કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
137 : 26

إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ

ئەمەی تۆ ھێناوتە جگە لە ئاین و درۆ و دەلەسە و نەریت و ڕەوشتی پێشینان ھیچ شتێکی تر نییە. info
التفاسير:

external-link copy
138 : 26

وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ

وە ئێمەیش ھەرگیز سزا نادرێین. info
التفاسير:

external-link copy
139 : 26

فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

بەردەوام بوون لەسەر باوەڕنەکردن و بەدرۆدانانی ھودی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، بەھۆی ئەو باوەڕ نەکردن و بەدرۆدانانەوە بەڕەشەبایەکی زۆر ساردی کوشندە لەناومان بردن، بێگومان لەم سزادان و لەناوچوونەیشدا بەڵگە و نیشانە و پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
141 : 26

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران و بەدرۆیان دانان، ئەویش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە صاڵحی پێغەمبەریان و بەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
142 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک صاڵحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە) : ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو. info
التفاسير:

external-link copy
143 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم. info
التفاسير:

external-link copy
144 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
146 : 26

أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ

ئایا حەزدەکەن ھەروا وازتان لێبھێنرێت لەو ھەمووە خێر و بێر و ناز و نیعمەت و بەخششەدا بەھێمنی و بێ ترس بمێننەوە بژین؟! info
التفاسير:

external-link copy
147 : 26

فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ

لەناو باخ و بێستان و کانیاوی ڕۆیشتوو. info
التفاسير:

external-link copy
148 : 26

وَزُرُوعٖ وَنَخۡلٖ طَلۡعُهَا هَضِيمٞ

لەناو کشتوکاڵ و باخە خورمای تەڕ و پێگەیشتوو بمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
149 : 26

وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا فَٰرِهِينَ

وە بە زیرەکی و وریایی لەناو شاخەکاندا ماڵ و خانوو دادەتاشن بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن تێیدا. info
التفاسير:

external-link copy
150 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
151 : 26

وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ

گوێڕایەڵی زیادەڕۆیان مەکەن، ئەوانەی بە گوناھ و تاوان کردن زیادەڕۆییان کردووە بەرامبەر دەروونی خۆیان، وە وایان کردووە شایستەی سزای اللە تەعالا بن. info
التفاسير:

external-link copy
152 : 26

ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ

ئەوانەی خراپەکاری لەسەر زەوی دەکەن، بەوەی گوناھ و تاوانی تێدا بڵاو دەکەنەوە، وە خۆشیان چاک ناکەن و کردەوەی باش ئەنجام نادەن بەوەی پابەند نابن بەتاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالاوە. info
التفاسير:

external-link copy
153 : 26

قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ

گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح بەدڵنیاییەوە تۆ جادووی زۆرت لێکراوە، ھەتا وای لێھاتووە جادووەکە زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریتدا. info
التفاسير:

external-link copy
154 : 26

مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

تۆیش وەک ئێمە تەنھا مرۆڤێکیت و ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاد نییە تاوەکو ببیت بە پێغەمبەر، ئەگەر ڕاست دەکەیت و بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە پێغەمبەریت بەڵگە و نیشانەیەکمان بۆ بھێنە تاوەکو سەلمێنەری ئەوە بێت تۆ پێغەمبەریت. info
التفاسير:

external-link copy
155 : 26

قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٞ لَّهَا شِرۡبٞ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ

صاڵح - ئەو کاتەی کە اللە تەعالا نیشانەیەکی پێدا، لە تاشە بەردێک وشترێکی ڕێک و پێکی بۆ دەرھێنان - : پێی وتن: ئەمە وشترێکە بەچاو دەبینرێت و دەستیشی لێدەدرێت، بەشە ئاوی خۆی ھەیە، ئێوەیش بەشە ئاوی خۆتان ھەیە، ئەو ڕۆژەی سەرەی ئێوەیە وشترەکە ئاو لە بیرەکە ناخواتەوە، وە ئەو ڕۆژەیشی سەرەی ئەوە نابێت ئێوە ئاوی لێ بخۆنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
156 : 26

وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٖ

بەخراپ دەستی بۆ مەبەن، سەری ببڕن یان لێی بدەن، ئەگەر واتان کرد ئەوا دووچاری سزای اللە تەعالا دەبنەوە، وە لە ڕۆژێکی زۆر گەورەدا بەڵا و ناڕەحەتیەکی سەختان بۆ دادەبەزێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
157 : 26

فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ

بەڵام گەلەکەی سەرپێچی فەرمانەکەی صاڵح یان کرد و ڕێکكەوتن لەسەر سەربڕینی وشترەکە، ئەوە بوو خراپترین و گومڕاترین کەسیان وشترەکەی سەربڕی، دوایش پەشیمان بوونەوە لەو کارەی کردیان کاتێک دڵنیابوون کەسزای سەختی پەروەردگاریان دادەبەزێت بۆ سەریان و ھیچ شتێکیش نایگێڕێتەوە، بەڵام پەشیمانی کاتی بینینی سزای پەروەردگار ھیچ سوودێکی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
158 : 26

فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

ئەو سزایەی ھەڕەشەیان پێ لێکرابوو دابەزی بۆ سەریان و گرتنی، کە بریتی بوو لە بوومەلەرزە و دەنگ و شریخەیەکی زۆر بەھێز، لەو بەسەرھاتەی باسکرا لە چیرۆکی صاڵح و گەلەکەی پەند و ئامۆژگاری زۆر ھەیە بۆ کەسانێکی خاوەن بیر و ھۆش کە پەندی لێوەردەگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
159 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• توالي النعم مع الكفر استدراج للهلاك.
خێر و بێر و نیعمەت و بەخششی لە دوای یەک، لەگەڵ کوفر و بێباوەڕی خاوەنەکەی تەنھا بۆ ڕاکێشان و پەلکێشکردنیەتی بۆ تیاچوون و لەناو بردنی. info

• التذكير بالنعم يُرتجى منه الإيمان والعودة إلى الله من العبد.
بیرخستنەوەی نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگار، ئومێدی باوەڕھێنان و گەڕانەوەی بەندەی لێ دەکرێت بۆ لای اللە تەعالا. info

• المعاصي هي سبب الفساد في الأرض.
گوناھ و تاوان ھۆکاری خراپ بوون و تێکچوونی زەوییە. info