Traducción de los significados del Sagrado Corán - Traducción kurda de Al-Mujtasar de la Exégesis del Sagrado Corán.

Número de página:close

external-link copy
71 : 10

۞ وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ نُوحٍ إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيۡكُم مَّقَامِي وَتَذۡكِيرِي بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡتُ فَأَجۡمِعُوٓاْ أَمۡرَكُمۡ وَشُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُنۡ أَمۡرُكُمۡ عَلَيۡكُمۡ غُمَّةٗ ثُمَّ ٱقۡضُوٓاْ إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ

- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بخوێنەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بەخوا و پێغەمبەرێتی تۆ نییە، ئەو کاتەی بە ھۆز و گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم، ئەگەر بەبوونم لە ناوتاندا قەڵس و ناڕەحەتن، وە ئامۆژگاری و بیرخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان بەلاوە گران و قورسە، وە خۆتان یەکلایی کردوەتەوە بۆ کوشتنم، ئەوا چاک بزانن من تەنھا پشت و پەنام خوای گەورەیە بۆ پەکخستن و بەتاڵ کردنەوەی فڕوفێڵەکانتان، ئەوساتە ئێوە و گشت پەرستراو و خواکانتان قسەتان یەکبخەن و ھانایان بۆ بەرن با یارمەتیتان بدەن بۆ دژایەتی و لەناوبردنی من، پاشان بابڕیار و کارەکانتان ڕوون و ئاشکرا و بێ پەنھان بێت، دوای ئەوەش پلانی کوشتنی منتان دانا بەردەوام لەجێ بەجێکردنی ئەو پلانەی شاردبووتانەوە و ھیچ مۆڵەتم مەدەن، وە تەنھا ساتێکیش دوای مەخەن، (ئەمەش ئەو پەڕی متمانەیە بەخوای گەورە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ دەکاتەوە). info
التفاسير:

external-link copy
72 : 10

فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَمَا سَأَلۡتُكُم مِّنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۖ وَأُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ

ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لە داواکاری و ئامۆژگاریەکانی من، ئەوا بێگومان لەبەر ئەوە نییە من داوای پاداشت و کرێیەکم لێ کردبن لەبەرامبەر ئامۆژگاری و گەیاندنی پەیامەکەم، باوەڕم پێ بھێنن یان بێبڕوا بن پێم، بەڵکو لەبەر لاساریی و خراپی خۆتانە، وە خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە ملکەچی بم، گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بم بە کاروکردەوەی چاکە و دوور کەوتنەوە لە خراپە. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 10

فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَجَعَلۡنَٰهُمۡ خَلَٰٓئِفَ وَأَغۡرَقۡنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ

کەچی گەلەکەی بەدرۆیان زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوسا ئێمەیش خۆی و ئەو باوەڕدارانەیشی کە لەناو کەشتیەکەیدا بوون ڕزگارمان کردن، وە کردمانن بەجێنشینی خەڵکانی پێش خۆیان، وە ئەوانەیشیان کەبێباوەڕ بوون بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکان و ھاتنی لافاوەکە لەناومان بردن، جا - ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەلەی کە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ترساندنی و باوەڕیان پێ نەکرد چی بەسەرھات ؟! info
التفاسير:

external-link copy
74 : 10

ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ بِهِۦ مِن قَبۡلُۚ كَذَٰلِكَ نَطۡبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلۡمُعۡتَدِينَ

پاش ماوەیەک لە دوای نوح (سەلامی خوای لێ بێت) چەند پێغەمبەرێکمان نارد بۆ لای گەلەکانیان، پێغەمبەرەکانیش بە چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە چوونە لایان تاوەکو بڕوایان پێ بھێنن، بەڵام بە ھۆی سوور بوونی پێشووتریان لەسەر بێباوەڕی و بە درۆخستنەوەی پێغەمبەرەکان ویستی ئەوەیان نەبوو کە باوەڕ بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بھێنن، جا بۆیە خوای گەورەش مۆری نا بەسەر دڵیاندا، ھەروەک چۆن مۆریشمان نا بەسەر دڵی ئەوانەیش کە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرانی پێشووتر، بەو شێوەیە لە ھەموو کات و ساتێکدا مۆریش دەنێین بەسەر دڵی ھەموو بێباوەڕێک کە سنوورەکانی خوای گەورە بە کوفڕ و بێباوەڕی ببەزێنێت و نەیانپارێزێت. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 10

ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ وَهَٰرُونَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ

دوای ماوەیەکیش لە ناردنی ئەو پێغەمبەرانە، موسی وھارونی برایمان نارد (سەلامی خوایان لێ بێت) بۆ لای فیرعەون پاشای میسر و گەورە و ناودارانی گەلەکەی، بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆییان، ئەوە بوو خۆیان بەگەورە زانی و باوەڕیان نەھێنا بەوەی بۆیان ھێنابوون، بەڕاستی ئەوان گەلێکی تاوانبار بوون، چونکە باوەڕیان بەخوا نەھێنا و پێغەمبەرەکەشیان بەڕاست نەزانی و بەدۆریان خستەوە. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 10

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ مِنۡ عِندِنَا قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰذَا لَسِحۡرٞ مُّبِينٞ

جا کاتێک ئەو ھەق و ڕاستییەی ئێمە ھات بۆ لای فیرعەون گەورە و ناودارانی گەلەکەی، ئەو ھەق و ڕاستییەی کە موسی و ھارونی برای (سەلامی خوایان لێ بێت) ھێنابویان، ئەوان بەو بەڵگە و نیشانانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتیان ئەوان وتیان: بێگومان ئەوەی ئەمانە ھێناویانە جادوویەکی ئاشکرا و ڕوونە، وە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 10

قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمۡۖ أَسِحۡرٌ هَٰذَا وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّٰحِرُونَ

موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە بەو ھەق و ڕاستیەی بۆتان ھات دەڵێن جادوو؟ ھیچی وانییە و جادوو نییە، وە منیش چاک دەزانم کە جادووگەر ھەرگیز سەرکەوتوو و سەرفراز نابێت، ئیتر من چۆن دەچم جادووتان بۆ دەکەم؟! info
التفاسير:

external-link copy
78 : 10

قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَلۡفِتَنَا عَمَّا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا نَحۡنُ لَكُمَا بِمُؤۡمِنِينَ

فیرعەون و دەستە و تاقمەکەیشی وەڵامی موسایان (سەلامی خوای لێ بێت) دایەوە و وتیان: ئایا تۆ ئەم جادوەت بۆ ھێناوین تاوەکو لەسەر ئاینی باوباپیرانی خۆمان لامان بدەیت؟ وە موڵک و پادشایەتیش بۆ خۆت و براکەت بێت؟ دەی - ئەی موسی و ھارون - چاک بزانن ئێمە ھەرگیز باوەڕ بەوە ناکەین کە ئێوە دوو پیغەمبەربن و خوا ناردبێتنی بۆ لای ئێمە. info
التفاسير:
Beneficios de los versículos de esta página:
• سلاح المؤمن في مواجهة أعدائه هو التوكل على الله.
چەکی باوەڕدار لەبەرامبەر بێباوەڕان و دوژمنانیان پشت بەستنێتی بە خوای گەورە و میھرەبان. info

• الإصرار على الكفر والتكذيب بالرسل يوجب الختم على القلوب فلا تؤمن أبدًا.
سوور بوون لەسەر بێباوەڕی و دژایەتی پێغەمبەران و بە درۆ خستنەوەیان دەبێتە مایەی ئەوەی خوای گەورە مۆر بنێت بەسەر دڵەکاندا، کە ئیتر بۆ ھەتاھەتایی باوەڕ نەھێنن. info

• حال أعداء الرسل واحد، فهم دائما يصفون الهدى بالسحر أو الكذب.
دوژمنانی پێغەمبەران بە درێژایی مێژوو ھەموویان بەیەک شێوە دژایەتی ئەوانیان کردووە، ئەویش ئەوە بووە ئەو ھیدایەت و ڕێنوێنیەی کە خەڵکیان بۆ بانگ دەکرد بە جادوو و فڕوفیڵ و درۆ ناو ھێناوە. info

• إن الساحر لا يفلح أبدًا.
بێگومان جادووگەر ھەرگیز سەرکەوتوو و سەرفراز نابێت. info