Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

Numero di pagina:close

external-link copy
40 : 26

لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ

بە ئومێدی ئەوەی شوێن ئاینی جادووگەرەکان بکەوین ئەگەر ھاتوو سەرکەوتن بەسەر موسادا. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 26

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ

جا کاتێک جادووگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون بۆ ئەوەی سەرکەون بەسەر موسادا، بە فیرعەونیان وت: ئایا ھیچ پاداشتێکی مادی و مەعنەویمان دەکەیت ئەگەر ھاتوو سەرکەوتین بەسەر موسادا ؟ info
التفاسير:

external-link copy
42 : 26

قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ

فیرعەونیش پێی وتن: بەڵێ پاداشتان دەکەم، ئەگەر ھاتوو ئێوە سەرکەوتن بەسەر موسادا ئەوا ئێوە لە نزیکەکانی من دەبن، پلە و پایە و پۆستی بەرزتان پێ دەبەخشم. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 26

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەسەرکەوتنی اللە و ڕوونی ئەوەی بە ئەو دراوە لە لایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە جادوو نییە، بە جادووگەرەکانی وت: ئەوەی دەتانەوێت فڕێی بدەن لەپەت و گوریس و گۆچانی دەستان فڕێی بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 26

فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ

ئەوانیش پەت و گوریس و گۆچانەکانیان فڕێدا، لە کاتی فڕێدانیشدا وتیان: سوێند بە گەورەیی و مەزنی فیرعەون بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین بەسەر موسادا info
التفاسير:

external-link copy
45 : 26

فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ

ئەمجا دوای ئەوان موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا و دەست بەجێ بوو مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووی جادووگەرەکان ھەبوو کە چاوبەستیان پێکردبوو لە خەڵکی ھەمووی ھەڵلوشی و خواردنی. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 26

فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ

جا کاتێک جادووگەرەکان بینیان گۆچانەکەی موسا ھەموو جادووەکانی ئەوانی ھەڵلوشی بەسوژدە بردنەوە کەوتن بەڕوودا. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 26

قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 26

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

به پەروەردگاری موسا و ھارون (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) info
التفاسير:

external-link copy
49 : 26

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ

فیرعەون بە نکۆڵی کردنەوە لە باوەڕھێنانی جادووگەرەکان پێی وتن: ئایا باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی من مۆڵەتان بدەم بە وەھا کارێک؟ بێگومان موسا کە جادووگەرە گەورەکەتانە فێری جادووی کردوون، ھەمووتان پیلانی ئەوەتان گێراوە خەڵکی میسر لە خاک و جێگا و ڕێگای خۆیان دەرکەن، بە دڵنیاییەوە لەمەودا دەزانن چی سزایەکتان دەدەم، بێگومان دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم، قاچی ڕاست و دەستی چەپ، یان بەپێچەوانەوە، پاشان بە دڵنیاییەوە ھەڵتان دەواسم بە قەدی دار خورمادا، ھیچ کەسێکتان ناھێڵمەوە وای لێ نەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 26

قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ

جادووگەرەکان کە باوەڕیان ھێنابوو، وتیان بە فیرعەون: ئەوەی ھەڕەشەی پێدەکەیت لە دەست و قاچ بڕین و ھەڵواسین لە دونیادا ھیچ زیانی نییە بۆمان، سزادانمان دەڕوات و نامێنێت، چونکە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگاری خۆمان دەگەڕێینەوە و دواتریش دەمانخاتە ڕەحمەت و میھرەبانی ھەمیشەیی خۆیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 26

إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بەدڵنیاییەوە ئێمە ئومێدمان وایە کە اللە تەعالا گوناھەکانی پێشووترمان بسڕێتەوە و لێمان خۆش بێت، چونکە ئێمە یەکەم کەسین باوەڕمان بە موسا ھێنا و بەڕاستمان زانی. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 26

۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ

اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە شەو بەندە باوەڕدارەکانم لە بنو ئیسرائیل ببە و میسر جێ بھێڵن، چونکە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی دواتان دەکەون تا بتانگێڕنەوە و بتانکوژن. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 26

فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ

فیرعەون کاتێک ھەواڵی پێگەیشت کە موسا و بەنو ئیسرائیل بە شەو لە میسر دەرچوون ھەندێک لە سەربازەکانی بڵاو کردەوە بەناو شار و گوندەکاندا بۆ ئەوەی سوپایەک کۆبکەنەوە و شوێنی موسا و بەنوئیسرائیل بکەون، تاوەکو بیانگێڕنەوە بۆ میسر. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 26

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ

فیرعەون بۆ ئەوەی سەرباز و سوپاکەی ھەڵنێت و لە پلەوپایەی بەنوئیسرائیل کەم بکاتەوە پێی وتن: ئەوانە دەستە و کۆمەڵێکی کەم و بێ نرخن (مەترسن و شوێنیان بکەون). info
التفاسير:

external-link copy
55 : 26

وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ

بێگومان ئەوانە کارێکیان کرد ئێمەیان تووڕە و قەڵس کرد. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 26

وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ

وە بە دڵنیاییەوە ئێمەیش کۆمەڵێکی وریا و بە ئاگاین (ناھێڵین ئەم کارەی کردیان ھەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕێت). info
التفاسير:

external-link copy
57 : 26

فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ

اللە دەفەرموێت: فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لە خاکی میسر کە پڕی بوو لە باخ و بێستان و ڕووبار و کانیاو دەرکرد. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 26

وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ

وە دەرمانکردن لەو گشت خەزێنە پڕ لە پارە و پوڵ و زێڕ و زیووە ، وە لەناو ئەو گشت کۆشک و تەلار و ماڵە ڕازاوانە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 26

كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

ھەروەک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لەناو ئەو ھەموو ناز و نیعمەت و بەخششە وەدەرنا، دەسەڵات و ماڵ و سامانەکەیشیانمان کردە میرات و موڵکی بەنوئیسرائیل لە وڵاتی شام. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 26

فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ

فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی لەگەڵ ھەڵھاتنی ڕۆژدا شوێن موسا و بەنوئیسرائیل کەوتن. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• العلاقة بين أهل الباطل هي المصالح المادية.
پەیوەندی لە نێوان خەڵکانێک لەسەر بیروباوەڕی پڕوپوچ کۆبونەتەوە تەنھا بەرژەوەندی مادی دونیایە. info

• ثقة موسى بالنصر على السحرة تصديقًا لوعد ربه.
متمانەی موسا بە سەرکەوتن بەسەر جادووگەرەکاندا لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو کە باوەڕی تەواوی ھەبوو بە بەڵێنی پەروەردگاری. info

• إيمان السحرة برهان على أن الله هو مُصَرِّف القلوب يصرفها كيف يشاء.
باوەڕھێنانی جادووگەرەکان بەڵگەی تەواوە لەسەر ئەوەی اللە تەعالا ھەر خۆی دڵەکان ئەم دیوو دیوو پێدەکات، ھەرچۆنێکی ویست بەو شێوە دەیانگۆڕێت. info

• الطغيان والظلم من أسباب زوال الملك.
یاخی بوون و ستەمکردن یەکێکە لە ھۆکارەکانی نەمانی دەسەڵات و موڵک و سەروەت و سامان . info