Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

Numéro de la page:close

external-link copy
11 : 87

وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى

بەڵام ئەوەیشی بێباوەڕ بێت دوور دەکەوێتەوە لە ئامۆژگاری ولێی ڕادەکات، لەبەرئەوەی بەدبەخترین کەسە لەڕۆژی دواییدا، چونکە چووەتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 87

ٱلَّذِي يَصۡلَى ٱلنَّارَ ٱلۡكُبۡرَىٰ

ئەوەی دەچێتە ناو ئاگرە ھەرە گەورەکەی ڕۆژی دوایی (مەبەست پێی ئاگری دۆزەخە)، ھاوار وداد وبێدادیەتی لەدەست گەرما وناڕەحەتیەکانی بۆ هەمیشەیی. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 87

ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ

پاشان بەھەمیشەیی لەناو ئەو ئاگرەدا نە دەمرێت کە گیانی بکێشرێت وڕزگاری ببێت لەسزای دۆزەخ، وە نە دەژێت بەژیانێکی ئاسوودەیی وخۆشی. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 87

قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ

بێگومان ڕزگاری بوو ئەوەی کە دڵ ودەروونی خۆی پاک بکاتەوە لە شیرک وھاوەڵ پەیدا کردن بۆ پەروەردگار. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 87

وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ

وە یادی پەروەردگاری خۆی کرد بەو شێوەیەی شەرع دیاریکردووە، ونوێژەکانی ئەنجامدا بەو شێوەیەی داواکراوە لێی ئەنجامی بدات. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 87

بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا

کەچی ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن وفەزڵی دەدەن بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، لەگەڵ ئەو ھەمووە جیاوازیە گەورەیەی لەنێوانیاندا ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 87

وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ

لەگەڵ ئەوەیشدا ژیانی دواڕۆژ لەو ھەموو خۆشی وچێژەى ژیانی دونیا خێرتر وباشتر وبەردەوامترە، چونکە ناز ونیعمەتەکانی دواڕۆژ ھەمیشە وبەردەوامە وھەرگیز کۆتایی نایەن ونابڕێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 87

إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ

ئەوەى بۆتان باسمان کرد لە فەرمان و چیرۆکەکان لەو کتێب و پەڕانەیە کە پێش قورئان دابەزێندراون هەن. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 87

صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ

لەو پەیام وپەڕاوانەیە کە دابەزیوون بۆ سەر ئیبراھیم وموسا -علیهما السلام-. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• أهمية تطهير النفس من الخبائث الظاهرة والباطنة.
گرنگی پاککردنەوەی دڵ ودەروون لە پیسی وپۆخڵی دیار ونادیار. info

• الاستدلال بالمخلوقات على وجود الخالق وعظمته.
بەڵگەھێنانەوە بە خوڵقێنراو وبەدیھێنراوەکان لەسەر بوونی پەروەردگار وگەورەیی ئەو زاتە پیرۆزە. info

• مهمة الداعية الدعوة، لا حمل الناس على الهداية؛ لأن الهداية بيد الله.
ئەرکی بانگخواز بریتیە لە بانگەوازی کردنی خەڵکی بۆ باوەڕهێنان بەشێوازێکی جوان ودانایانە، نەک بەزۆر وناچاری خەڵکی ھیدایەت وەربگرێت وڕێنموونی بکرێت، چونکە ئەوە تەنھا بەدەستی اللە -تەعاﻻ-یە نەک ھیچ کەسێکی تر. info