क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

पृष्ठ संख्या:close

external-link copy
74 : 7

وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ جَعَلَكُمۡ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعۡدِ عَادٖ وَبَوَّأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورٗا وَتَنۡحِتُونَ ٱلۡجِبَالَ بُيُوتٗاۖ فَٱذۡكُرُوٓاْ ءَالَآءَ ٱللَّهِ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ

بیری ئەو نعیمەتە بکەنەوە کە خوای گەورە کردنی بەجێنشینی گەلی عاد، وە سەقامگیری کردن لە زەوییەک کە تێیدا بحەوێنەوە، وە داواکارییەکانی خۆتانی تێدا بەدەست بھێنن، ئەمەش دوای ئەوەی خوای گەورە گەلی عادی لەناوبرد پاش ئەوەی ڕۆچوون لە بێباوەڕی و بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکەیان، بۆ خۆتان لە پێدەشتەکانیدا کۆشک و تەلاری لێ بنیات بنێن، وە لە کێوەکان خانوو دەتاشن و ھەڵدەکۆڵن، جا نیعمەتەکانی خوا وە بیر خۆتان بخەنەوە تاوەکو سوپاس و شوکری بکەن، وە وازبھێنن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، ئەویش بە وازھێنان لە کوفر و بێباوەڕی بە خوا و وازهێنان لە گوناھ و تاوان کردن. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 7

قَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِمَنۡ ءَامَنَ مِنۡهُمۡ أَتَعۡلَمُونَ أَنَّ صَٰلِحٗا مُّرۡسَلٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلَ بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ

گەورە وسەرۆکەکانی گەلی عاد ئەوانەی خۆبەزلزان بوون بە ئەو باوەڕدارانەیان دەووت کە دەیانچەوساندنەوە: ئاخۆ ئێوە -ئەی باوەڕدارینە- باوەڕتان وایە کە ساڵح پێغەمبەر بێت لە لایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کرابێت؟ باوەڕدارانی چەوساوەیش لەوەڵامدا پێیان ووتن: بێگومان ئێمە باوەڕمان ھەیە بەوەی ساڵح ھێناویەتی، وە ملکەچی شەریعەتەکەی ئەوین دانی پێدادەنێین وکاریشی پێدەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 7

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا بِٱلَّذِيٓ ءَامَنتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ

خۆبەزلزانەکانی گەلەکەیشی ووتیان: بێگومان ئەوەیش کە ئێوە باوەڕتان پێیەتی وبەڕاستی دەزانن - ئەی باوەڕداران- ئێمە کافر وبێباوەڕین پێی، وە ھەرگیزیش باوەڕی پی ناھێنین، وە کاریش بەشەریعەتەکەی ناکەین. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 7

فَعَقَرُواْ ٱلنَّاقَةَ وَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ وَقَالُواْ يَٰصَٰلِحُ ٱئۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

ئەمجا ووشترەکەیان سەربڕی (ئەو ووشترەی کە ساڵح وەک موعجیزەیەک لەبەردەکە بۆی دەرھێنان تا باوەڕی پێ بکەن)، لە کاتێکدا خوای گەورە ڕێگری لێ کردبوون کە بەخراپ دەستی بۆ ببەن وئازاری بدەن، خۆیان بەگەورەتر زانی لەوەی فەرمانەکەی خوا جێ بەجێ بکەن، وە بەگاڵتەجاڕیەکەوە کە ھەرگیز بەخەیاڵیاندا نەدەھات ئەوەی ساڵح پێی ترساندبوون بێتەدی، ووتیان: ئەی ساڵح ئەو سزا سەخت وبەئێش وئازارەی ھەڕەشەی پێ دەکەیت لێمان بۆمانی بھێنە ئەگەر تۆ بەڕاستی پێغەمبەری خوایت!! info
التفاسير:

external-link copy
78 : 7

فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلرَّجۡفَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دَارِهِمۡ جَٰثِمِينَ

ئەوسا کتوپر ئەو سزا سەختەی پەلەیان دەکرد لێی دابەزییە سەریان، بومەلەرزەی توند گرتنی، جا ھەموویان لەماڵەوە بەشێتی بەدەمدا کەوتن ولکان بەزەویەوە، بەشێوەیەک ھیچ کەسیان لەتیاچوون ڕزگاریان نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 7

