Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán.

فاطر

Propósitos del Capítulo:
بيان فقر العباد المطلق إلى فاطر السماوات والأرض، وكمال غناه عنهم.
ڕوونکردنەوەى پێویستی و هەژاری بەندەکان بۆ خوڵقێنەری ئاسمانەکان و زەوی و تەواوى دەوڵەمەندی و بێ پێویستی ئەو زاتە بە ئەوان. info

external-link copy
1 : 35

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ جَاعِلِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُوْلِيٓ أَجۡنِحَةٖ مَّثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۚ يَزِيدُ فِي ٱلۡخَلۡقِ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە لەسەر شێوەیەک کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، ئەو زاتە پیرۆزەی فریشتەکانی کردووەتە نێردراو فەرمانە قەدەرییەکانی خۆی جێ بەجێ دەکەن، ھەیانە وەحی و نیگا دەگەیەنێت بە پێغەمبەران، وە بەھێزی کردوون لەجێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکەی داویەتییە دەستیان، فریشتەکانی بەشێوەیەک بەدیھێناوە ھەیانە خاوەنی دوو باڵ و سێ باڵ و چوار باڵە، بەھۆیەوە پێی دەفڕێت تاوەكو ئەوەی فەرمانی پێکراوە جێ بەجێی بکات، اللە تەعالا ویستی لەھەر شتێک بێت بۆ بەدیھێنراوەکانی زیادی دەکات، لە ئەندام و جوانی و دەنگ و شتی تریش، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 35

مَّا يَفۡتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحۡمَةٖ فَلَا مُمۡسِكَ لَهَاۖ وَمَا يُمۡسِكۡ فَلَا مُرۡسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

بێگومان کلیلی ھەموو شتێک بە دەستی اللە تەعالایە، ھەر خێر و چاکەیەک لە ڕزق و ڕۆزی و ھیدایەت و بەختەوەری بکاتەوە لەخەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ئەگەر ویستی ھەر شتێک لەوانە بگرێتەوە لە خەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لەسەریان بکاتەوە و پێیان ببەخشێت، ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ و بە دەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنان و ئەندازەگیری و بەرێوەبردنیدا. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 35

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ هَلۡ مِنۡ خَٰلِقٍ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ

ئەی خەڵکینە بە دڵ و زمانتان، وە بەئەندامەکانی لاشەتان بەكردار باسی ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە و شوکر و سوپاسی بکەن، ئایا ھیچ خالق و بەدیھێنەرێکی تر ھەیە جگە لە اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بە باران بارین، وە لە زەویشەوە بەڕواندنی ڕووەک و بەربووم و کشتوکاڵ جگە لەوانە ڕزق و ڕۆزیتان بدات؟ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە اللە تەعالا نییە، ئیتر دوای ئەمە چۆن لەھەق و ڕاستی لادەدەن و درۆ و بوھتان بۆ اللە تەعالا ھەڵدەبەستن، وە واگومان دەبەن زاتی پیرۆزی اللە شەریک و ھاوەڵی ھەیە، ئەو زاتەی كه بەدیھێناون و ڕزق و ڕۆزی داون؟! info
التفاسير:
Beneficios de los versículos de esta página:
• مشهد فزع الكفار يوم القيامة مشهد عظيم.
دیمەنی ترس و بیمی بێباوەڕان لە ڕۆژی دواییدا دیمەنێکی زۆر گەورەیە. info

• محل نفع الإيمان في الدنيا؛ لأنها هي دار العمل.
جێگای سوود و قازانجی ئیمان و باوەڕ ژیانی دونیایە، چونكە دونیا ماڵ و جێگای کار و کردەوەیە. info

• عظم خلق الملائكة يدل على عظمة خالقهم سبحانه.
گەورەیی بەدیھێنانی فریشتەکان بەڵگەیە لەسەر گەورەیی خالق و بەدیھێنەرەکەیان (سبحانە و تعالی). info