Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

Numéro de la page:close

external-link copy
61 : 43

وَإِنَّهُۥ لَعِلۡمٞ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمۡتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ

بێگومان دابەزینی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە کۆتایی دونیا و پێش ھاتنی قیامەت یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی، گومانتان نەبێت ڕۆژی قیامەت ھەر دێت، وە شوێن ئەو پەیامە بکەون لەلای اللە تەعالاوە بۆم ھێناون، ئەوەی ھێناومە ھەر ئەوە ڕێگای ڕاستەیە و ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 43

وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ

وریابن شەیتان لە ڕێگای ڕاست لاتان نەدا و گومڕاتان نەکات و ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، بەدڵنیاییەوە ئەو دوژمنی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 43

وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالَ قَدۡ جِئۡتُكُم بِٱلۡحِكۡمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعۡضَ ٱلَّذِي تَخۡتَلِفُونَ فِيهِۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کاتێک عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکراکانی ھێنا بۆ گەلەکەی لەسەر پێغەمبەرایەتی خۆی و پێی فەرموون: من لەلایەن اللە تەعالاوە حیکمەت و داناییم بۆ ھێناون، بۆ ئەوەی ھەندێک لەکاروباری ئاین کە لەسەری ناکۆکن بۆتان ڕوون بکەمەوە، کەوابێت لە اللە تەعالا بترسن و فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگریەکانی، لەوەی فەرمانتان پێدەکەم و ڕێگریتان لێدەکەم گوێرایەڵم بن و سەرپێچیم مەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 43

إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ

اللە پەروەردگاری من و ئێوەیشە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکی ترمان نییە، کەوابێت تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئەم یەکخواپەرستیەش ڕێگای ڕاستە و ھیچ خوار و خێچییەکیشی تێدا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 43

فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمٍ أَلِيمٍ

دەستە و تاقم و گرۆکانی نەصاری لە بارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی و ڕاجیایی لە نێوانیاندا دروست بوو، ھەندێکیان دەڵێن: عیسا خوایە، ھەندێکی تریشیان دەڵێن: کوڕی اللە یە، وە ھەندێکی تریان دەڵێن: عیسا و دایکی ھەردووکیان خوان، وەیل و تیاچوون و سزای سەخت کە لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە بۆ ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کرد، بەو جۆرەی وەسفی عیسایان پێکرد و بەخوایان زانی، یان بەیەکێک لە سێ خواکەیان دانا. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 43

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ

ئایا ئەو دەستە و تاقمانەی لە بارەی عیساوە ناکۆکیان تێکەوت چاوەڕوانی ئەوەن لەپڕ ڕۆژی قیامەتدا بێت و ھەست بەھاتنی نەکەن؟! ئەگەر ڕۆژی قیامەتیان بەسەردا ھات و ئەوان ھەر لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕییەی خۆیان بوون، بێگومان سەرەنجامیان سزاییەکی سەختی بە ئازارە. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 43

ٱلۡأَخِلَّآءُ يَوۡمَئِذِۭ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلۡمُتَّقِينَ

ئەوانەی لەسەر بێباوەڕی و گومڕایی لە دونیادا بوونەتە ھاوڕێ و دۆستی یەک، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموویان دەبنە دوژمنی یەکتر، جگە خواناسان نەبێت، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، ھاوڕێیەتی ودۆستایەتیەکەیان بەردەوامە و نابڕێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 43

يَٰعِبَادِ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡكُمُ ٱلۡيَوۡمَ وَلَآ أَنتُمۡ تَحۡزَنُونَ

اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ھیچ ترسێکتان نییە لەوەی لەمەودوا چاوەڕواناتنە، وە ھیچ خەم و خەفەتێکی ئەوەیشتان نییە لە دونیا لەدەستان چووە. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 43

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُواْ مُسۡلِمِينَ

ئەوانەی باوەڕیان بەو قورئانە ھێناوە کە دابەزیوە بۆسەر پێغەمبەرەکەیان، وە ملکەچ و گویڕایەڵی فەرمانەکانی ناوینی، ئەوەی قورئان فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ئەوەیشی قورئان ڕێگری لێکردووە ئەوانیش ڕێگری لێدەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 43

ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ أَنتُمۡ وَأَزۡوَٰجُكُمۡ تُحۡبَرُونَ

پێیان دەوترێت: خۆتان و ھاوڕێ و ھاوسەرە باوەڕدارەکانتان بچنە بەھەشتەوە، دڵخۆش دەبن بەو ناز و نیعمەت و خۆشییە نەبڕاوانەی پێشکەشتان دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 43

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِصِحَافٖ مِّن ذَهَبٖ وَأَكۡوَابٖۖ وَفِيهَا مَا تَشۡتَهِيهِ ٱلۡأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلۡأَعۡيُنُۖ وَأَنتُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

خزمەتکارەکانی بەھەشت بە قاپ و قاچاخی زێڕین و پەرداخی پڕ لەشەراب بەسەریاندا دەگەڕێن، لەو بەھەشتەدا ھەرچی دەروونی مرۆڤ ئارەزووی بکات، وە چاو چێژی لێوەربگرێت بە بینینی تێیدایە و پێیان دەدرێت، وە بۆ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە و ھەرگیز لێی دەرناچن. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 43

وَتِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِيٓ أُورِثۡتُمُوهَا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

ئەو بەھەشتەی کە وەسف کرا بۆتان، ئەو جێگایەیە کە اللە تەعالا بە فەزڵی خۆی بەھۆی کار و کردەوە چاکەکانتانەوە کردوویەتی بە میراتی و بەشی ئێوە. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 43

لَكُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ كَثِيرَةٞ مِّنۡهَا تَأۡكُلُونَ

لەو بەھەشتەدا میوە گەلێکی زۆرتان بۆ ھەیە كە هەرگیز كۆتایی نایەت و لێی دەخۆن. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• نزول عيسى من علامات الساعة الكبرى.
ھاتنە خوارەوەی عیسا یەکێکە لەنیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی قیامەت. info

• انقطاع خُلَّة الفساق يوم القيامة، ودوام خُلَّة المتقين.
بچڕانی ھاوڕیەتی و دۆستایەتی کەسانی لە سنوور دەرچوو لە ڕۆژی قیامەتدا، وە بەردەوامی ھاوڕیەتی و دۆستایەتی خواناسان. info

• بشارة الله للمؤمنين وتطمينه لهم عما خلفوا وراءهم من الدنيا وعما يستقبلونه في الآخرة.
مژدەی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران و دڵنیاکردنەوەیان لەوەی خەم و خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لە دونیا لەدەستیان چووە، وە نەیشترسن لەوەی لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕوانیانە. info