Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurdo - Salahuddin

القمر

external-link copy
1 : 54

ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ

سوورەتی (قەمەر) (واتە: مانگ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (قەمەر) سورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتەكانى (٤٤-٤٦) نەبێت كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (قەمەر) (٥٥) ئایەتە. ٣- سورەتى (قەمەر) زنجیرەى پەنجاو چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (قەمەر) لە دواى سورەتى (طەڵاق) دابەزیوە. ٥- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە نوێژى چەژنەكاندا سوورەتى (قاف) و (قەمەر) ى دەخوێند تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرەكانى سورەتى (قەمەر) هەر لەسەرەتاى سورەتەكەوە تا كۆتایی سورەتەكە بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ، وە تەورەرەكانیشی بە شێوازێكى توندو ترسێنەرو هەڕەشە ئامێزو وریاكردنەوەو ئاگاداركردنەوە دەخاتە روو لە بەرامبەر كافرو بێ باوەڕو موشریكەكاندا، ئەمانەو لەگەڵ خستنەڕووى چەندین دیمەن و شێوازى عەزاب و سزاى خواى گەورە بۆ كافرو بێ باوەڕان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەت بوونى مانگ [ اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ (١) ] قیامەت نزیك بۆتەوەو مانگیش لەت بوو, كاتێك كە كافران لە مەككە داوایان لە پێغەمبەری خوا كرد صلى الله علیه وسلم موعجیزەیەكیان نیشان بدات، پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وسلم ئاماژەی بۆ مانگ كرد تا بە چاوی خۆیان بینیان مانگ بوو بە دوو لەتەوە, وە ئەشكەوتی (حیڕا) لە نێوانیدا دەركەوت بەشێكی لە سەرووی شاخەكەوە دەركەوت و بەشەكەی تریشی لە خوارتر, وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: شایەت بن، وە خواى گەورە ئەم دوو ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) . info
التفاسير:

external-link copy
2 : 54

وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةٗ يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٞ مُّسۡتَمِرّٞ

[ وَإِنْ يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُسْتَمِرٌّ (٢) ] وە كاتێك كە بەڵگەو موعجیزەیەكیش ببینن لە جیاتی ئەوەی ئیمان بێنن پشت ئەكەن لە ئیمان هێنان، وە ئەڵێن: ئەمە جادووكردنێكی بەردەوامە، یان بەهێز بوو, یاخود جادووكردنێكی پووچەڵ و لەناوچوو بوو. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 54

وَكَذَّبُواْ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَكُلُّ أَمۡرٖ مُّسۡتَقِرّٞ

[ وَكَذَّبُوا وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ ] وە پێغەمبەری خوایان صلى الله علیه وسلم بەدرۆ زانی وە شوێن هەواو ئارەزووی خۆیان كەوتن [ وَكُلُّ أَمْرٍ مُسْتَقِرٌّ (٣) ] وە هەموو كارێكیش جێگیر ئەبێت و روو دەدات: خێرو چاكە بۆ ئەهلی خێر, وە شەڕو خراپەش بۆ ئەهلی شەڕو خراپە . info
التفاسير:

external-link copy
4 : 54

وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّنَ ٱلۡأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزۡدَجَرٌ

[ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنَ الْأَنْبَاءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ (٤) ] وە بە دڵنیایی كافرانی قوڕەیش ئەوەندە هەواڵی ئوممەتانی تریان بۆ هات كە بەسیان بێ بۆ ئەوەی كە بەرهەڵستییان بكات لە خراپەو كوفر كردن . info
التفاسير:

external-link copy
5 : 54

حِكۡمَةُۢ بَٰلِغَةٞۖ فَمَا تُغۡنِ ٱلنُّذُرُ

[ حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ ] وە قورئانیش پڕە لە حیكمەت و ئەوپەڕی حیكمەت و كاربەجێیی تیایەو كەموكوڕی تیادا نییە، یاخود لە هیدایەتدان و گومڕاكردنى خەڵكى حیكمەتى تەواو هەیەو بێحیكمەت نیە [ فَمَا تُغْنِ النُّذُرُ (٥) ] وە ئاگاداركردنەوە هیچ سوودێكی بەوان نەگەیاند . info
التفاسير:

external-link copy
6 : 54

فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡۘ يَوۡمَ يَدۡعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَيۡءٖ نُّكُرٍ

[ فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆیش پشتیان تێ بكەو خۆتیان لەگەڵ ماندوو مەكە [ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَى شَيْءٍ نُكُرٍ (٦) ] تا ئەو ڕۆژەی كە بانگخواز كە (ئیسڕافیل)ە بانگیان ئەكات بۆ شتێكی زۆر گەورە كە لەلایان گەورەیە كە هاتنی ڕۆژی قیامەتە . info
التفاسير: