Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano

قریش

Alcuni scopi di questa Sura comprendono:
بيان نعمة الله على قريش وحق الله عليهم.
ڕوونکردنەوەى نیعمەتی خواى گەورە لەسەر قوڕەیش و مافى خواى گەورە بە سەریانەوە. info

external-link copy
1 : 106

لِإِيلَٰفِ قُرَيۡشٍ

لەبەر خوو وعادەت وھۆگری قوڕەیش. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 106

إِۦلَٰفِهِمۡ رِحۡلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيۡفِ

ھۆگریان بەھاتوچۆی زستانان وھاوینانەوە (قوڕەیش خەریکی بازرگانی بوون زستان بۆ یەمەن وھاوینانیش بۆ شام زۆر بێ ترس دەهاتن ودەچوون، بۆیە ئەگەر اللە -تەعاﻻ- قوڕەیشی ھۆگری ئەو دوو ھاتوچۆیە نەکردایە و وڵاتیانی بەئەمن وئاسایش نەکردایە نەیاندەتوانی بەو شێوەیە بژین، ئەمەش یەکێکە لەنیعمەتە گەورەکانی پەروەردگار بەسەریانەوە). info
التفاسير:

external-link copy
3 : 106

فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ

با ئەوان بەتاک وتەنھایی اللە بپەرستن کە پەروەردگاری ئەم ماڵە پیرۆزەیە، وئەم ھاتوچۆیەی زستان وھاوینی بۆ ئاسان کردوون، وە ھیچ شەریک وھاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 106

ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعٖ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۭ

ئەو پەروەردگارەی کە بەو ھۆیەوە ڕزگاری کردن لە قات وقڕی وبرسێتی وھێوریشی کردنەوە لە ترس وئاسایشی بۆ دابین کردن دڵی عەرەبەکانی والێکرد کە ڕێزی ئەم ماڵە پیرۆزە ودانیشتوانەکەی بگرن، (کاتی خۆی عەرەبەکان ھەندێکیان دەیاندا بەسەر ھەندێکی تریاندا وماڵ وسەروەت وسامانەکانیان تاڵان دەکردن، بەڵام اللە -تەعاﻻ- بەھۆی حەرەمی مەککەوە وقوڕەیشی لەم تاڵان کردنە پاراستبوو). info
التفاسير:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• أهمية الأمن في الإسلام.
گرنگی ئەمن وئاسایش لە ئیسلامدا. info

• الرياء أحد أمراض القلوب، وهو يبطل العمل.
ڕیا وڕوپامایی نەخۆشیەکە لەنەخۆشیەکانی دڵ، ھەرچی کار وکردەوەی چاکە بەتاڵی دەکاتەوە وپاداشتەکەی ناھێڵێت. info

• مقابلة النعم بالشكر يزيدها.
شوکر وسوپاسی اللە -تەعاﻻ- ناز ونیعمەتەکان زیاتر دەکات. info

• كرامة النبي صلى الله عليه وسلم على ربه وحفظه له وتشريفه له في الدنيا والآخرة.
ڕێز وحورمەت وپلەپایەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری، وە پاراستن وشەرەفمەند کردنی لەدونیا ودواڕۆژدا. info