Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

external-link copy
27 : 24

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَدۡخُلُواْ بُيُوتًا غَيۡرَ بُيُوتِكُمۡ حَتَّىٰ تَسۡتَأۡنِسُواْ وَتُسَلِّمُواْ عَلَىٰٓ أَهۡلِهَاۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە و کار بە شەرع و ڕێساکانی ئەو دەکەن، مەچنە ھیچ ماڵێکی غەیری خۆتان تاوەکو مۆڵەت وەردەگرن و پرس بەخاوەن ماڵ و کەسانێکی نیشتەجێی ئەو ماڵە دەکەن کە بچنە ژوورەوە بۆ لایان، وە پاش ئەوەی مۆڵەتیان دان سەلامیان لێ بکەن، بەوەی لە سەلام کردن و مۆڵەت وەرگرتن و پرسکردنەکەدا بڵێن : (السلام علیکم) ئایا مۆڵەت ھەیە بێمە ژوورەوە بۆ ماڵتان؟ ئەو مۆڵەت وەرگرتنەی فەرمانتان پێکراوە بە ئەنجامدانی باشترە بۆتان لەوەی لەپڕ بێ سەلام و مۆڵەت وەرگرتن خۆتان بکەن بەماڵی کەسێکدا، بەڵکو ئەم کارەتان ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی وەبیرتان بھێنێتەوە و جێ بەجێی بکەن. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• إغراءات الشيطان ووساوسه داعية إلى ارتكاب المعاصي، فليحذرها المؤمن.
فریودان و وەسوەسەکانی شەیتان ھۆکاری ئەنجامدانی گوناھ و تاوانەکانن، بۆیە دەبێت باوەڕدار ئاگاداری خۆی بێت. info

• التوفيق للتوبة والعمل الصالح من الله لا من العبد.
تەوفیق و سەرکەوتن بۆ تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەکردن لە اللە تەعالاوەیە نەک لە بەندەکانەوە. info

• العفو والصفح عن المسيء سبب لغفران الذنوب.
لێبوردن و چاوپۆشی کردن لە گوناھبار و خراپەکار ھۆکاری لێخۆشبوونی گوناھەکانە لای اللە تەعالا. info

• قذف العفائف من كبائر الذنوب.
تۆمەت و بوھتان دروستکردن بۆ کەسانی داوێن پاک لە گوناھە گەورەکانە. info

• مشروعية الاستئذان لحماية النظر، والحفاظ على حرمة البيوت.
مەشروعیەتی مۆڵەت وەرگرتن بۆ پاراستنی تەماشا کردن و پارێزگاری حورمەتی ماڵەکانە. info