Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
12 : 65

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ وَمِنَ ٱلۡأَرۡضِ مِثۡلَهُنَّۖ يَتَنَزَّلُ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنَهُنَّ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عِلۡمَۢا

اللە ئەو زاتەیە کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی بەدیھێناوە، وە بە وێنەی ئەوانیش زەوی بەدیھێناوە (بەحەوت چین)، وە لە نێوانیاندا فەرمانە كەونی و شەرعییەكانی اللە تەعالا دادەبەزێت، تا بزانن پەروەردگار دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بە زانست و زانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییه لە ئاسمانەكان و زەویدا. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• عدم وجوب الإرضاع على الحامل إذا طلقت.
واجیب نییه ئافرەتی سك پڕ پاش مناڵ بوونەكەی شیر بدات بەو كۆرپەیەی لەدایك دەبێت ئەگەر تەڵاق درا. info

• التكليف لا يكون إلا بالمستطاع.
تەكلیف و داواكاری و بەجێهێنانی فەرمانەكانی الله تەعالا بە پێی توانای بەندەكانە. info

• الإيمان بقدرة الله وإحاطة علمه بكل شيء سبب للرضا وسكينة القلب.
باوەڕ بەتوانا و دەسەڵاتی الله تەعالا كە بەزانست و زانیاری دەوری هەموو شتێكی داوە و ئاگاداریانە، هۆكاری ڕازی بوون و دڵئارامی بەندەكانه. info