Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

external-link copy
28 : 43

وَجَعَلَهَا كَلِمَةَۢ بَاقِيَةٗ فِي عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

ئیبراھیم وای کرد کە وشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەدوای خۆی لەناو وەچە و نەوەکانیدا بمێنێتەوە، بەردەوام لەناویاندا کەسانێک ھەن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی دەپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ دانانێن، بە ئومێدی ئەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای و واز لە ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان بھێنن. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• التقليد من أسباب ضلال الأمم السابقة.
چاولێکەری ھۆکاری سەرلێشێواوی و گومڕابوونی گەلانی پێشوو بووە. info

• البراءة من الكفر والكافرين لازمة.
خۆ بەری کردن لە کوفر و بێباوەڕی و بێباوەڕان واجب و پێویستە. info

• تقسيم الأرزاق خاضع لحكمة الله.
دابەش کردنی ڕزق و ڕۆزی و بژێوی ژیان ملکەچە بۆ حیکمەت و دانایی و کاربەجێی پەروەردگار. info

• حقارة الدنيا عند الله، فلو كانت تزن عنده جناح بعوضة ما سقى منها كافرًا شربة ماء.
ئەم ئایەتانە بێ نرخی دونیا دەگەیەنێت لای اللە تەعالا، چونکە ئەگەر بھاتایە دونیا بە ئەندازەی باڵی مێشوولەیەک نرخ و کێشی ھەبوایە لای ئەو، ئەوا نەیدەھێشت بێباوەڕێک دڵۆپێک ئاوی لێ بخواتەوە info