Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

Numero di pagina:close

external-link copy
44 : 24

يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ

اللە تەعالا شەو و ڕۆژ ئەمدیو دیو دەکات و دەیگۆڕێت بەدرێژکردن و کورتکردنیان، بە ھاتن و ڕۆیشتنیان، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی پەروەردگاریەتی ھەن لە پەند و ئامۆژگار وەرگرتن بۆ ئەوانەی دەسەڵاتی اللە تەعالا و یەکخواپەرستی ئەو دەبینن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 24

وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٖ مِّن مَّآءٖۖ فَمِنۡهُم مَّن يَمۡشِي عَلَىٰ بَطۡنِهِۦ وَمِنۡهُم مَّن يَمۡشِي عَلَىٰ رِجۡلَيۡنِ وَمِنۡهُم مَّن يَمۡشِي عَلَىٰٓ أَرۡبَعٖۚ يَخۡلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

اللە تەعالا ھەموو زیندەوەرێک کە بەسەر زەویدا دەگەڕێت لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناوە، جا ھەندێک لەوانە لەسەر سکیان دەڕۆن وەک مار، وە ھەندێکی تریان لەسەر دوو قاچ دەڕۆن وەک مرۆڤ و باڵندەکان، وە ھەندێکی تریان لەسەر چوار قاچ دەڕۆن وەک مەڕ و بزن و ڕەشە وڵاخ و وشتر، اللە تەعالا ھەرچییەکی بوێت بەدیدەھێنێت لەوانەی باسکران و ئەوەیشی باس نەکراون، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 24

لَّقَدۡ أَنزَلۡنَآ ءَايَٰتٖ مُّبَيِّنَٰتٖۚ وَٱللَّهُ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

سوێند بێت بە اللە بەڕاستی ئێمە چەند ئایەت و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھیچ ناڕوونییەکی تێدا نییە، اللە تەعالایش ھەر کەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست، کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ڕێگایەک خاوەنەکەی دەگەیەنێتە بەھەشت. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 24

وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعۡنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٞ مِّنۡهُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۚ وَمَآ أُوْلَٰٓئِكَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ

دووڕوەکان دەڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە، وە باوەڕیشمان ھێنا بە پێغەمبەرەکەی، وە گوێڕایەڵی اللە دەکەین، وە گوێڕاڵی پێغەمبەرەکەیشمان کردووە، پاشان دەستەیەکیان پشتی لێ ھەڵدەکەن و گویڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی ناکەن لە جیھاد و تێکۆشان لە ڕێگای اللە و زۆر شتی تریشدا، دوای ئەوەی وتیان باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە پێغەمبەرەکەی و گوێڕایەڵیان دەکەین، لە ڕاستیدا ئەوانەی پشتیان ھەڵکرد لە تاعەت و گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی باوەڕدار نین، ھەرچەند ئەو دووڕووانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە باوەڕدارن. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 24

وَإِذَا دُعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم مُّعۡرِضُونَ

ئەگەر ئەو دووڕوانە بانگ بکرێن بۆ لای اللە و پێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی پێغەمبەرەکەی حوکم بکات لەو ناکۆکیانەی ھەیە لە نێوانیاندا، یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە دەبینیت لەبەر دووڕوویان پشت ھەڵدەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 24

وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلۡحَقُّ يَأۡتُوٓاْ إِلَيۡهِ مُذۡعِنِينَ

بەڵام ئەگەر زانیان لە حوکمدانەکەدا ھەقەکە بۆ ئەوان دەبێت، وە بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەوانە، بەو پەڕی ملکەچیەوە دێن بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 24

أَفِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرۡتَابُوٓاْ أَمۡ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَرَسُولُهُۥۚ بَلۡ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئایا ئەمانە دڵیان نەخۆشە و لێی جیا نابێتەوە، یان گومانیان ھەیە لە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، یان دەترسن لەوەی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لە حوکم و بڕیارەکاندا ستەمیان لێ بکەن؟ نەخێر لەبەر ھیچ لەوانە نییە بەڵکو تەنھا لەبەر ئەو ھۆیەیە کە لە دڵ و دەروونی خۆیاندا ھەیە، ئەویش لەبەر ئەوەیە پشتیان ھەڵکرد لە بڕیارەکانی ئەوان و نکۆڵیان لێکرد، بەمەش ستەمیان لە خۆیان کرد، چونکە بەو کارەیان شایستەی چوونە ناو ئاگری دۆزەخ بوون. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 24

إِنَّمَا كَانَ قَوۡلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذَا دُعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ أَن يَقُولُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

کاتێک باوەڕداران بانگ بکرێن بۆ لای اللە تەعالا و بانگ بکرێن بۆ لای پێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی حوکم بکات لە نێوانیاندا تەنھا قسەیەک بیڵێن ئەمەیە دەڵێن: ئێمە وتە و فەرمایشتی اللە و پێغەمبەرەکەیمان بیست گوێڕایەڵێن بۆی، ئا ئەوانەی ئەمە سیفەتیانە ڕزگار بووی دونیا و دواڕۆژن. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 24

وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخۡشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقۡهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ

ھەر کەس گوێڕایەڵی اللە تەعالا و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکات وە تەسلیمی حوکمیان ببێت، وە بترسێت لە سەرەنجامی تاوان و گوناھەکانی بۆ کوێ پەلکێشیان دەکات، وە بترسێت لە سزای اللە بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت و دوور بکەوێتەوە لە ڕێگریەکانی، بێگومان تەنھا ئەوانە براوە و سەرکەوتووی دونیا و دواڕۆژن. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 24

۞ وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِنۡ أَمَرۡتَهُمۡ لَيَخۡرُجُنَّۖ قُل لَّا تُقۡسِمُواْۖ طَاعَةٞ مَّعۡرُوفَةٌۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

دووڕوەکان بەو پەڕی سوێند خواردن سوێندیان خوارد بە اللە : ئەگەر تۆ ئەی موحەممەد فەرمانیان پێ بکەیت بۆ دەرچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا ئێمەیش لەگەڵتدا دەردەچین، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن چونکە درۆکانتان دیارە، تاعەت و گوێڕایەڵی و ملکەچی ئێوە زانراوە، چونکە قسە و بەڵێنتان پێچەوانەی گوفتارتانە، وە بەڕاستی اللە زانا و ئاگادارە بەو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەو کارو کردەوانەی دەیشارنەوە لا نھێنی و شاراوە نییە. info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• تنوّع المخلوقات دليل على قدرة الله.
جۆراو جۆری مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا. info

• من صفات المنافقين الإعراض عن حكم الله إلا إن كان الحكم في صالحهم، ومن صفاتهم مرض القلب والشك، وسوء الظن بالله.
یەکێک لە سیفاتە خراپەکانی دووڕوان ئەوەیە: پشت ھەڵکردن لە حوکم و بریاری اللە، ئەو کاتە نەبێت ئەگەر ھاتو حوکم و بڕیارەکان لەبەرژەوەندیان بێت، وە یەکێکی تر لە سیفاتە ناشرینەکایان: دڵ نەخۆشی و شک و گومان و گومانی خراپ بردن بە اللە تەعالایە. info

• طاعة الله ورسوله والخوف من الله من أسباب الفوز في الدارين.
تاعەت و ملکەچی اللە و پێغەمبەرەکەی و ترس لە زاتی پیرۆزی اللە، ھەر ھەمووی لەو ھۆکارانەن کە مرۆڤی باوەڕدار سەرکەوتوو و سەرفرازی دونیا و دوارۆژ دەکەن. info

• الحلف على الكذب سلوك معروف عند المنافقين.
سوێند خواردنی درۆ، یەکێکە لە ڕەوشت و سیفەتە خراپەکانی دووڕوان. info