क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

पृष्ठ संख्या: 139:128 close

external-link copy
95 : 6

۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلۡحَبِّ وَٱلنَّوَىٰۖ يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَمُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتِ مِنَ ٱلۡحَيِّۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ

بێگومان ھەر خوای گەورەیە ناوکی دانەوێڵە لەپاش ڕوواندنی لە زەویدا دەقڵیشێنێت و ڕووەک و کشتوکاڵی لێ دەڕوێنێت، وە ناوکەكان دەقڵیشێنێت و دار خورما و ترێ و جگە لەوانی لێ دەردەھێنێت، زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، مرۆڤ و تەواوی گیاندارانی لە دڵۆپێک ئاو دەرھێناوە و دروستی کردوون، وە مردوویش لە زیندوو دەردەھێنێت، دڵۆپە ئاوێک لە مرۆڤ و ھێلکەیەک لە مریشکێک دەردەھێنێت، ئەوەی ئەمانە دروست دەکات زاتی ئەو خوایەیە کە ئێوەشی دروست کردووە، دەی ئیتر ئەی بتپەرستینە چۆن لەو ھەق و ڕاستییە لادەدەن کە بەچاوی خۆتان جوانی دروستکراوەکانی دەستی پەروەردگار دەبینن. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 6

فَالِقُ ٱلۡإِصۡبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيۡلَ سَكَنٗا وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ حُسۡبَانٗاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ

ئەو خوایەی کەبەڕوناکی وگزنگی بەرەبەیان تاریکی شەوگار لەت دەکات، ئەو خوایەی کەشەوی گێڕاوە بەمایەی ئارامی بۆ خەڵکی تاوەکو پشووی تێدا بدەن پاش ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشانیان لەڕزق وڕۆزی پەیدا کردن لەڕۆژدا، ئەو خوایەی کە خۆر ومانگی بەحسابێکی وورد ڕاگرتووە، ئەوەی باسکرا ھەمووی دەستکردی جوانی خوایە کە ئەندازەگیری خاوەن دەسەڵاتە کەھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە دەستکردی خوای زانایە کە ئاگاداری تەواوی دروستکراوەکانییەتی وە چیش بۆیان ساز وگونجاوە. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 6

وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهۡتَدُواْ بِهَا فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ

ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر زاتی اللەیە کەئەستێرەکانی بۆ دروستکردون تاوەکو بەھۆیەوە لە گەشت وسەفەرەکانتاندا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە ئەگەر ھاتوو لەوشکانی ودەریادا ڕێگاتان لێ تێکچوو، بێگومان ھەموو بەڵگە ونیشانەکانمان ڕوون کردەوە کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتمان بۆ ئەوانەی کە تێرادەمێنن وبیردەکەنەوە لەو بەڵگە ونیشانانە وسوودیان لێ دەبینن. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 6

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ فَمُسۡتَقَرّٞ وَمُسۡتَوۡدَعٞۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَفۡقَهُونَ

ھەر ئەویشە کەھەمووتانی لەتەنھا کەسێک کە باوکە ئادەمە دروست کردووە، بێگومان دروستکردنی ئێوە بەدروستکردنی باوکتان لە گڵ دەستی پێکرد، پاشان ئێوەی لەئەو دروستکرد، پاشان لەمناڵدانی دایکتان وپشتی باوکتانا مەحکەم دایمەزراندن، بێگومان ئێمە بەڵگە ونیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوانەی لە کەلام وگوفتاری خوا تێدەگەن. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 6

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَيۡءٖ فَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهُ خَضِرٗا نُّخۡرِجُ مِنۡهُ حَبّٗا مُّتَرَاكِبٗا وَمِنَ ٱلنَّخۡلِ مِن طَلۡعِهَا قِنۡوَانٞ دَانِيَةٞ وَجَنَّٰتٖ مِّنۡ أَعۡنَابٖ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشۡتَبِهٗا وَغَيۡرَ مُتَشَٰبِهٍۗ ٱنظُرُوٓاْ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَيَنۡعِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمۡ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

