क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

पृष्ठ संख्या:close

external-link copy
28 : 6

بَلۡ بَدَا لَهُم مَّا كَانُواْ يُخۡفُونَ مِن قَبۡلُۖ وَلَوۡ رُدُّواْ لَعَادُواْ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ

ئەو خۆزگە وئاوات خواستنەیان بەو شێوەیەش نیە وڕاست ناکەن گوایە ئەگەر بگەڕێنرانایەتەوە بۆ ژیانی دونیا باوەڕیان دەھێنا وموسڵمان دەبوون، بەڵکو ئەوەی کە دەیانشاردەوە بۆیان دەرکەوت کە ڕاست ناکەن کاتێک دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا ھاوەڵ بۆ خوا دانانێین، ئەویش بەوەی کاتێک ئەندامەکانی لاشەیان شایەتیان لەسەر دەدەن، خۆ ئەگەر بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی دونیا ئەو کاتە دیسان جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوان درۆ دەکەن لەو پەیمان وبەڵێنەی کە دەیدەن ئەگەر بگەڕێنەوە ئەوا باوەڕ ناھێنن وموسڵمان نابن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 6

وَقَالُوٓاْ إِنۡ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا وَمَا نَحۡنُ بِمَبۡعُوثِينَ

ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانە ھەتا لە دونیایش بوون دەیانووت: ژیان تەنھا ھەر ئەو ژیانەی دونیایە کە ئێستا تێیداین، وە بەھیچ شێوەیەکیش پاش مردن زیندوو ناکرێینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 6

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ وُقِفُواْ عَلَىٰ رَبِّهِمۡۚ قَالَ أَلَيۡسَ هَٰذَا بِٱلۡحَقِّۚ قَالُواْ بَلَىٰ وَرَبِّنَاۚ قَالَ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەوانەت ببینایە کە باوەڕیان بەزیندوبوونەوە نیە کاتێک لەبەردەم پەروەردگاریان ڕادەوەسرێنرێن، ئەوا سەرت سوڕدەما لەخراپی حاڵو گوزەرانیان کاتێک پەروەرگار پێیان دەفەرموێت: ئایا ئەم زیندووبونەوە ھەق وڕاست نەبوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو وە بەگومان بوون لێی؟ ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن: سوێند بێت بە پەروەردگارمان کە دروستی کردووین ھەر ھەمووی ھەق وڕاست بوو وە ھیچ گومانی تێدا نەبوو، ئەوجا خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: دەی بەھۆی بێباوەڕیتانەوە بەم ڕۆژە سزای سەخت بچێژن، وە ئێوە لەژیانی دونیادا ئەم ڕۆژەتان بەدرۆ دەزانی. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 6

قَدۡ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱللَّهِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتۡهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةٗ قَالُواْ يَٰحَسۡرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطۡنَا فِيهَا وَهُمۡ يَحۡمِلُونَ أَوۡزَارَهُمۡ عَلَىٰ ظُهُورِهِمۡۚ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ

خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بەزیندووبونەوە لەڕۆژی دواییدا، وە وەستان لەبەردەم خوایان بەدوور دەزانی، تا ئەو کاتەی لەپڕ مردن یەخەیان دەگرێت وڕۆژی دواییان دێت بەبێ ئەوەی ئاگاداری بن، بۆیە زۆر بەپەشیمانیەوە دەڵێن: ئای خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ ئێمە چەند کەمتەرخەم بووین لەبەرامبەر ھەق ومافەکانی خوای گەورەدا، وە بێباوەڕ بووین وھیچ خۆمان ئامادە نەکرد بۆ ڕۆژی دوایی، ئەوان لەو ڕۆژەدا باری قورسی گوناھی خۆیان بەکۆڵەوەیە، ئای چەند بار وکۆڵێکی خراپ ونالەباریان بەسەرەوەیە لەگوناھو وتاوان وخراپە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 6

وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۖ وَلَلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

ئاگاداربن ئەو ژیانی دونیایەی کە پاڵتان پێوەداوە ودڵتان پێخۆشە تەنھا گاڵتەوگەپە، وە مرۆڤ دووچاری بێ ئاگایی ولەخۆبایی بوون دەکات بۆ ئەوانەی کە خوا لەخۆیان ڕازی ناکەن، بەڵام دڵنیابن ژیانی دواڕۆژ باشتر وچاکترە بۆ ئەوانەی لەخواترسن وتەقوایان ھەیە بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە گوناھو ھاوەڵ بڕیاردان بۆ پەروەردگاریان، ئەی ئیتر ئەی موشریک وبێباوەڕان تاکەی ژیرنابن و بیر ناکەنەوە؟ وە تاکەی دەست ناکەن بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاکە؟ info
التفاسير:

external-link copy
33 : 6

قَدۡ نَعۡلَمُ إِنَّهُۥ لَيَحۡزُنُكَ ٱلَّذِي يَقُولُونَۖ فَإِنَّهُمۡ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجۡحَدُونَ

ئەی پێغەمبەر ئێمە دەزانین کە بێباوەریان بەتۆ لەڕواڵەتدا دڵگرانت دەکات وتووشی خەم وخەفەتت دەکات، چاک بزانە ئەوان لەدەروونی خۆیاندا بەدرۆت نازانن، چونکە دەزانن کە تۆ ڕاستگۆ وئەمانەت پارێزیت، ئەوانە گەلێکی ستەمکارن چونکە لەڕواڵەتدا بەدرۆت دەزانن بەڵام لەدەروونی خۆیاندا چاک دەزانن ودڵنیان کە تۆ ڕاستگۆیت لەوەی بانگەوازی بۆ دەکەیت. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 6

وَلَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَ فَصَبَرُواْ عَلَىٰ مَا كُذِّبُواْ وَأُوذُواْ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمۡ نَصۡرُنَاۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِۚ وَلَقَدۡ جَآءَكَ مِن نَّبَإِيْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

وانەزانیت ئەم بەدرۆخستنەوە وباوەڕ نەکردنە تەنھا تایبەتە بەتۆوە، نەخێر بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گەلەکانیان بەدرۆیان زانین وئەزیەت وئەشکەنجەیاندان، بەڵام ئەوان بەئارامگرتن وبانگەواز وجیھاد وتێکۆشان ڕووبەڕوویان بوونەوە تا ئەو کاتەی خوای گەورە سەرکەوتنی خۆی بۆناردن، وە ھیچ کەسێکیش نیە بتوانێت بڕیار وبەڵێنەکانی خوای گەورە بەرامبەر یارمەتی وسەرخستنی پێغەمبەرەکانی بگۆڕێت، ئەی پێغەمبەر دیارە کە ھەواڵی پێغەمبەرانی پێش خۆتیش پێگەیشتووە کە چۆن گەلەکانیان ئازاریاندان وە چۆن ئەوانیش ئارامیان گرت، تا ئەو کاتەی کە خوای گەورە سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا ولەناوی بردن. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 6

وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيۡكَ إِعۡرَاضُهُمۡ فَإِنِ ٱسۡتَطَعۡتَ أَن تَبۡتَغِيَ نَفَقٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ أَوۡ سُلَّمٗا فِي ٱلسَّمَآءِ فَتَأۡتِيَهُم بِـَٔايَةٖۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَمَعَهُمۡ عَلَى ٱلۡهُدَىٰۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەوەی ڕووبەڕووت دەبێتەوە لەلایەن ئەو بێباوەڕانەوە لەبەدرۆخستنەوە وئەزیەت وئازاردان ناڕەحەتت دەکات وگران وقورسە لەسەرت، دەسا ئەگەر دەتوانیت بڕۆ تونیڵێک لەناو زەوی لێ بدە، یان پەیژەیەک بەئاسمانەوە بنێ وپێیدا سەربکەوە تاوەکو بتوانیت بەڵگە وموعجیزەیەکیان بۆ بھێنیت جگە لەو بەڵگە وموعجیزانەی کە ئێمە پێمانداویت بیکە، ئەوان ھەر باوەڕت پێ ناھێنن، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ھەر ھەموویان بەزۆر لەسەر ھیدایەت وڕێنوێنی کۆ بکاتەوە دەیکرد، بەڵام لەبەر حیکمەتێکی گەورە ئەوە ناکات، جا ئیتر ئەی موحەممەد نابێت تۆ لەو کەسانە بیت کە حیکمەتی خوا لەوەدا نازانن کە بۆچی پەروەردگار زۆر لەبەندەکانی ناکات لەسەر باوەڕھێنان بەڵکو دەبێت بەئارەزووی خۆیان باوەڕ بھێنن نەک بەزۆرلێکردن، دەی کەواتە داخ وخەفەتیان بۆ مەخۆ کە ئەوان باوەڕیان نەھێناوە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• من عدل الله تعالى أنه يجمع العابد والمعبود والتابع والمتبوع في عَرَصات القيامة ليشهد بعضهم على بعض.
لەدادگەری خوای گەورە ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی ڕۆژی دواییدا بەندە وپەرستراوەکان، شوێنکەوتە وشوێنکەوتوکراو، ھەر ھەموویان کۆدەکاتەوە تاوەکو ھەندێکیان شایەتی بدەن لەھەندێکی تریان. info

• ليس كل من يسمع القرآن ينتفع به، فربما يوجد حائل مثل ختم القلب أو الصَّمَم عن الانتفاع أو غير ذلك.
مەرج نیە ھەرکەسێک گوێی لەقورئان بوو سوودی لێ ببینێت، چونکە پێدەچیت ڕێگریەک ھەبێت لەو نێوەندەدا، وەک ئەوەی خوای گەورە مۆری نابێت بەسەر دڵ ودەرون و گوێی ئەو کەسانەدا کە بەھیچ شێوەیەک گوێ بوون لەقورئان سوودیان پێ نەگەیەنێت. info

• بيان أن المشركين وإن كانوا يكذبون في الظاهر فهم يستيقنون في دواخلهم بصدق النبي عليه الصلاة والسلام.
ئەم ئایەتانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە بێباوەڕان وموشریکەکان ھەرچەندە بەڕواڵەت ئاینی یەکخواپەرستی بەدرۆ دەزانن وباوەڕی پێناکەن، بەڵام لەدڵ ودەروون وناخیاندا دڵنیان لەڕاستی وڕاستگۆی پەیامەکەی پێغەمبەری خوا (سەڵات وسەلامی خوای لەسەر بێت). info

• تسلية النبي عليه الصلاة والسلام ومواساته بإعلامه أن هذا التكذيب لم يقع له وحده، بل هي طريقة المشركين في معاملة الرسل السابقين.
دڵدانەوەی پێغەمبەری خوا وسەرەخۆشی لێکردنیەتی بەوەی ئەوەی کە دووچاری دەبێتەوە لەبەدرۆزانین وباوەڕ پێ نەکردنی تەنھا ڕووبەڕووی تۆ نەبووەتەوە، بەڵکو ئەوە شێوازی ڕووبەڕوبونەوەی ھەموو بێباوەڕان وموشرکینە لەگەڵ سەرجەم ئەو پێغەمبەرانەی کە بۆیان ڕوانەکراوە، بۆیە پێی دەفەرموێت ھیچ خەم وخەفەت مەخۆ ئەوەی ڕوبەڕوی تۆ بوەتەوە بێگومان ڕووبەڕوی پێغەمبەرانی پێش تۆیش بووەتەوە. info