કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

الأعراف

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
انتصار الحق في صراعه مع الباطل، وبيان عاقبة المستكبرين في الدنيا والآخرة.
سەرکەوتنی هەق و ڕاستی لە ڕووبەڕووبونەوەى پوچەڵ و ناهەق و ڕوونکردنەوەى سەرەنجامى خۆبەگەورەزانەکان لە دونیا و دوارۆژدا info

external-link copy
1 : 7

الٓمٓصٓ

(الٓمٓصٓ) : پێشتر ڕاڤە و تەفسیری ئەم جۆرە ئایەتانە کراوە لەسەرەتای سورەتی (البقرة)وە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 7

كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيۡكَ فَلَا يَكُن فِي صَدۡرِكَ حَرَجٞ مِّنۡهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ

قورئانی پیرۆز پەرتوکێکە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەرت - ئەی پێغەمبەری خوا- نابێت لە دڵ و دەروون و سینەتا ھیچ دڵتەنگی و گومان و دوو دڵییەک بەرامبەر ئەو قورئانە ھەبێت، دایبەزاندووە بۆت تاوەکو خەڵکانی بێباوەڕی پێ بترسێنیت، وە حوججە و بەڵگەیان لەسەر بچەسپێنیت، وە بشبێتە ئامۆژگاری و یادەوەری بۆ بڕواداران، چونکە بەتەنھا ئەوان سوود و قازانج لە ئامۆژگاری و یادخستنەوەکانی وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 7

ٱتَّبِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡ وَلَا تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۗ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ

- ئەی خەڵکینە- شوێن ئەو پەرتووکە (قورئانە) بکەون کە پەروەردگارتان بۆتانی دابەزاندووە، وە شوێن سوننەتی پێغەمبەرەکەیشتان بکەون، وە شوێن ھەواو و ئارەزووی ئەوانە مەکەون کە بە پشتیوان و دۆستی شەیتانەکانیان دەزانن، وە شوێن زانا خراپەکانیش مەکەون، دەبنە پشتیوان و دۆستیان و وازدەھێنن لەوەی بۆتان دابەزیووە لەبەر ئەوەی ھەواو و ئارەزووی ئەوان بەسەرتاندا دەخوێننەوە، بێگومان ئێوە زۆر کەم بیردەکەنەوە و ئامۆژگاری وەردەگرن، چونکە ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە فەزڵی خراپەی ئەوانتان نەدەدا بەسەر قورئاندا، وە شوێن ئەوە دەکەوتن کە پێغەمبەرەکەتان بۆتانی ھێناوە و کارتان پێی دەکرد، وە وازتان دەھێنا لەھەرچی شتێکە غەیری ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 7

وَكَم مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأۡسُنَا بَيَٰتًا أَوۡ هُمۡ قَآئِلُونَ

زۆرێک لە گوندەکانمان بە سزای خۆمان لەناو برد بە ھۆی گوناھ و سەرپێچی و سووربوونیان لەسەر بێباوەڕی و گومڕاییان، ھەر بەو شێوەیە لە کاتی بێ ئاگایی و لە شەودا سزای سەختیان بۆ دابەزی، یان لەکاتی حەوانەوەی نیوەڕۆیاندا، بۆیە کاتێک سزاکەیان بۆ ھات نەیانتوانی لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە ئەو بت و دار و بەردەیش کە بەخەیاڵی خۆیان کردبونیان بە خوای خۆیان نەیانتوانی سزایان لێ دوور بخەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 7

فَمَا كَانَ دَعۡوَىٰهُمۡ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

لەدوای دابەزینی سزاکە تەنھا ئەوەیان پێکرا کە دانیان نا بە گوناھ و تاوانی خۆیاندا، ووتیان: بەراستی ئێمە ستەمکار بووین و فەرمانی خوامان شکاند و بێباوەڕ بووین بۆیە ئێستا ئەوەمان بەسەر دێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 7

فَلَنَسۡـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرۡسِلَ إِلَيۡهِمۡ وَلَنَسۡـَٔلَنَّ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

لە ڕۆژی قیامەتدا لەو گەل و نەتەوانە دەپرسینەوە کە پێغەمبەرانی خۆمان بۆ ناردن کە وەڵامیان چی بوو بۆیان، وە لە پێغەمبەرانیش (سەلامی خوایان لێ بێت) دەپرسینەوە، ئایا ئەوەی فەرمانتان پێکرا بەگەیاندنی گەیاندنتان؟ وە وەڵامی گەل و نەتەوەکانیان چی بوو بۆیان؟ info
التفاسير:

external-link copy
7 : 7

فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيۡهِم بِعِلۡمٖۖ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ

