કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
188 : 7

قُل لَّآ أَمۡلِكُ لِنَفۡسِي نَفۡعٗا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ وَلَوۡ كُنتُ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ لَٱسۡتَكۡثَرۡتُ مِنَ ٱلۡخَيۡرِ وَمَا مَسَّنِيَ ٱلسُّوٓءُۚ إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

- ئەی موحەممەد - بڵێ: من ناتوانم ھیچ سوود و قازانجێک بەخۆم بگەیەنم، وە ناتوانم ھیچ زەرەر و زیانێک لەخۆم لا بدەم، مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت، چونکە سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی لای خواوەیە، وە ھیچ شتێک نازانم مەگەر خوا خۆی فێری کردبم، وە من ھیچ شتیک لە غەیب و شتە نادیارەکان نازانم، ئەگەر بھاتایە غەیبم بزانیبایە ئەوە ھۆکارەکانم ئەنجام دەدا تاوەکو ھەرچی خێر و خۆشی و بەرژەوەندیە بەدەستی بھێنم، وە ھەرچی خراپە و زیانە لە خۆمم دوور بخستایەتەوە، چونکە ئەو کاتە ئاگاداری کارەکان دەبووم پێش ڕوودانیان، وە دەیشمزانی سەرەنجامیان چۆن دەبێت، من ھیچ شتێک لەوانە نازانم، بەڵکو من تەنھا نێردراو و پێغەمبەری خوام، دەتانترسێنم لە تۆڵە بە ئازارەکانی خوا، وە موژدەی پاداشتی ڕێزدار دەدەم بەو گەل و ھۆزەی کە باوەڕ دەھێنن بەوەی من نێردراو و پێغەمبەری خوام، وە باوەڕیش دەھێنن بەوەی من ھێناومە. info
التفاسير:

external-link copy
189 : 7

۞ هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ وَجَعَلَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا لِيَسۡكُنَ إِلَيۡهَاۖ فَلَمَّا تَغَشَّىٰهَا حَمَلَتۡ حَمۡلًا خَفِيفٗا فَمَرَّتۡ بِهِۦۖ فَلَمَّآ أَثۡقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنۡ ءَاتَيۡتَنَا صَٰلِحٗا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

ئەو خوایەی کە ئێوەی - پیاوان و ژنان - لە تەنھا کەسێک کە ئادەمە(سەلامی خوای لێ بێت) دروستکردووە، وە لە پەراسووی ئادەمیشەوە (سەلامی خوای لێ بێت) حەوای خێزانی دروستکرد، تاوەکو ھاودەم و ھاوڕێی بێت، وە ئاسوودە بێت لەگەڵیدا، جا کاتێک لەگەڵ حەواوی خێزانی جووت بوو، لەسەر خۆی دووگیان بوو، ھەستی پێ نەکرد چونکە ھێشتا لەسەرەتاوە بوو، وە ماوەیەکیش بەو حاڵەوە مایەوە و کاروبارەکانی خۆی ڕادەپەڕاند و ھەستی بەبارگرانی نەدەکرد، جا کاتێک چوویە قۆناغی سەختی و قورسیەوە و مناڵەکەی لەسکیدا گەورە بوو، وە کاتی لەدایک بوونی نزیک بوویەوە، ھەردووکیان (ئادەم وحەوا) لەپەروەردگاریان پاڕانەوە و وتیان: - ئەی پەروەردگارمان - ئەگەر مناڵێکی ساڵح و ساغ و سەلیممان پێ ببەخشیت ئەوا لە کەسانی سوپاسگوزار دەبین بۆ ناز و ینعمەتەکانی تۆ. info
التفاسير:

external-link copy
190 : 7

فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحٗا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَاۚ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

جا کاتێک خوای گەورە نزاکەی گیرا کردن و مناڵێکی ساڵحی ساغ و سەلیمی پێ بەخشین، ھەروەک داوایان کردبوو، ئەوە بوو خوای گەورە لەوەی پێی بەخشی بوون کردنی بەھاوبەش دانەر بۆ خوا، چونکە ناوی مناڵەکەیان بە بەندەی غەیری خوا ناونا، ناویان نا (عبدالحارث)، بەرز و بڵندی بۆ خوای گەورە و بێگەردە لەھەرچی ھاوەڵ و شەریکێك، تەنھا ھەر ئەو شایستەی خوایەتی و پەرستنە. info
التفاسير:

external-link copy
191 : 7

أَيُشۡرِكُونَ مَا لَا يَخۡلُقُ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ

