Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde - Salâh Ad-Dîn

النازعات

external-link copy
1 : 79

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا

سووره‌تی (نازیعات) (واته‌: ده‌ركێشه‌ران) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٦) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالنَّازِعَاتِ غَرْقًا (١) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ فریشته‌كان كاتێك كه‌ زۆر به‌ توندی و به‌هێز ڕوحی به‌نده‌كان له‌وپه‌ڕی لاشه‌یان ده‌رئه‌كێشن، مه‌به‌ست پێی ڕوحی كافرانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 79

وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا

[ وَالنَّاشِطَاتِ نَشْطًا (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ ڕوحی باوه‌ڕداران به‌ گورج و گۆڵی ده‌رئه‌كه‌ن و ڕاده‌كێشن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ئازارێكی زۆریان پێ بگات وه‌كو ڕوحی كافران. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 79

وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا

[ وَالسَّابِحَاتِ سَبْحًا (٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ به‌خێرایی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دائه‌گرن بۆ زه‌وی، وه‌ وتراوه‌: مه‌به‌ست له‌مانه‌ مردنه‌، یان ئه‌ستێره‌كانه‌، یان كه‌شتییه‌كانه‌، به‌ڵام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 79

فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا

[ فَالسَّابِقَاتِ سَبْقًا (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ ئیمان هێنان و به‌ڕاست داناندا، یاخود په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ گه‌یاندنی ڕوحی باوه‌ڕداران به‌ به‌هه‌شت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 79

فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا

[ فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْرًا (٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه‌ كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ هه‌ڵئه‌سووڕێنن به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، وه‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی دائه‌گرن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 79

يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ

{ترسناكى رۆژى قیامه‌ت} [ يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ (٦) ] ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه‌ ئیسڕافیل فووى یه‌كه‌م ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووردا وه‌ دونیا تێكئه‌چێ و زه‌وی ئه‌هه‌ژێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 79

تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ

[ تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ (٧) ] به‌دوای ئه‌ودا فوو كردنی دووه‌م دێت كه‌ دروستكراوه‌كان هه‌موویان زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 79

قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ

[ قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ (٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا دڵه‌كان هه‌مووی شڵه‌ژاو و ترساون كاتێك كه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ ترسناكانه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌بینن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 79

أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ

[ أَبْصَارُهَا خَاشِعَةٌ (٩) ] وه‌ چاویان شۆڕو زه‌لیله‌و ناتوانن چاو به‌رز بكه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ترسناكی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌یه‌، وه‌ وتراوه‌: زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 79

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ

[ يَقُولُونَ أَإِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِي الْحَافِرَةِ (١٠) ] كافرانی قوڕه‌یش به‌دووریان ئه‌زانی كه‌ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌بێت و ئه‌یانووت: ئایا ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خراینه‌ ناو گۆڕه‌وه‌و لاشه‌مان ڕزی سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟! info
التفاسير:

external-link copy
11 : 79

أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ

[ أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا نَخِرَةً (١١) ] ئایا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ئێسقانه‌كانمان له‌ناو خۆڵدا ڕزی سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟! info
التفاسير:

external-link copy
12 : 79

قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ

[ قَالُوا تِلْكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ (١٢) ] وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ده‌یڵێ ڕاست بێت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ هه‌بێ ئه‌مه‌ دۆڕاندنێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌و ئێمه‌ ئه‌دۆڕێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دونیادا ئیمانمان نه‌هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكمان نه‌كردووه‌و خۆمان بۆ ئاماده‌ نه‌كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 79

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ

[ فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ (١٣) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ڕۆژه‌ به‌دوور مه‌زانن چونكه‌ ته‌نها یه‌ك هاوار كردن و فوو كردنێكه‌ كه‌ ئیسڕافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌نادا سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 79

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ

[ فَإِذَا هُمْ بِالسَّاهِرَةِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا له‌سه‌ر زه‌وییه‌كى ته‌خت كۆئه‌بنه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 79

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

{قسه‌ كردنى خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (١٥) ] ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی موسا پێغه‌مبه‌رت - صلی الله علیه وسلم - بیستووه‌، یاخود (هَلْ) به‌مانای (قَدْ) دێت، واته‌: به‌ دڵنیایی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی موسا پێغه‌مبه‌رت - صلی الله علیه وسلم - پێ گه‌یشتووه‌ له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونداو خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا بۆی باس كردووى. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 79

إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى

[ إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٦) ]كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ بانگی له‌ موسا كرد - صلی الله علیه وسلم -، له‌ كێوه‌ پاك و پیرۆزه‌كه‌دا كه‌ دۆڵێك بووه‌ له‌ شاخی (سه‌یناء) (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ ئه‌كات و سیفه‌تی قسه‌ كردنى هه‌یه‌) (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه‌ له‌ شاخی (سه‌یناء) له‌وێ خوای گه‌وره‌ بانگی له‌ موسا كرد - صلی الله علیه وسلم - . info
التفاسير: