Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

external-link copy
89 : 4

وَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَآءٗۖ فَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ أَوۡلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡۖ وَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرًا

دووڕوەکان ئاواتە خوازی ئەوەن ھەروەک چۆن خۆیان بێباوەڕن ئێوەش بێباوەڕ بونایە بەوەی دابەزیوە بۆتان، ئەو کاتە ھەردوولاتان وەک یەک بوونایە، جا بۆیە لەبەر دوژمنایەتیان ھیچ کەسێک لەوان نەکەن بەدۆست وپشت وپەنای خۆتان تا ئەو کاتەی کۆچ دەکەن لەڕێگای خوا، کۆچ دەکەن لەووڵاتی بێباوەڕ وموشریکانەوە بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئیمان وباوەڕیان، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وبەردەوام بوون لەسەر ئەو حاڵەی خۆیان، ئەوا لەھەر جێگایەک پێیان گەیشتن بیانگرن و بیانکوژن، وە ھیچ کەس لەوان مەکەن بەدۆستی خۆتان وکاروباری خۆتانیان مەدەنە دەست، وە یارمەتیان لێوەرمەگرن دژ بە دوژمنەکانتان. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• خفاء حال بعض المنافقين أوقع الخلاف بين المؤمنين في حكم التعامل معهم.
شاردنەوەی حاڵی ھەندێک لەدووروەکان بووە ھۆی دروست بوونی ناکۆکی لەنێوان باوەرداران کە چۆن مامەڵەیان لەگەل بکەن. info

• بيان كيفية التعامل مع المنافقين بحسب أحوالهم ومقتضى المصلحة معهم.
ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ دووڕوەکان بەپێی حاڵی ھەر دەستەیەک لەوان، وە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان. info

• عدل الإسلام في الكف عمَّن لم تقع منه أذية متعدية من المنافقين.
دەرخستنی دادگەری ئیسلام لەوازھێنان لەو دووڕوانەی کە وازیان ھێناوە لە ئازاردانی موسڵمانان. info

• يكشف الجهاد في سبيل الله أهل النفاق بسبب تخلفهم عنه وتكلُّف أعذارهم.
جیھاد وتێکۆشان لەڕێگای خوا، باوەڕی دووڕەکان وەدەردەخات، بەھۆی جێمانیان لە جیھاد وبڕوبیانوو ھێنانەوە کە ئامادەی نەبن. info