ئایا ئەو بتانە وجگە لە ئەوانیش دەکەنە ھاوبەشی خوا و لەگەڵ ئەودا دەیانپەرستن، لەکاتێکدا ئەوان دەزانن کە ئەو بتانە ھیچ شتێکیان دروست نەکردووە تاوەکو شایستەی پەرستن بن، بەڵکو ئەوان دروستکراوی خوان، ئیتر چۆن دەیانکەن بە ھاوبەشی خوا؟! info
التفاسير:

external-link copy
192 : 7

وَلَا يَسۡتَطِيعُونَ لَهُمۡ نَصۡرٗا وَلَآ أَنفُسَهُمۡ يَنصُرُونَ

ئەو بتانەی کە کردویانن بەخوا و پەرستراوی خۆیان ناتوانن ئەو کەسانە سەربخەن کە دەیانپەرستن، وە ناتوانن خۆیشیان سەربخەن، ئیتر چۆن ئەوان دەپەرستن؟! info
التفاسير:

external-link copy
193 : 7

وَإِن تَدۡعُوهُمۡ إِلَى ٱلۡهُدَىٰ لَا يَتَّبِعُوكُمۡۚ سَوَآءٌ عَلَيۡكُمۡ أَدَعَوۡتُمُوهُمۡ أَمۡ أَنتُمۡ صَٰمِتُونَ

- ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەو بتانەی لە بری خوا دەیانکەن بەخواو پەرستراوی خۆتان، ئەگەر داوایان لێ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستتان نیشان بدەن، نایەن بەدەمتانەوە و وەڵامتان نادەنەوە، جا ئەگەر بانگیان بکەن یان بێدەنگ بن، یەکسانە بۆتان، چونکە ئەوان ھیچ نین تەنها بێ گیانێک نەبێت، ژیر نین و نابیستن و قسە ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
194 : 7

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ عِبَادٌ أَمۡثَالُكُمۡۖ فَٱدۡعُوهُمۡ فَلۡيَسۡتَجِيبُواْ لَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

- ئەی بتپەرست و موشركینە - بێگومان ئەوانەی کە ئێوە جگە لەخوا بانگیان لێدەکەن و دەیانپەرستن دروستکراوی خوان و خوا خاوەن ئەوانە، ئەوان وەک ئێوە وان بگرە ئێوە لەوان باشترن، چونکە ئێوە زیندوون و قسە دەکەن و دێن و دەڕۆن و دەبیستن و دەبینن، بەڵام بتەکانتان ئاواھی نین، دەی ھەر بانگیان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
195 : 7

أَلَهُمۡ أَرۡجُلٞ يَمۡشُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ أَيۡدٖ يَبۡطِشُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ أَعۡيُنٞ يُبۡصِرُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۗ قُلِ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ

ئەو بتانەی کە کردوتانن بە خوای خۆتان ئایا پێیان ھەیە تاوەکو بچن بەدەم داواکانتانەوە؟ وە ئایا دەستیان ھەیە تاوەکو بەھێز بەرگریتان لێ بکەن؟ وە ئایا چاویان ھەیە تاوەکو ئەوەی لە ئێوە نادیارە ھەواڵتان بدەنێ لەبارەیەوە؟ وە ئایا گوێیان ھەیە تا ئەوەی ئێوە نایبیسن ئەوان بیبیستن وپێتانی رابگەیەنن؟ جا ئەگەر ئەوانە ناتوانن ھیچ شتێک لەو کارانە بکەن ئیتر چۆن ئێوە دەیانپەرستن بە ئومێدی ئەوەی سوودێکتان پێ بگەیەنن یان زیانێکتان لێ دوور بخەنەوە؟! - ئەی پێغەمبەر- بڵێ بەو بتپەرست و موشریکانە: ھاوار لەوانە بکەن کە یەکسانتان کردوون لەگەڵ خوادا، پاشانیش بەھەمووتانەوە نەخشە و پلان دانێن بۆ زیان پێگەیاندنم، وە ھیچ مۆڵەتم مەدەن. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• في الآيات بيان جهل من يقصد النبي صلى الله عليه وسلم ويدعوه لحصول نفع أو دفع ضر؛ لأن النفع إنما يحصل من قِبَلِ ما أرسل به من البشارة والنذارة.
لەم ئایەتانەدا نەزانی و جەھلی ئەوانە بەدەر دەکەوێت کە لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەپاڕێنەوە بەمەبەستی بەدەستھێنانی سوود وقازانج یان دوور خستنەوەی زەرەر وزیان، چونکە سوود و قازانج تەنھا بەوە بەدەست دێت کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) موژدەی پێداوە یان خەڵکی پێ ترساندووە. info

• جعل الله بمنَّته من نوع الرجل زوجه؛ ليألفها ولا يجفو قربها ويأنس بها؛ لتتحقق الحكمة الإلهية في التناسل.
خوای گەورە منەت دەکات بەسەر مرۆڤدا کە لە جۆری خۆی ھاوسەری بۆ دروستکرد، تاوەکو ھاودەم و ھاوڕێی بێت و دووچاری خەمۆکی نەبێت، وە بۆ ئەوەی حیکمەتی خوای گەورەش لەخستنەوەی وەچەی نێوانیان بەدی بێت. info

• لا يليق بالأفضل الأكمل الأشرف من المخلوقات وهو الإنسان أن يشتغل بعبادة الأخس والأرذل من الحجارة والخشب وغيرها من الآلهة الباطلة.
شایستە نیە بۆ باشترینی تەواوەکان، وە بەڕێزترینی ناو دروستکراوەکانی خوا کە مرۆڤە سەرگەرمی پەرستنی شتی رسوا و سووك بێت لە دار و بەرد و خوا درۆینەکان. info