Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

النصر

Parmi les objectifs de la sourate:
بشارة النبي صلى الله عليه وسلم بالنصر وختام الرسالة.
موژدەدان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرخستن و پەیامی ئەو کۆتا پەیامە. info

external-link copy
1 : 110

إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ

-ئەی پێغەمبەر- کاتێک کە یارمەتی وسەرکەوتنی اللە -تەعاﻻ- بۆ ئاینەکەت دێت، وسەرفرازی وسەربەرزی ئاینەکەت بەچاوی خۆت دەبینیت، وشاری مەککەی پیرۆز ڕزگار دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 110

وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجٗا

وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل ودەسته دەسته دێنە ناو ئاینی ئیسلامەوه وباوەڕ دێنن (لەکاتێکدا کە پێشتر خەڵک تاک تاک موسڵمان دەبوون، بەڵام لەگەڵ ڕزگارکردنی شاری مەککەدا خەڵک پۆل پۆل باوەڕیان دەھێنا لەھەموو پارچەیەکی نیوە دوورگەی عەرەبدا، هەتا وای لێھات ھۆزێک بەیەکجار دەھاتن باوەڕیان دەھێنا). info
التفاسير:

external-link copy
3 : 110

فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا

بزانە بێگومان ئەوە نیشانەی کۆتایی ھاتنی ئەو ڕاسپێریەیە کە تۆی بۆ ڕەوانە کرابوو، بۆیە تۆ سوپاس وستایشی پەروەردگارت بکە، لەبەرامبەر سەرکەوتن وڕزگارکردنی شاری مەککە، وە داوای لێبووردنیشی لێ بکە، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زۆر تەوبەی بەندە تەوبەکارەکانی وەردەگرێت، ولێیان خۆش دەبێت. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• المفاصلة مع الكفار.
جیابوونەوە له بێباوەڕان. info

• مقابلة النعم بالشكر.
وەڵامدانەوەی ناز ونیعمەتەكان بە شوکر وسوپاسی اللە -تەعاﻻ-. info

• سورة المسد من دلائل النبوة؛ لأنها حكمت على أبي لهب بالموت كافرًا ومات بعد عشر سنين على ذلك.
سورەتی (المسد) یەکێکە لەنیشانە بەھێزەکانی پێغەمبەرایەتی، چونکە بڕیاریدا بەسەر ئەبولەھەبدا بەوەی بەبێباوەڕی دەمرێت، وە ھەر بەو شێوەیەش بوو ئەبو لەھەب پاش دە ساڵ لە ھاتنە خوارەوەی ئەم سورەتە بەکافری وبێباوەڕی مرد. info

• صِحَّة أنكحة الكفار.
دروستێتی مارەیی بێباوەڕان لەنێو خۆیاندا، چونکە اللە -تەعاﻻ- ناوی ژنەکەی ئەبولەھەبی داوە پاڵ ئەبو لەھەب خۆی. info