پاشان ئەوان چییان کرد و چۆنیان کرد ھەر ھەمووی بە عیلم و زانستی خۆمان دەگێڕینەوە بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خوای گەورە، ئێمە بێگومان ئاگاداری ھەموو کار و کردەوەیەکیان بووین، وە ھیچ شتێکی ئەوانمان لا نھێنی و شاراوە نەبووە، وە ھیچ کات و ساتێک ئێمە لەھیچ شتێکیان بێ ئاگا و نادیار نەبووین. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 7

وَٱلۡوَزۡنُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّۚ فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

كێشانەی کارو کردەوەکان لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر بە دادگەرانەیە و ستەم لە ھیچ کەسیش ناکرێت، جا ھەر کەسێک تای تەرازووی چاکەکانی قورستر بێت لە تای تەرازووی خراپەکانی ئەوانە ئەو كەسانەن کە سەرکەوتوون و ڕزگاریان بووە لە ترس و بیمی ئەو ڕۆژە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 7

وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَظۡلِمُونَ

وە ھەر کەسێک لە كاتی كێشانەدا تای تەرازووی خراپەکانی قورستر بێت لەتای تەرازووی چاکەکانی، ئەوانە ئەو كەسانەن کە زیانیان بە خۆیان گەیاند بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە دەبنە مایەی تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ھۆی ئەوەی لەبەرامبەر ئایەت و نیشانەکانی ئێمەدا ستەمیان کرد و ڕوویان لێ وەرگێڕا و باوەڕیان پێ نەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 7

وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَۗ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ

- ئەی نەوەکانی ئادەم - سوێند بێت ئێمە ئێوەمان جێگیر کرد لەسەر زەوی، وە زەویمان کردە ھۆکاری ژیان و گوزەرانی ئێوە، پێویست بوو لە سەرتان کە شوکر و سوپاسی خوا بکەن لە بەرامبەر ئەو نازو نیعمەتانەدا، بەڵام شوکرانە بژێریتان زۆر كەم بوو . info
التفاسير:

external-link copy
11 : 7

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَٰكُمۡ ثُمَّ صَوَّرۡنَٰكُمۡ ثُمَّ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ لَمۡ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ

سوێند بێت بەخوا - ئەی خەڵکینە- ئێمە باوکە ئادەمتانمان لە گڵ دروست کرد، پاشان بەو شێوە و وێنە جوانە نیگارمان کێشان، دوای ئەوە فەرمانمان کرد بە فریشتەکان وەک ڕێزێک سووژدەی بۆ ببەن، ئەوە بوو ھەموویان سوژدەیان برد و فەرمانەکەی خوای گەورەیان جێ بەجێکرد، شەیتان (ئیبلیس) نەبێت کە لە بەر عینادی و سەرسەختی و فیززلی سوژدەی نەبرد. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• من مقاصد إنزال القرآن الإنذار للكافرين والمعاندين، والتذكير للمؤمنين.
لە مەبەست و ئامانجەکانی دابەزینی قورئان ئاگادار کردنەوە و ترساندنی بێباوەڕان و کەسانی عیناد و سەرخەستە، وە لەھەمان کاتدا یادخستنەوە و ئامۆژگارییە بۆ بڕاواداران. info

• أنزل الله القرآن إلى المؤمنين ليتبعوه ويعملوا به، فإن فعلوا ذلك كملت تربيتهم، وتمت عليهم النعمة، وهُدُوا لأحسن الأعمال والأخلاق.
خوای گەورە قورئانی دابەزاند بۆ بڕواداران تاوەکو شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن، ئەگەر ئەوەیان کرد ئەوا پەروەردەکەیان تەواو کردووە، وە ناز و نیعمەتەکانیش تەواو بووە بۆیان، وە ھیدایەتیش دراون بۆ باشترین کارو کردەوە و ئاکار و ڕەوشتی جوان. info

• الوزن يوم القيامة لأعمال العباد يكون بالعدل والقسط الذي لا جَوْر فيه ولا ظلم بوجه.
کێشانەی کارو کردەوەی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر بە دادگەرانە دەبێت و ھیچ جۆرە ستەم و زوڵمێکی تێدا ناکرێت. info

• هَيَّأ الله الأرض لانتفاع البشر بها، بحيث يتمكَّنون من البناء عليها وحَرْثها، واستخراج ما في باطنها للانتفاع به.
خوای گەورە زەوی ئامادە کردووە تاوەکو سوود بەخش بێت بۆ مرۆڤەکان، بەشێوەیەک بتوانن ئاوەدانی بکەنەوە بە دروستکردنی خانوو بەرەو کشتوکاڵ تێدا کردنی، وە بتوانن ئەوەی لەناو سکی زەوی ھەیە دەری بھێنن و سوودی لێ وەربگرن. info