કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
84 : 26

وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

زیکر و یادێکی جوان و سوپاس و ستایشێکی نایابم لەناو گەلانی داھاتوودا پێ ببەخشە. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 26

وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ

وە بمگێرە لە میراتگرانی جێگا و شوێنەکانی بەھەشت کە بەندە باوەڕدارەکانت تێیدا ئاسوودە و خۆشبەخت دەبن و لەوێ نیشتەجێم بکە. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 26

وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ

وە لە گوناھەکانی باوکم خۆشبە، بێگومان ئەو لەوانە بوو لەسەر ڕاستەڕێی ھەق گومڕابوو بە ھۆی ئەوەی ھاوەڵی بۆ تۆ دانا، ئەم نزا و پاڕانەوەی ئیبراھیمە بۆ باوکی پێش ئەوە بوو کە بۆی ڕوون بێتەوە کە باوکی لە دۆزەخیەکانە، جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە ئیتر خۆی لێ بەری کرد و بۆی نەپاڕایەوە. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 26

وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ

وە شەرمەزار و سووک و ڕیسوام مەکە لە ڕۆژێکدا خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 26

يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ

ئەو ڕۆژەی نە ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی مرۆڤ لە دونیایدا کۆی کردوەتەوە، وە نە ئەو کوڕ و کاڵ و نەوەیەی کە خۆی پێوە ھەڵدەکێشا سوودی دەبێت بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 26

إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ

جگە ئەو کەسە نەبێت کە بە دڵێکی ساغ و دروستەوە دەگاتەوە لای اللە تەعالا، دڵێک نە شیرک و ھاوبەش پەیداکردنی تێدایە، وە نە نیفاق و دووڕوویی و ڕوپامایی و بەخۆ موعجیب بوون، ئەو کەسە سوود لەو ماڵ و سامانەی دەبینێت کە لە ڕێگای اللە تەعالادا خەرجی کردووە، وە لەو مناڵانەیشی کە لە پاش خۆی نزای خێری بۆ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 26

وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ

لەو ڕۆژەدا بەھەشت نزیک دەکرێتەوە لە پارێزکاران و لە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی ئەو زاتە پیرۆزە جێ بەجێ دەکەن و لە ڕێگریەکانی دوور دەکەونەوە. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 26

وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ

وە ئاگری دۆزەخیش لە ڕۆژی کۆبوونەوەدا دەردەخرێت بۆ گومڕاکان، ئەوانەی لە ئاینی ھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕابوون. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 26

وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ

بەسەرزەنشتێکەوە پێان دەوترێت: کوان ئەو بتانەی ئێوە دەتانپەرستن؟ info
التفاسير:

external-link copy
93 : 26

مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ

ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەتانپەرستن؟ ئایا یارمەتیتان دەدەن، ئەتوانن ڕێگری لە سزای اللە بکەن لەسەرتان، یان ئەوان دەتوانن یارمەتی خۆیان بدەن ؟ info
التفاسير:

external-link copy
94 : 26

فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ

ھەندێکیان فڕێ دەدرێن بەسەر ھەندێکی تریان لە دۆزەخدا، ئەوان و ئەوانەیش کە ئەوانیان گومڕا کرد لە دونیادا. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 26

وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ

ھەروەھا ھەموو سەربازان و یاریدەرەکانی شەیتان فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە، ھیچ کەسێکیان لێ جوودا ناکرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 26

قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ

ئەمجا ئەو موشریک و بتپەرستانەی جگە لە اللە خوای تریان دەپەرست، وە دەیانکردن بە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، دەکەونە دەمەقاڵێ و شەڕەقسە لەگەڵ ئەوانەی دەیانپەرستن و دەڵێن: info
التفاسير:

external-link copy
97 : 26

تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ

سوێند بە اللە بێگومان لە دونیا ئێمە لە گومڕاییەکی ڕوون و دیار بووين و لە ھەق و ڕاستی لاماندا. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 26

إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئێمە ئێوەمان ھاوتای پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کرد، چۆن ئەومان دەپەرست ئاوایش ئێوەمان دەپەرست. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 26

وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ

ھیچ کەس ئێمەی گومڕا نەکرد لەسەر ڕێی ھەق و ڕاستی جگە ئەو تاوانبارانە نەبێت کە بانگەوازی ئێمەیان دەکرد کە لەبری اللە ئەوان بپەرستین. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 26

فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ

ئێستاش ھیچ کەسێک نیيە لای اللە تەعالا تکاکارمان بێت و تکامان بۆ بکات تاوەکو ڕزگارمان بێت لەسزای ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 26

وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ

وە ھاوەڵێکی خۆشەویست و دڵسۆزیشمان نەبوو بەرگریمان لێ بکات و تکامان بۆ بکات. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 26

فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

خۆزگه جارێكی تر ئەگەڕێنراینەوه بۆ دونیا ئەوسا لە باوەڕداران دەبوین. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

بێگومان لەم چیرۆک و بەسەرھاتەی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە باسکرا، وە سەرەنجامی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەندی لێ وەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بە دەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 26

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

گەلی نوح پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکردن، کاتێک باوەڕیان بە نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) نەکرد و بە درۆیان زانی. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک نوحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، وە اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین و دەستپاکم، ھیچ شتێک کەم و زیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە لەبەرامبەر گەیاندی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
111 : 26

۞ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ

گەلەکەی پێیان وت: - ئەی نوح - ئایا چۆن باوەڕت پێ بھێنین و شوێن ئەو پەیامە بکەوین تۆ ھێناوتە و کاری پێ بکەین، لەکاتێکدا ئەوانەی شوێن تۆ کەوتوون گێل و گەمژەکانی ناو خەڵکن، کەسێکی گەورە وناوداریان تێدا نییە؟! info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• أهمية سلامة القلب من الأمراض كالحسد والرياء والعُجب.
گرنگی ساغ و سەلامەتی دڵ لە نەخۆشییەکانی وەک حەسوودی و ڕوپامایی و ڕیا و خۆبەشت زانین و عوجب و غروری و لەخۆبایی بوون. info

• تعليق المسؤولية عن الضلال على المضلين لا تنفع الضالين.
لێپرسراوییەتی گومڕایی و خستە ئەستۆی کەسانی گومڕاکەر ھیچ سودێک بە گەمڕابووەکان ناگەیەنێت. info

• التكذيب برسول الله تكذيب بجميع الرسل.
باوەڕ نەکردن بە یەکێک لە پێغەمبەران، باوەڕ نەکردنە بەسەرجەم پێغەمبەرانی تریش. info

• حُسن التخلص في قصة إبراهيم من الاستطراد في ذكر القيامة ثم الرجوع إلى خاتمة القصة.
کۆتایی ھاتنێکی چاک لە چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کاتێک باسی ڕۆژی قیامەت ھاتە پێشەوە، پاشان گەڕانەوە بۆ کۆتایی چیرۆکەکەی ئیبراھیم. info