क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

पृष्ठ संख्या:close

external-link copy
44 : 7

وَنَادَىٰٓ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدۡ وَجَدۡنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقّٗا فَهَلۡ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمۡ حَقّٗاۖ قَالُواْ نَعَمۡۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنُۢ بَيۡنَهُمۡ أَن لَّعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

پاش ئەوەی بەھەشتی و دۆزەخییەکان ھەریەکەیان دەچنە ئەو جێگا و شوێنانەی بۆیان ئامادە کراوە، بەھەشتییەکان ئەوانەی بەھەمیشەی نیشتەجێی ئەوێن بانگی دۆزەخیەکان دەکەن، ئەو دۆزەخیانەی کەھەمیشە نیشتەجێی ئەوێن : ئەو پەیمان و بەڵێنەی کە پەروەردگارمان لە دونیا پێی داین ھاتەدی و خستینینە بەھەشتەوە، وە - ئەی بێباوەڕان- ئەو ھەڕەشەیەی کە خوای گەورە لێی کردن ئایا جێ بەجێی کرد و ھاتە دی؟ بێباوەڕانیش دەڵێن: بێگومان ئەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی پێ کرد لێمان گەیشتین پێی و دەسمانکەوت، ئەمجا لەو نێوەندەدا بانگەرێک بانگ دەکات و داوا لە خوا دەکات کە ستەمکاران لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆی دەربکات، چونکە خوای گەورە لە دونیادا دەرگاکانی ڕەحم و میھرەبانی خۆی لێ کردنەوە، بەڵام ئەوان پشتیان لێ ھەڵکرد و گوێیان پێ نەدا. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 7

ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ كَٰفِرُونَ

ئەو ستەمکارانە ئەوانەن کە لە دونیادا خۆیان خەڵکیان لە ڕێگای خوا لادەدا و ڕێگریان دەکرد لەوەی بێنە ناو ئیسلامەوە و ھانی خەڵکیان دەدا کە پشتی لێ ھەڵکەن، وە ھەمیشە ھەوڵیان بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئیسلامە ڕێک و پێکە بەخوار و خێچی نیشانی خەڵک بدەن تاوەکو ھیچ کەس شوێنی نەکەوێت، سەرەڕای ھەموو ئەو کارە خراپانەشیان باوەڕیان بە رۆژی دوایی نییە و خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 7

وَبَيۡنَهُمَا حِجَابٞۚ وَعَلَى ٱلۡأَعۡرَافِ رِجَالٞ يَعۡرِفُونَ كُلَّۢا بِسِيمَىٰهُمۡۚ وَنَادَوۡاْ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡۚ لَمۡ يَدۡخُلُوهَا وَهُمۡ يَطۡمَعُونَ

لە نێوان ئەو دوو دەستەدا، دەستەی بەھەشتییەکان و دەستەی دۆزەخییەکان، بەربەستێکی زۆر بەرز ھەیە کە پێی دەڵێن: ئەعراف، لەسەر ئەو بەربەستە بەرزەوە کەسانێک ھەن کە چاکە و خراپەیان یەکسان و وەک یەک وان، ئەوانیش بەھەشتییەکان دەناسنەوە بەسەر وسیمای نورانی و ڕووی سپیان، وە دۆزەخییەکانیش دەناسنەوە بەسەر و سیما تاڵ و ڕووی ڕەشیان، ئەو خەڵکەی لەو نێوەندەدا ماونەتەوە وەک ڕێزگرتنێک بانگی بەھەشتییەکان دەکەن و پێیان دەڵێن: ئاشتی و ئارامی بڕژێت بەسەرتاندا، لە کاتێکدا ھێشتا نەچوونەتەوە نێو بەھەشتەوە، بەڵام ئومێدیان بە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە ھەیە کە بچنە ناویەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 7

۞ وَإِذَا صُرِفَتۡ أَبۡصَٰرُهُمۡ تِلۡقَآءَ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِ قَالُواْ رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێکیش ئەوانەی لە ئەعرافن چاویان لە بەھەشتییەکان وەردەگێڕێت بەرەو لای دۆزەخییەکان، وە دەبینن لە چی سزایەکی سەختدان، نزا دەکەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان داوات لێدەکەین مەمانخە ریزی گەلی ستەمکارەوە، ئەوانەی باوەڕیان نییە و ھاوەڵیان بۆ بڕیار داویت. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 7

وَنَادَىٰٓ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأَعۡرَافِ رِجَالٗا يَعۡرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُمۡ قَالُواْ مَآ أَغۡنَىٰ عَنكُمۡ جَمۡعُكُمۡ وَمَا كُنتُمۡ تَسۡتَكۡبِرُونَ

ھەر دەستەی ئەعرافییەکان کەسانێکی دۆزەخ بانگ دەکەن کە بێباوەڕن بەسەر و سیما و ڕواڵەتی دێز و ڕووی ڕەش و چاوی شینیان دەیانناسن، پێیان دەڵێن: ماڵ و سەروەت و سامان و خزمەتکاری زۆرتان ھیچ سودێکی پێ نەگەیاندن، وە پشت ھەڵکردن و ڕوو وەرگێڕانتان لە ھەق و ڕاستی و خۆبەزل زانیتان نەگەیشتە فریاتان و ھیچ کەڵکێکی نەبوو بۆتان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 7

أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقۡسَمۡتُمۡ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحۡمَةٍۚ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡكُمۡ وَلَآ أَنتُمۡ تَحۡزَنُونَ

خوای گەورەش بەسەر زەنشتەوە بەبێباوەڕان دەفەرموێت: ئایا ئەمانە (مەبەستی باوەڕدارانە کە ئێستا لەبەھەشتدان) ئەوانە نەبوون کە ئێوە سوێندتان دەخوارد کە بەر ڕەحم و میھرەبانی خوا ناکەون؟ وە بە باوەڕدارانیش دەفەرموێت: - ئەی باوەڕدارینە- بچنە نێو بەھەشتەوە ھیچ ترس و بیمێکتان نییە لە داھاتوو، وە ھیچ خەفەتیش ناخۆن لەوەی لە دونیادا لەدەستان چووە، چونکە ئێوە ئێستا لەناز و نیعمەتی ھەتا ھەتاییدان. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 7

وَنَادَىٰٓ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ أَنۡ أَفِيضُواْ عَلَيۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ أَوۡ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُۚ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ

ئەمجا دۆزەخییەکان بە ئومێدەوە بانگ لە بەھەشتیەکان دەکەن و ھاواریان لێ دەکەن و دەڵێن: ئەی بەھەشتیەکان کەمێک لە ئەو ئاوە زوڵاڵە بکەن بە سەرماندا و قومێکمان پێ بدەن، یان لەوەی خوا ڕزق و ڕۆزی داون لە خواردن بەشمان بدەن، بەھەشتییەکانیش دەڵێن: بە ھۆی کوفر و بێباوەڕییەوە خوای گەورە حەرام و قەدەغەی کردووە لە سەر بێباوەڕان، وە ئێمە ھەرگیز ناتوانین بێین بە ھاناتانەوە و شتێکتان پێ بدەین کە خوای گەورە قەدەغە و حەرامی کردبێت لە سەرتان. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 7

ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَهُمۡ لَهۡوٗا وَلَعِبٗا وَغَرَّتۡهُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ فَٱلۡيَوۡمَ نَنسَىٰهُمۡ كَمَا نَسُواْ لِقَآءَ يَوۡمِهِمۡ هَٰذَا وَمَا كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَجۡحَدُونَ

ئەو بێباوەڕانە ئەوانەن کە ئاینەکەیان کردە گاڵتەجاڕی و شتێکی بێ ھوودە، وە ژیانی دونیا بە زرق و برق و باقی خۆی ھەڵی خەڵەتاندن، لە ڕۆژی قیامەتیشدا خوای گەورە ئەوان لە بیر دەکات و فەرامۆشیان دەكات ، وە وازیان لێ دەھێنێت کە سزای سەخت بچەژن ھەروەک چۆن ئەوان لە دونیادا ڕۆژی قیامەتیان لە بیری خۆیان بردەوە و کاری بۆ نەکرد و خۆیان بۆ ئامادە نەکرد، وە باوەڕیان بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە نەبوو، وە بە عینادی و سەرکەشی خۆیان ئینکاریان دەکرد، لەکاتێکدا باش دەیانزانی کە ھەق و ڕاستە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• عدم الإيمان بالبعث سبب مباشر للإقبال على الشهوات.
باوەڕ نەبوون بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن، ھۆکارێکی ڕاستەوخۆیە کە مرۆڤ ڕوو لە ھەوا وئارەزوو پەرستی بکات. info

• يتيقن الناس يوم القيامة تحقق وعد الله لأهل طاعته، وتحقق وعيده للكافرين.
خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا دڵنیا دەبن بەڵێنی خوای گەورە ھاتووەتە دی بۆ ئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا بوون، وە ھەڕەشەکانیشی ھاتەدی بۆ بێباوەڕان. info

• الناس يوم القيامة فريقان: فريق في الجنة وفريق في النار، وبينهما فريق في مكان وسط لتساوي حسناتهم وسيئاتهم، ومصيرهم إلى الجنة.
لەڕۆژی قیامەتدا خەڵکی دوو دەستە و تاقمن : دەستەیەک لە بەھەشت و دەستەیەکی تر لە دۆزەخن، لەو نێوەندەیشدا دەستەیەکی تر ھەن کە چاکە و خراپەکانیان یەکسانن، کە پاشتر خوای گەورە بەڕەحم و میھرەبانی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەوە. info

• على الذين يملكون المال والجاه وكثرة الأتباع أن يعلموا أن هذا كله لن يغني عنهم من الله شيئًا، ولن ينجيهم من عذاب الله.
با ئەوانەی کە خاوەن سەروەت و سامان و ماڵی دونیا و پلە و پایە و شوێنکەوتەی زۆرن باچاک بزانن لە ڕۆژی دواییدا ناگاتە فریایان و ھیچ کەڵکی نییە بۆیان، وە لەسزای سەختی خوای گەورە ڕزگاریان ناکات. info