Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
23 : 72

إِلَّا بَلَٰغٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِسَٰلَٰتِهِۦۚ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا

بەڵام ئەوەی لەدەستم دێت بیکەم تەنھا ئەوەیە ئەوەی فەرمانم پێکراوە لەلایەن الله وە بەئێوەى بگەیەنم، وپەیامەکەیشی کە ڕەوانەی کردووە بۆم بیگەینم پێتان، جا ئەو کەسەی لە اللە -تەعالا- وپێغەمبەرەکەی یاخی بێت وسەرپێچیان بکات، بێگومان ئەوە ئاگری دۆزەخی بۆ ئامادەکراوە و بەھەتاھەتایی وھەمیشەیی تێیدا دەمێنێتەوە، وهەرگیز لێی دەرناچێت. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الجَوْر سبب في دخول النار.
ستەم وگوناهــ وتاوان وسەرپێچی پەروەردگار ھۆکاری چوونە نێو ئاگری دۆزەخە. info

• أهمية الاستقامة في تحصيل المقاصد الحسنة.
گرنگی ئیستقامە وبەردەوامی لەسەر ھیدایەت لەبەدەستھێنانی مەبەست ونیازە چاکەکان. info

• حُفِظ الوحي من عبث الشياطين.
پاراستنی وەحی لە فڕوفێڵ ودەست تێخستنی شەیتانەکان. info