Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

external-link copy
43 : 28

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موسا ، دوای ئەوەی پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەلەکانیان و بەدرۆیان دانان و باوەڕیان پێ نەکردن، بەھۆی ئەو بە درۆزانین و بێباوەڕییەیانەوە لەناومان بردن، ئەو تەوراتەی بەخشیمان بە موسا چاوڕۆشنی بوو بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە تاوەکو چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان کاری پێ بکەن و گوێرایەڵی بن، وە ئەوەیشی زیانی ھەیە بۆیان لێی دوور بکەونەوە، ھەروەھا ئەو تەوراتە ڕێنمونی دەکردن بۆ ھەموو کارێکی خێر و چاکە، وە ڕەحمەت و بەزەیی دونیا و دواڕۆژ بوو لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ خەڵکی، بەڵکو بیر لەناز و نیعمەتەکانی اللە بکەنەوە کە بە سەریانەوەیە، ئەوسا شوکر و سوپاسی بکەن و باوەڕی پێ بھێنن. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• رَدُّ الحق بالشبه الواهية شأن أهل الطغيان.
بەرپەرچدانەوەی ھەق و ڕاستی بەگومان و دوودڵی بێ بنەما کاری خەڵکی یاخی بووە. info

• التكبر مانع من اتباع الحق.
خۆبەزلزانین ڕێگرە لە شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی. info

• سوء نهاية المتكبرين من سنن رب العالمين.
سەرەنجامی خراپی خۆبەزلزانەکان لە دونیا و دواڕۆژدا سوننەتێکی پەروەردگاری جیھانیانە. info

• للباطل أئمته ودعاته وصوره ومظاهره.
ناھەق و باتڵ پێشەوا و بانگخواز و شکڵ و شێواز و ڕواڵەتی خۆی ھەیە. info