Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán.

external-link copy
65 : 43

فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمٍ أَلِيمٍ

دەستە و تاقم و گرۆکانی نەصاری لە بارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی و ڕاجیایی لە نێوانیاندا دروست بوو، ھەندێکیان دەڵێن: عیسا خوایە، ھەندێکی تریشیان دەڵێن: کوڕی اللە یە، وە ھەندێکی تریان دەڵێن: عیسا و دایکی ھەردووکیان خوان، وەیل و تیاچوون و سزای سەخت کە لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە بۆ ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کرد، بەو جۆرەی وەسفی عیسایان پێکرد و بەخوایان زانی، یان بەیەکێک لە سێ خواکەیان دانا. info
التفاسير:
Beneficios de los versículos de esta página:
• نزول عيسى من علامات الساعة الكبرى.
ھاتنە خوارەوەی عیسا یەکێکە لەنیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی قیامەت. info

• انقطاع خُلَّة الفساق يوم القيامة، ودوام خُلَّة المتقين.
بچڕانی ھاوڕیەتی و دۆستایەتی کەسانی لە سنوور دەرچوو لە ڕۆژی قیامەتدا، وە بەردەوامی ھاوڕیەتی و دۆستایەتی خواناسان. info

• بشارة الله للمؤمنين وتطمينه لهم عما خلفوا وراءهم من الدنيا وعما يستقبلونه في الآخرة.
مژدەی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران و دڵنیاکردنەوەیان لەوەی خەم و خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لە دونیا لەدەستیان چووە، وە نەیشترسن لەوەی لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕوانیانە. info