Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

Numéro de la page:close

external-link copy
17 : 56

يَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٞ مُّخَلَّدُونَ

بەسەریاندا ئەگەڕێن بۆ خزمەتکردنیان چەند مێردمنداڵێک کە ھەمیشە بەو حاڵەیانەوە دەمێننەوە و پیر نابن و نامرن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 56

بِأَكۡوَابٖ وَأَبَارِيقَ وَكَأۡسٖ مِّن مَّعِينٖ

بە پیاڵەی بێ دەسک و لوولە و گۆزەی بەدەسک و لوولەدار و بەکاسە شەرابی ڕووبارێک لەبەھەشت کە وشک ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 56

لَّا يُصَدَّعُونَ عَنۡهَا وَلَا يُنزِفُونَ

وەک شەرابی دونیا نییە، نەسەریان بەخواردنەوەی دێشێت و نەھۆشیان لەدەست ئەچێت و نەسەرخۆش دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 56

وَفَٰكِهَةٖ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ

ئەو مێردمنداڵانە میوەیان بەسەردا ئەگێڕن لەو جۆرەی کە خۆیان حەزیان لێیەتی. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 56

وَلَحۡمِ طَيۡرٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ

گۆشتی پەلەوەریشیان بۆ دێنن لەو جۆرەی کە خۆیان حەزی لێ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 56

وَحُورٌ عِينٞ

بۆ بەھەشتییەکان لەبەھەشتدا حۆری جوانی چاو گەورەیشیان بۆ ئامادەکراوە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 56

كَأَمۡثَٰلِ ٱللُّؤۡلُوِٕ ٱلۡمَكۡنُونِ

لە وێنەی مرواریی لەناو سەدەفا داپۆشراوە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 56

جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ھەموو ئەمە لەپاداشتی ئەو کردەوە باشانەدا کە لەدونیادا ئەیانکردن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 56

لَا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا تَأۡثِيمًا

ئەوانە لەو بەھەشتەدا گوێیان لە قسەی بێ مانا و پڕوپووچ و قسەی گوناهـ نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 56

إِلَّا قِيلٗا سَلَٰمٗا سَلَٰمٗا

ئەوەی کە دەیبیستن تەنھا سڵاوی فریشتەکانە بۆیان، وە سڵاوی خۆیان لە یەکتری. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 56

وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ

وە دەستەى ڕاستان ئەوانەی کە کتێبەکەیان بەدەستی ڕاستیان پێیان دەدرێت چەندێک قەدر و پلەو پایەیان گەورەیە لەلای الله!! info
التفاسير:

external-link copy
28 : 56

فِي سِدۡرٖ مَّخۡضُودٖ

ئەوانە لەژێر سێبەری درەختی سیدر (كنار) دان، تایبەتی بێ دڕکی بێ ئەزیەت. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 56

وَطَلۡحٖ مَّنضُودٖ

ھەروەھا درەختی مۆزیش کە چین چین لەسەر یەک سەفتە کراون. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 56

وَظِلّٖ مَّمۡدُودٖ

لە ژێر سێبەری درێژکراوەی بەردەوامی جوان و ڕازاوەی باخەکان. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 56

وَمَآءٖ مَّسۡكُوبٖ

لەنێو باخەکاندا ئاوی ڕەوان و نەوەستاوی بەردەوامی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 56

وَفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ

میوەھاتی زۆر و ھەمەچەشن باخەکانیانی ڕازاندۆتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 56

لَّا مَقۡطُوعَةٖ وَلَا مَمۡنُوعَةٖ

نە بەرو بومیان تەواو دەبێت - یانی وەرزی تایبەتیان نییە - نە لێیان ئەگیرێتەوە، وە نە لێیان دەبڕێت. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 56

وَفُرُشٖ مَّرۡفُوعَةٍ

ھەروەھا فەرشی جوان لە شوێنە بەرزەکاندا ڕاخراون لەژێر قەنەفه و پاڵپشتەكاندا. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 56

إِنَّآ أَنشَأۡنَٰهُنَّ إِنشَآءٗ

ئێمە ئەو حۆرییانەمان بە بەدیهێنانێكی تایبەت بەدیهێناوه. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 56

فَجَعَلۡنَٰهُنَّ أَبۡكَارًا

بە کچی و دەس بۆ نەبراوەیی بەدیمان هێناون. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 56

عُرُبًا أَتۡرَابٗا

کە ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت و ھەمووشیان ھاوتەمەنن لە تەمەنی جوانیدان. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 56

لِّأَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ

ئەمانە ھەمووی بۆ دەستەی ڕاستانە، ئەوانەی لەسەرەتاوە نامەی کردەوەکانیان درایە دەستی ڕاستیان، ئەوەیش نیشانەی خۆشبەختیانە. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 56

ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ

بێگومان ئەوانە دەستەیەکی زۆریان لە باوەڕدارانی گەلانی پێشوون. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 56

وَثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ

ھەروەھا کۆمەڵێکی زۆریشیان لەشوێنکەوتوانی کۆتا پێغەمبەر موحەممەدن (صلی الله علیه وسلم) کە کۆتا ئومەتە. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 56

وَأَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ

وە دەستەى چەپان ئەوانەی کە کتێبەکەیان بەدەستی چەپیان پێیان دەدرێت چەندێک حاڵ و چارەنووسیان خراپە!! info
التفاسير:

external-link copy
42 : 56

فِي سَمُومٖ وَحَمِيمٖ

ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا لەناو ھەوا و گڕەیەکی زۆر گەرم و ئاوێکی بە کوڵدا دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 56

وَظِلّٖ مِّن يَحۡمُومٖ

لەناو سێبەری دووکەڵی ڕەشی دۆزەخدان. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 56

لَّا بَارِدٖ وَلَا كَرِيمٍ

نەفێنکە و نەخۆشە و نەدیمەنێکی جوانە و نەبەکەڵکی ئەوە دێت ساتێك لەسایەیدا حەساوەبن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 56

إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُتۡرَفِينَ

بەڕاستی ئەوانە لە ژیانی دونیایاندا بە لوتبەرزی ومەغرورییەوە لەناو ناز و نیعمەتدا دەژیان و تەنھا خەریکی تێرکردنی ھەوا و ئارەزووی خۆیان بوون. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 56

وَكَانُواْ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلۡحِنثِ ٱلۡعَظِيمِ

بەردەوامیش لەسەر گوناھە گەورەکان پێیان دادەگرت و باوەڕیان بە(اللە تعالی) نەبوو،و بتەکانیان دەپەرست و شەریک و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگاری تاک و تەنھا بڕیار دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 56

وَكَانُواْ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ

زیندووبوونەوەیان بە ئەستەم دەزانی و بە گاڵتەوە دەیانوت: ئایا کە مردین و بووین بەخۆڵ و خاک و ئێسک و پرووسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
48 : 56

أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ

ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لەپێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
49 : 56

قُلۡ إِنَّ ٱلۡأَوَّلِينَ وَٱلۡأٓخِرِينَ

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆش بەو بێباوەڕانە بڵێ کە باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە: سەرجەم ئادەمیزادانی پێشین و دوایین. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 56

لَمَجۡمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ

گشتیان لەکاتێکی دیاریکراودا کە ڕۆژی قیامەتە کۆ ئەکرێنەوە، بۆ سزا و پاداشت وەرگرتنەوە کەھیچ مەجالێکی تێدا نییە وڕوودەدات. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• العمل الصالح سبب لنيل النعيم في الآخرة.
کردەوەی چاک ھۆکارە بۆ بەدەست ھێنانی خۆشییەکانی ڕۆژی دوایی. info

• الترف والتنعم من أسباب الوقوع في المعاصي.
ڕابواردن و خۆشییەکانی دونیا ھۆکارن بۆ تووشبوون بە تاوان. info

• خطر الإصرار على الذنب.
مەترسی بەردەوام بوون لەسەر تاوان. info