Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde du Résumé dans l'Exégèse du noble Coran

التكاثر

Parmi les objectifs de la sourate:
تذكير المتكاثرين واللاهين بالدنيا بالقبور والحساب.
بەبیردا هێنانەوەى ئەوانەى دونیا و شتومەکەکانى کۆدەکەنەوە و بێئاگان بەهۆی ڕابواردنەکان ئەمیش بەبیرکردنەوە لە گۆڕ و لێپرسینەوە. info

external-link copy
1 : 102

أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ

شانازیتان بەزۆری سەروەت وسامان وماڵ ودارایی وکوڕ ومنداڵەوە ئێوەی بێ ئاگا کردووە لە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ- وبیرکردنەوە لەڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 102

حَتَّىٰ زُرۡتُمُ ٱلۡمَقَابِرَ

هەتا ئەو کاتەی کە دەمرن ودەخرێنە ناو گۆڕەکانتانەوە (واتە هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەتان دەگرێت ودەخرێنە ناوگۆڕەوە واز لە کۆکردنەوە وشانازی کردن بەسەرەوەت وسامانەوە ناھێنن). info
التفاسير:

external-link copy
3 : 102

كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ

نابێت شانازی کردن بەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا سەرقاڵتان بکات لە پەرستن وگوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-، لەمەودوا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە؟ info
التفاسير:

external-link copy
4 : 102

ثُمَّ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ

دووبارە وامەکەن، چونکە لەمەولا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە (کە چی زیانێکتان کردووە). info
التفاسير:

external-link copy
5 : 102

كَلَّا لَوۡ تَعۡلَمُونَ عِلۡمَ ٱلۡيَقِينِ

بەڕاستی ئەگەر بەدڵنیاییەوە بتانزانیایە کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە بۆ لای اللە -تەعاﻻ-، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە، ئەوا ھەرگیز سەرقاڵ نەدەبوون بە شانازی وفەخر کردن بەسەروەت وسامان ومنداڵتانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 102

لَتَرَوُنَّ ٱلۡجَحِيمَ

سوێند بێت بە اللە لەڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆتان دۆزەخ دەبینن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 102

ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيۡنَ ٱلۡيَقِينِ

پاشان دووبارە سوێند بە اللە تەعالا دڵنیابن کە بەچاوی ڕاستەقینە خۆتان دۆزەخ دەبینن، وھیچ گومانێکی تێدا نیە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 102

ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ

پاشان سوێند بێت بە اللە -تەعاﻻ- گومانی تێدا نیە لەو ڕۆژەدا پرسیاری ھەموو ئەو ناز ونیعەتانەتان لێدەکرێت کە اللە -تەعاﻻ- پێی بەخشیوون، لە لەش ساغی ودەوڵەمەندی وناز ونیعمەتەکانی تریش. info
التفاسير:
Parmi les bénéfices ( méditations ) des versets de cette page:
• خطر التفاخر والتباهي بالأموال والأولاد.
مەترسی فەخر وشانازی کردن بە سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵەوە. info

• القبر مكان زيارة سرعان ما ينتقل منه الناس إلى الدار الآخرة.
گۆڕ جێگای سەردانی کردنە، بەخێرایی خەڵکی لێوەی دەگوێزنەوە بۆ ڕۆژی دوایی. info

• يوم القيامة يُسْأل الناس عن النعيم الذي أنعم به الله عليهم في الدنيا.
لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی لەسەر تەواوی ئەو ناز ونیعمەتانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت کە اللە -تەعاﻻ- لەدونیا پێی بەخشی بوون. info

• الإنسان مجبول على حب المال.
مرۆڤ بەو شێوەیە بەدیھاتووە کە ماڵ وسامان ودارایی خۆش بوێت. info