ھەر زاتی اللەیە کە لەھەورەکانی ئاسمانەوە باران دەبارێنێت؛ وە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی پێ دەڕوێنین، پاشان لەویشەوە سەوزە گیا وگوڵ وگوڵزار ودرەختەکانی لێ دەڕوێنین، لەویش چەندین دانەوێڵەی کەڵەک بوو لەسەر یەک لێ پەیدا دەکەین، وەک دانەی ناو گوڵە گەنمەکان، وە لەگوڵی دارخورمایشەوە ھێشووی چڕوپڕ وشۆڕەوە بوو دەڕوێنین، کە کەسانی دانیشتوو وڕاوەستاو دەتوانن دەستی پێ بگەیەنن، ھەروەھا چەندان باخی ڕەزە مێویان بۆ دەڕوێنین، لەگەڵ زەیتون وھەنار کە گەڵاکانیان ھاوشێوەی یەکترن، بەڵام بەروبوم وتام وچێژیان لەیەک جیاوازن، جا ئەی خەڵکینە جوان بڕوانن وتێڕامێنن لە بەروبومەکانیان لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە، تاکاتی پێگەیشتن ولێکردنەوەیان، بزانن کێ ئەم ھەمووە گۆڕانکاریانە دەخولقێنێت؟! بێگومان لەوانەی کە باسمانکردن گەلێک نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ گەل وھۆزێک کەباوەڕیان بەخوا ھەیە، ئەوانە سوود لەم بەڵگە ونیشانانە وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 6

وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلۡجِنَّ وَخَلَقَهُمۡۖ وَخَرَقُواْ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَٰتِۭ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ

بتپەرست و موشریکەکان جنۆکەکان دەکەنە ھاوەڵ و ھاوبەشی خوا لە پەرستندا، کاتێک باوەڕیان وابوو کە سوود و زیانیان دەگەیەنن، لەکاتێکدا خوای گەورە دروستی کردن، وە جگە لەوانی دروست نەکردبوو، وە ھەر ئەویش لەپێشتر بوو کە بیپەرستن، وە ھەر بەو نەزانین و درۆ و دەلەسەی خۆیانەوە کوڕیان بۆ خوا بڕیاردا وەک چۆن جولەکە و گاورەکان عوزەیر وعیسایان کردە کوڕی خوا، وە بتپەرست و موشریکەکان فریشتەکانیان کردە کچی خوا، پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی کە خەڵکانی شوێنکەوتەى پوچەڵ و ناھەق وەسفی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 6

بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٞ وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٞۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەویە بەشێوەیەک کە ھاوشێوەی پێشتر نەبووە، باشە خوایەکی بەدەسەڵاتی لەو شێوەیە چۆن مناڵ بۆ خۆی بڕیار دەدات کە لەبنەڕەتدا ژن وھاوسەری نیە؟! ئەو ھەموو شتێکی دروستکردووە، وە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• الاستدلال ببرهان الخلق والرزق (تخليق النبات ونموه وتحول شكله وحجمه ونزول المطر) وببرهان الحركة (حركة الأفلاك وانتظام سيرها وانضباطها)؛ وكلاهما ظاهر مشاهَد - على انفراد الله سبحانه وتعالى بالربوبية واستحقاق الألوهية.
بەڵگە ھێنانەوە بەدروستکردن وڕزق وڕۆزی (دروستکردنی ڕووەک وگەشە ونما کردنی، وە گۆڕینی لەشێوازێکەوە بۆ شێوازێکی تر لە شێوە وقەبارە وھاتنە خوارەوەی باران) وە بەڵگە ھێنانەوە بەجوڵەی دروستکراوەکان (جوڵەی گەردون وئەستێرەکان وڕیکخستنی ھات وچۆیان)، یانی بەڵگە ھێنانەوە بەدروستکراوەکان وجوڵەی ئەستێرەکان ھەردووکیان ڕوون وئاشکرا بەڵگەن لەسەر تاک وتەنھایی خوای گەورە ومیھرەبان لە خوایەتی وشایستەی پەرستن (شایستە بەڕبوبیەت وئولوھیەت). info

• بيان ضلال وسخف عقول المشركين في عبادتهم للجن.
ڕوونکردنەوەی گومڕایی وسەرلێشێواوی وسووک وڕیسوای لۆژیک وعەقڵی بتپەرست وموشریکەکان لەبەر ئەوەی جنۆکەکانیان دەپەرست. info