Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

Page Number:close

external-link copy
5 : 83

لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ

بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە لەڕۆژێکی گەورەدا، کە زۆرێک لە ناڕەحەتی وناخۆشیەکان لەخۆ دەگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 83

يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ڕۆژێکە کە ھەموو بەدیھێنراوەکان لەبەردەم پەروەردگار ھەموواندا دەوەستن بۆ لێپرسینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 83

كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٖ

کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە پاش مردن زیندووبوونەوە نییە، چونکە نامەی کردەوەی تاوانباران ودووڕووان لەناو دەفتەرێکی پەستی تەنگی ڕەشدایە لەدۆزەخدا. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 83

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٞ

-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو دەفتەرە چییە؟! info
التفاسير:

external-link copy
9 : 83

كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ

نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 83

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ بێباوەڕان لەو ڕۆژەدا (ڕۆژی دوایی). info
التفاسير:

external-link copy
11 : 83

ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ

ئەوانەی کەباوەڕیان نییە بەڕۆژی دوایی وزیندووبوونەوە وبەدرۆی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -تەعاﻻ- پاداشتی کردەوەی بەندەکانی تێدا دەداتەوە كه لەدونیا ئەنجامیان دابوو. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 83

وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ

ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بەو ڕۆژە و بەدرۆی نازانێت جگە لەکەسانی ستەمکاری تاوانبار نەبێت، ئەوانەی کە سنوورەکانی اللە -تەعاﻻ-یان تێپەڕاندوو وزۆر گوناهــ وتاوان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 83

إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

ئەو کەسانە کاتێک ئەو بەڵگە وئایەتانەی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە کە بۆ پێغەمبەرەکەمان دامان بەزاندووە، لەوەڵامدا دەڵێن : ئەمانە ئەفسانە ودرۆی پێشینانن، نەک لەلایەن اللە وە ھاتبێت. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 83

كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەو بێباوەڕانە بیریان لێدەکردەوە، (بەڵگەکانی ئێمە درۆی پێشینان نین) بەڵکو ژەنگی ئەو خراپە وتاوان وگوناھانەی کەدەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا، وبەدڵیان هەق وڕاستی نابینن. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 83

كَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّمَحۡجُوبُونَ

نەخێر ڕزگاریان نابێت، بێگومان ئەو کەسانە لەڕۆژی دواییدا بێبەش دەبن لەبینینی پەروەردگاریان. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 83

ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ

پاشان ئەوانە دەخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، کە داد وبێدادیانە -هاوار وناڵەیانە- بەدەست گەرماکەیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 83

ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ

ئەمجا لەڕۆژی قیامەتدا پاش ئەوەی کە دەخرێنە دۆزەخەوە، بەسەرزەنشتێکەوە پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو ئاگر وئەو ڕۆژە بوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو و بەدرۆتان دەخستەوە لەدونیادا، کاتێک پێغەمبەرەکەتان پێی ڕاگەیاندن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 83

كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ

کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە نییە، بێگومان کتێبی کردەوەی چاکەکاران لە جێگا وشوێنی بەرز وبڵندایە. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 83

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ

جا -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو جێگا بەرز وبڵندانە چیە وچۆنه؟! info
التفاسير:

external-link copy
20 : 83

كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ

نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 83

يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ

کتێبێکی مۆرکراوی لەشوێنێکی ھێندە بەرز وبڵنددایه، کە فریشتە نزیک وبەڕێزەکانی ھەموو ئاسمانێک دەیبینن. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 83

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ

بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 83

عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ

لەسەر کورسی وتەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت دانیشتوون وتەماشای پەروەردگار ودیمەنە جوانە دڵڕفێنە ئاسوودە بەخشەکانی بەھەشت دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 83

تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ

لە ڕووخساریاندا جوانی وگەشاوەیی وخۆشگوزەرانی دەبینیت. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 83

يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٖ مَّخۡتُومٍ

خزمەتكارەكانی بەهەشت خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- پاکی سەرمۆریان پێنۆش دەکەن كە مۆر دراوە لەسەر پەرداخەكانی (بەشێوەیەک کەس جگە لەئەوان دەستی بۆ نەبردووە). info
التفاسير:

external-link copy
26 : 83

خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٞۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ

ئەو خواردنەوانە -شەرابانە- دوا قومی بۆنی میسکی لێ دێت، جا با پێشبڕکێ کاران بۆئەمە پێشبڕکێ بکەن بەکردەوەیەک کە جێی ڕەزامەندی اللە بێت، وە وازیش بھێنێت لە ھەرچیەک زاتی پیرۆزی ئەو توڕە دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 83

وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ

ئەو خواردنەوە-شەرابە- تێکەڵ کراوە لە ئاوی کانیاوی (تەسنیم). info
التفاسير:

external-link copy
28 : 83

عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ

کانی (تەسنیم) لە بەرزترین جێگای بەهەشتەوە سەرچاوەی گرتووە، کەسە نزیکەکانی پەروەردگار لێی دەخۆنەوە، ئاوێکی خاوێنی پاڵفتەیە، وە تەواوی باوەڕدارانی تریش لێی دەخۆنەوە کە لەگەڵ شتی تریش تێکەڵ دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 83

إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ

بێگومان لە دونیادا ئەوانەی بێباوەڕ وتاوانبار بوون گاڵتەیان دەکرد بە باوەڕداران وپێ دەکەنین پێیان. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 83

وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ

وە کاتێک بەلای باوەڕداراندا تێپەڕ ببوونایە دەستیان دەکرد بە سرتە سرت وچاو لێداگرتن. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 83

وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ

وە کاتێکیش دەگەڕانەوە نێو ماڵ ومنداڵ وکەسوکاریان بەگاڵتەکردن بە باوەڕدارانەوە دەگەڕانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 83

وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ

وە کاتێکیش کە مسوڵمانەکانیان ببینیایە دەیانووت: ئەمانە گومڕا وسەرلێشێواون، و وازیان لەئاینی باوباپیرانیان ھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 83

وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ

لە کاتێکدا ئەو بێباوەڕانە (ئەو قسانەیان دەکرد) نەنێردرابوون کە چاودێر بن بەسەر باوەڕدارانەوە، هەتاوەکو کردەوەکانیان تۆمار بکەن. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• خطر الذنوب على القلوب.
مەترسی گوناھـ وتاوان لەسەر دڵەکان. info

• حرمان الكفار من رؤية ربهم يوم القيامة.
بێبەش بوونی بێباوەڕان لەبینینی پەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا. info

• السخرية من أهل الدين صفة من صفات الكفار.
گاڵتە وقەشمەری کردن بەباوەڕداران وخەڵکانی دیندار سیفەتێکە لەسیفەتی بێباوەڕان. info