. info

• إحاطة الله بكل شيء علمًا وقدرة.
اللە تەعالا بەعیلم و زانست و دەسەڵاتی دەوری ھەموو شتێکی داوە. info