Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

external-link copy
40 : 25

وَلَقَدۡ أَتَوۡاْ عَلَى ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِيٓ أُمۡطِرَتۡ مَطَرَ ٱلسَّوۡءِۚ أَفَلَمۡ يَكُونُواْ يَرَوۡنَهَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ نُشُورٗا

ئەی پێغەمبەر بێباوەڕانی گەل و ھۆزەکەت (قوڕەیشییەکان) تێپەڕ بوون بەلای شوێنەواری گەلی (لوط) دا لەکاتی چوونیان بۆ شام، کە اللە تەعالا لەناوی بردن و بەردبارانی کردن، ئەویش لە تۆڵەی ئەو کارە قێزەونەی لەداوێن پیسی لەگەڵ پیاواندا دەیانکرد، ئایا ئەوان کوێر بوون، ئەو شارە بەردبارانکراوەیان نەبینی؟ نەخێر بەڵکو بینیان، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی زیندووبوونەوەیەک نین تادواتر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• الكفر بالله والتكذيب بآياته سبب إهلاك الأمم.
بێباوەڕی بە اللە تەعالاو بەدرۆ زانینی ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ھۆکاری تیاچوونی ھەموو ئوممەتانی پێشوو بووە. info

• غياب الإيمان بالبعث سبب عدم الاتعاظ.
باوەڕ نەبوون بە زیندووبونەوە ھۆکاری وەرنەگرتنی پەند و ئامۆژگارییە. info

• السخرية بأهل الحق شأن الكافرين.
گاڵتەکردن بە باوەڕداران و ئەھلی ھەق، كار و پیشەی بێباوەڕانە. info

• خطر اتباع الهوى.
ئەم ئایەتانە مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوومان بۆ ڕوون دەکەنەوە. info