Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

Page Number:close

external-link copy
9 : 69

وَجَآءَ فِرۡعَوۡنُ وَمَن قَبۡلَهُۥ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتُ بِٱلۡخَاطِئَةِ

فیرعەون وگەلانی پێش ئەویش لەدانیشتوانی گوند وشارە سەرەو ژێربووەکان (ئەوانیش گەلی لوط بوون) بە گوناھـ وتاوانیانەوە ھاتن لە شیرک -هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە- وتاوان وسەرپێچیەکان. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 69

فَعَصَوۡاْ رَسُولَ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَهُمۡ أَخۡذَةٗ رَّابِيَةً

ھەر گەلێک لەو گەلانە سەرپێچی پێغەمبەری پەروەردگاریان کردبێت و بەدرۆیان زانیبێت، اللە -سبحانه وتعالى- گرتنی بە گرتنێکی زۆر سەخت بۆ لەناوبردنیان. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 69

إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلۡمَآءُ حَمَلۡنَٰكُمۡ فِي ٱلۡجَارِيَةِ

بێگومان ئێمە کاتێک ئاوی تۆفانەکە سەرکەوت وسنوورەکەى تێپەڕاند لەبەرزبوونەوەدا، ئەوانەتان لەپشتی ئەواندا بوون (لەپشتی ئەو كەسانەی سواری كەشتیەكە بوو بوون) لەو کەشتیەکەی نوح -علیه السلام- دروستی كرد هەڵمان گرتن. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 69

لِنَجۡعَلَهَا لَكُمۡ تَذۡكِرَةٗ وَتَعِيَهَآ أُذُنٞ وَٰعِيَةٞ

بۆ ئەوەی كەشتیەكە وچیرۆکی تیاچوونی گەلی نوح بکەینە پەند وئامۆژگاری وبەڵگە بۆ تیاچوونی خەڵكی بێباوەڕ وڕزگار بوونی باوەڕداران، و لەبەری بکەن و بەبیری خۆیان بیهێننەوە کەسانێك گوێیەکانیان دەبیستێت بەھۆشمەندیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 69

فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ نَفۡخَةٞ وَٰحِدَةٞ

جا کاتێک ئەو فریشتەیەی کە ڕاسپێردراوە فوو بکات بەکەڕەنادا جارێکی تر فووی پێدا کردەوە، کە مەبەست پێی فووی دووەم جارە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 69

وَحُمِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةٗ وَٰحِدَةٗ

زەوی و شاخ وکێوەکان لە جێگای خۆیان بەرزکرانەوە، بەیەکجار دران بەیەکدا، زەوی وشاخەكان هەمووی پارچه پارچه بوون. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 69

فَيَوۡمَئِذٖ وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ

ئیتر ئەو ڕۆژەی هەموو ئەمانە ڕوو دەدات ئەوە ڕۆژی قیامەت هەڵدەستێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 69

وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِيَ يَوۡمَئِذٖ وَاهِيَةٞ

ئاسمان ھەمووی لەت وشەق دەبێت ولەیەکتر دەترازێت وسست ولاواز دەبێت، كاتێك فریشتەكان لێی دێنە خوارەوە لەو ڕۆژەدا، ئیتر سست ولاواز دەبێت دوای ئەوەی بەهێز وپێكەوە نوسابوون. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 69

وَٱلۡمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرۡجَآئِهَاۚ وَيَحۡمِلُ عَرۡشَ رَبِّكَ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ ثَمَٰنِيَةٞ

فریشتەکان لەکەنار وقەراغی ئاسماندان، لەو ڕۆژە گەورەدا ھەشت فریشتە لەفریشتە نزیکەکانی پەروەردگار عەرشی پەروەردگاریان لەسەروو خۆیانەوە ھەڵگرتووه. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 69

يَوۡمَئِذٖ تُعۡرَضُونَ لَا تَخۡفَىٰ مِنكُمۡ خَافِيَةٞ

-ئەی خەڵكینه- لەو ڕۆژەدا خۆتان وکار وکردەوەتان پیشانی الله -سبحانه وتعالى- دەدرێت، وە ھیچ کردەوەیەکتان بە پەنھانی ونھێنی نامێنێتەوە، بەڵكو پەروەردگار ئاگاداری هەموویەتی. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 69

فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقۡرَءُواْ كِتَٰبِيَهۡ

جا ئەو کەسەی کە تۆماری کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی شادە وبەدڵێکی خۆشەوە دەڵێت: ئەوەتا کتێبی کردەوەکانم بگرن وبیخوێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 69

إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَٰقٍ حِسَابِيَهۡ

چونکە بەڕاستی من خۆم لەدونیا دەمزانی ودڵنیا بووم کە زیندوو دەبمەوە، وتووشی ئەم لێپرسینەوەیە دەبم وپاداشتی (کردەوەکانم) وەردەگرمەوە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 69

فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ

ئەو کەسە لە ژیانێکی پڕ لە شادی وخۆشیدایە کە زۆر پێی ڕازیە، کاتێک ئەو ھەموو ناز ونیعمەتە نەبڕاوە دەبینێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 69

فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ

لەبەھەشتێکی بەرزدایە، (بەرز لە پلەوپایە وجێگادا). info
التفاسير:

external-link copy
23 : 69

قُطُوفُهَا دَانِيَةٞ

میوە وبەرووبومی باخەکانى ئەو بەھەشتانە زۆر نزیکە لێیەوە، بەشێوەیەک چ بەپێوە بێت یان بەدانیشتن یان بەڕاکشانەوە دەستی پێیدەگات و ماندووبوونی ناوێت. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 69

كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَآ أَسۡلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡأَيَّامِ ٱلۡخَالِيَةِ

ئینجا بۆ ڕێزلێنانیان پێیان دەوترێت: بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت لە خواردن وخواردنەوە کە بەهۆیانەوە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، ئەم پاداشتدانەوەیە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەیە کە لەڕۆژانی ڕابردوو لەدونیادا ئەنجامتان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 69

وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُوتَ كِتَٰبِيَهۡ

بەڵام ئەو کەسەی کە کتێبی کردەوەکانی درایە دەستی چەپی، بەداخ وحەسرەتێکەوە دەڵێت: خۆزگە کتێبی کردەوەکانم پێم نەدرایە، کە پڕیەتی لە کردەوەی خراپ ومایەی سەپاندنی سزای سەختە بەسەرمدا. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 69

وَلَمۡ أَدۡرِ مَا حِسَابِيَهۡ

خۆزگە ھەر نەمزانیایە سەرەنجامی حسێب ولێپرسینەوەم چییە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 69

يَٰلَيۡتَهَا كَانَتِ ٱلۡقَاضِيَةَ

کاشکای وە خۆزگە مردنەکەم یەکجاری بووایە، ئیتر دوای ئەوە جارێکی تر زیندوو نەدەکرامایەوە. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 69

مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ

سەروەت وسامانم ھیچ قازانج وسوودێکی پێنەگەیاندم، ھیچ سزایەکی پەروەردگاری لەسەرم کەم نەکردەوە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 69

هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ

بەڵگەکانم لێ وون بوون، ئەو دەسەڵات وهێز وپلەوپایەی پشتم پێ بەستبوو ھەمووی لەناوچوون ونەمان. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 69

خُذُوهُ فَغُلُّوهُ

ودەووترێت: بیبەن -ئەی فریشتەکان (ئەوانەى سەرپەرشتیاری دۆزەخن)- بیگرن وکۆت وزنجیر لەدەست وگەردنی بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 69

ثُمَّ ٱلۡجَحِيمَ صَلُّوهُ

پاشان بیخەنە نێو دۆزەخەوە تاوەکو ئاھو بێدادی بێت لەدەست گەرماكەی. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 69

ثُمَّ فِي سِلۡسِلَةٖ ذَرۡعُهَا سَبۡعُونَ ذِرَاعٗا فَٱسۡلُكُوهُ

پاشان بە زنجیرێک کە درێژییەکەى حەفتا گەزە بیبەستنەوە وکۆتی بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 69

إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ

لەبەرئەوەی باوەڕی بە اللە ی گەورە ومەزن نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 69

وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ

ھانی خەڵکی نەدەدا لەسەر خواردن بەخشین بە ھەژار. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 69

فَلَيۡسَ لَهُ ٱلۡيَوۡمَ هَٰهُنَا حَمِيمٞ

ئینجا ئەویش ئەمڕۆ (کە ڕۆژی قیامەتە) ھیچ خەمخۆر ودڵسۆزێکی نییە، بەرگری لێبکات وسزای لێ دوور بخاتەوە. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• المِنَّة التي على الوالد مِنَّة على الولد تستوجب الشكر.
ئەو منەتەی لەسەر باوکە منەتیشە لەسەر مناڵەکانی، بۆیە پێویستە شوکر وسوپاسی لەسەر بکرێت. info

• إطعام الفقير والحض عليه من أسباب الوقاية من عذاب النار.
خواردن بەخشین بەھەژاران وھاندانی خەڵکی لەسەر دەستگیرۆیی نەداران ھۆکاری خۆپاراستنە لەئاگری دۆزەخ. info

• شدة عذاب يوم القيامة تستوجب التوقي منه بالإيمان والعمل الصالح.
سەختی سزای ڕۆژی قیامەت پێویست دەکات مرۆڤ بە باوەڕ وئەنجامدانی کار وکردەوە چاکەکان خۆی لێ بپارێزێت. info