فَتَوَلَّىٰ عَنۡهُمۡ وَقَالَ يَٰقَوۡمِ لَقَدۡ أَبۡلَغۡتُكُمۡ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحۡتُ لَكُمۡ وَلَٰكِن لَّا تُحِبُّونَ ٱلنَّٰصِحِينَ

ئیتر کاتێک کە ساڵح بێ هیوا بوو لەوەی گەلەکەی بەدەم بانگەوازەکەیەوە بێن پشتی لێ هەڵكردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبووم پێم گەیاندن وتەبلیغم کردن، وە زۆریش بەخێرخوازی ئامۆژگاریم کردن وترساندمن لەسزای خوا، بەڵام ئێوە کەسانێکن ئامۆژگاریکارێک کەسوور بێت لەسەر ڕێنومایی کردنتان بۆ خێر وچاکە ودوور خستنەوەتان لە شەڕ وخراپە خۆشتان ناوێت. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 7

وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە بیری ئەو کاتە بکەنەوە کە لوطمان ناردە لای گەلەکەی وڕێگری کردن لەو کارە خراپەی لەسەری بوون وپێی ووتن: ئایا ئێوە کاری خراپە وقێزەونی وا دەکەن کە دەچنە لای پیاوان ونێربازی دەکەن؟! ئەمەی ئێوە دەیکەن وداتان ھێناوە ھیچ کەسێک پێش ئێوە لەجیھاندا نەیکردووە وئەنجامی نەداوە! info
التفاسير:

external-link copy
81 : 7

إِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهۡوَةٗ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ مُّسۡرِفُونَ

ئایا ئێوە بۆ خاڵی کردنەوەی ئارەزووی جنسی خۆتان لە بری ئافرەتان دەچنە لای پیاوان ولەگەڵیان جووت دەبن؟! لەکاتێکدا خوای گەورە ئافرەتانی بۆ ئەو کارە دروستکردووە، ئەوەی ئێوە دەیکەن پێچەوانەی ژیری وفیترەت وفەرمانی خوایشە، بەڵكو ئێوە ھەموو سنورێکی خواتان بەزاندووە بەوە لەسنوری ژیری سەلیم وفیترەتی پاکی هاوسەنگی مرۆڤایەتی دەرچوون وزیادەڕۆییتان کردووە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• الاستكبار يتولد غالبًا من كثرة المال والجاه، وقلة المال والجاه تحمل على الإيمان والتصديق والانقياد غالبًا.
خۆبەزلزانین زۆرجار لە دەوڵەمەندی وناو وشۆرەتەوە سەرچاوە دەگرێت، وە ھەژاری وبێ ناوبانگی وکەم دەرامەتی ھاندەرە بۆ باوەڕ وڕاستگۆیی وملکەچی فەرمانەکانی خوا. info

• جواز البناء الرفيع كالقصور ونحوها؛ لأن من آثار النعمة: البناء الحسن مع شكر المنعم.
دروستە مرۆڤ خانوو وتەلاری بەرز دروست بکات، چونکە یەکێکە لە شوێنەوارەکانی نیعمەتی خوا، تەلاری جوان لەگەڵ شوکر وسوپاس گوزاری بۆ خوای گەورە. info

• الغالب في دعوة الأنبياء أن يبادر الضعفاء والفقراء إلى الإصغاء لكلمة الحق التي جاؤوا بها، وأما السادة والزعماء فيتمردون ويستعلون عليها.
بانگەوازی پێغەمبەران زۆرجار دەست پێشخەری بۆ ھەژاران ونەداران ولاوازەکاندا دەکات تاوەکو گوێبیستی ئەو ھەق وڕاستییە بن کە ھێناویانە، بەڵام گەورە وسەرکردەکان ھەمیشە سەرکەش وخۆبەزلزان بوون لە ئاست ئەو بانگەوازەدا. info

• قد يعم عذاب الله المجتمع كله إذا كثر فيه الخَبَث، وعُدم فيه الإنكار.
سزای خوای گەورە ھەندێکجار ھەموو کۆمەڵگە دەگرێتەوە ئەگەر ھاتوو خراپەکانیان زیاتر بوون، وە ھیچ کەسێکیش ڕێگری نەدەکردن لەو خراپە کارییە. info