クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

الأحزاب

本章の趣旨:
بيان عناية الله بنبيه صلى الله عليه وسلم، وحماية جنابه وأهل بيته.
جەخت کردنەوە لەسەر یارمەتی و چاودێری اللە تەعالا بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە پارێزگاری کردنی پلەوپایەی بەڕێزی و ئەھل و بەیت و بنەماڵەکەی. info

external-link copy
1 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵتدان لەسەر تەقوای اللە تەعالا دامەزراوبن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە تەنھا لەویش بترسن، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری بێباوەڕان و دووڕوان مەبە لەوەی ئارەزوویان پێی خۆشە، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە بەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان و دووڕوەکان ئەیکەن، وە زۆریش داناو کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 33

وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا

وە شوێن ئەو وەحی و نیگایە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی دابەزاندوویت، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لەو کارانە لێ ون نابێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارنتان دەسێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 33

وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا

لە تەواوی کارەکانتدا، تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وە ھەر ئەویش بەسە پارێزەری ئەو بەندانەی بێت کەپشتی پێ دەبەستن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 33

مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٖ مِّن قَلۡبَيۡنِ فِي جَوۡفِهِۦۚ وَمَا جَعَلَ أَزۡوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔي تُظَٰهِرُونَ مِنۡهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمۡۚ وَمَا جَعَلَ أَدۡعِيَآءَكُمۡ أَبۡنَآءَكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ قَوۡلُكُم بِأَفۡوَٰهِكُمۡۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلۡحَقَّ وَهُوَ يَهۡدِي ٱلسَّبِيلَ

ھەروەکو اللە تەعالا دوو دڵی لە سینگی ھیچ پیاوێكدا دانەناوە، ھەروەھا ئەوەیشی دانەناوە بەژنەکانتان بڵێن: ئێوە وەک دایکمانن و لێمان حەرامن، ھەروەھا اللە تەعالا بە کوڕکراوەکانی نەکردووەتە کوڕی نەسەب و پشتی خۆتان، بێگومان (ظھار) کردن بریتیە لەوەی پیاوێک ژنی خۆی لەسەر خۆی حەرام بکات و پێی بڵێ: تۆ وەک پشتی دایکم وایت بۆم، ھەروەھا بە کوڕکردنیش حەرام کراوە: لەسەردەمی نەفامیدا بەکوڕکردن ھەبوو (ئەویش بەو شێوەیە بوو کەسێک دەھات کۆیلەیەکی دەکرد بەکوڕی خۆی و دواتر خەڵکی ئەو کۆیلەیان بەکوڕی فڵان کەس بانگ دەکرد) بەڵام کاتێک ئیسلام ھات ئەمەی یاساغ کرد و نەیھێشت، ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە کە بەژنی خۆتان بڵێن وەک دایکم وایت یان کۆیلەیەک بڵێن کوڕی خۆم، وتەیەکە بەزاری خۆتان دووبارەی دەکەنەوە، وە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستی نییە، چونکە ژنی خۆت دایکت نییە، وە ئەوەیشی بانگی دەکەیت کوڕم کوڕی خۆت نییە، اللە تەعالایش ھەق و ڕاستی دەڵێت، تاوەکو بەندەکانی کاری پێ بکەن، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە ڕێنمونی خەڵک دەکات بۆ ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 33

ٱدۡعُوهُمۡ لِأٓبَآئِهِمۡ هُوَ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِۚ فَإِن لَّمۡ تَعۡلَمُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمۡۚ وَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٞ فِيمَآ أَخۡطَأۡتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتۡ قُلُوبُكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا

ئەوانەی ئێوە وا دەزانن کوڕتانن و کردوتانن بە کوڕی خۆتان بەناوی باوکی ڕاستی خۆیانەوە بانگیان بکەن، ھەر ئەوەیش ڕاستر و دادەپەروەرانەیە لای اللە تەعالا، ئەگەر ھاتوو باوکی ئەوانەتان نەدەناسی تا بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن، ئەوانە برای ئاینی و ئازادکراوی ئێوەن، بە برای من یان ئامۆزا بانگیان بکەن، ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر بەھەڵە نەسەبی کەسێکتان دابێتە پاڵ کەسێکی تر، بەڵام گوناھبار دەبن ئەگەر بەدەست ئەنقەصەد و عەمدی وا بڵێن:اللە تەعالا لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەریان چونکە سزایان نادات لەسەر وتنی گوفتارێک بەھەڵە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 33

ٱلنَّبِيُّ أَوۡلَىٰ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَأَزۡوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمۡۗ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفۡعَلُوٓاْ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِكُم مَّعۡرُوفٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا

پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەخودی باوەڕداران بۆ خۆیان باشترە لە ھەموو ئەو شتانەی بانگیان دەکات بۆی، ھەرچەند نەفس و دەروونی خۆیان حەز بەشتی تر بکەن، وە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەک دایکی ھەموو باوەڕداران وان، حەرامە دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ کەسێک لە باوەڕداران ئەوان بخوازێت، وە ئەوانەی بەنەسەب خزم و نزیکی یەکترن لەپێشترن میرات لەیەکتری وەربگرن، ئەمەش لە حوکمی اللە تەعالا لە میرات گرتن بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوەیە لە رێگای اللە، (لەسەرەتای ئیسلامەوە باوەڕداران بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوە میراتیان لەیەکتری وەردەگرت، بەڵام دواتر ئەم حوکمە سڕایەوە) - ئەی باوەڕداران- مەگەر تەنھا کاتێک نەبێت خۆتان وەسیەت بکەن بۆ خزمان و دۆستانێک کە میراتتان لێ نابەن بەشیان بدرێت لە میراتییەکەتان بەھۆی ئەوەی چاکەی لەگەڵ کردویت تۆیش بتەوێت چاکەی لەگەڵ بکەیتەوە، ئەم حوکم و بڕیارەی باسکرا لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوەتەوە و پێویستە کاری پێ بکرێت. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• لا أحد أكبر من أن يُؤْمر بالمعروف ويُنْهى عن المنكر.
ھیچ کەسێک لەوە گەورەتر نیە ولەسەر وو فەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپە نیە، ئەوەتانێ الللە تەعالا بە پێغەمبەرەکەی دەەفەرموێت: تەقوای اللە تەعالا بکە. info

• رفع المؤاخذة بالخطأ عن هذه الأمة.
ھەڵگرتنی گوناھ و تاوان لەسەر ئوممەتی ئیسلام ئەگەر ھاتوو کارێکی بەھەڵە و نەزانینیان کرد. info

• وجوب تقديم مراد النبي صلى الله عليه وسلم على مراد الأنفس.
واجبە ئەو شتەی مەبەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێش بخرێت بەسەر ئەو شتەی کە نەفس و دەروون مەبەستیەتی. info

• بيان علو مكانة أزواج النبي صلى الله عليه وسلم، وحرمة نكاحهنَّ من بعده؛ لأنهن أمهات للمؤمنين.
دەرخستن و ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە حەرام بوونی خواستنیان دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە ئەوانە دایکی باوەڕدارانن. info