Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
27 : 6

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ وُقِفُواْ عَلَى ٱلنَّارِ فَقَالُواْ يَٰلَيۡتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

ئەی پێغەمبەر ئەگەر لەڕۆژی دواییدا بیانبینی کەچۆن پیشانی ئاگری دۆزەخ دەدرێن، کەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە دەڵێن: ئای خۆزگە دەیانگەڕاندینەوە بۆ ژیانی دونیا، وە بەبەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خودا بێباوەڕ نەدەبووین، وە خۆزگە لە باوەڕداران دەبووین، ئەگەر بتبینینایە ئەی پێغەمبەر سەرت سوڕ دەما لە خراپی حاڵیان کە لەچی سزایەکی سەختدان. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• بيان الحكمة في إرسال النبي عليه الصلاة والسلام بالقرآن، من أجل البلاغ والبيان، وأعظم ذلك الدعوة لتوحيد الله.
ڕوونکردنەوەی حیکمەتی ناردنی پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر بێت) بەقورئانەوە، کە خوای گەورە ناردویەتی تاوەکو ئەو قورئانە بگەیەنێت بەخەڵکی و بۆشیان ڕوون بکاتەوە، لەھەموویشی گەورەتر بانگەوازکردنی خەڵکی بۆ یەکخواپەرستی ودوور کەوتنەوە لە بت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆی. info

• نفي الشريك عن الله تعالى، ودحض افتراءات المشركين في هذا الخصوص.
نەفی شەریک وھاوەڵ بڕیارداندان بۆ خوای گەورە، وە تێکشکاندانی تەواوی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە موشریک وھاوەڵ بڕیاردەران لەم بارەیەوە دروستیان کردبوو. info

• بيان معرفة اليهود والنصارى للنبي عليه الصلاة والسلام، برغم جحودهم وكفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کەجولەکە وگاورەکان تا چی ئەندازەیەک پێغەمبەری خوایان ناسیووە (سەلامی خوای لێ بێت) وەک کوڕ ومناڵەکانی خۆیان ناسیویانە، چونکە تەواوی سیفات ورەوشت وئاکارەکانی ئەو لە کتێبەکانی ئەواندا پێشتر باسکراوە، کەچی ھەر سەرسەخت وعیناد بوون وباوەڕیان پێ نەکرد وئیمانیان پێ نەھێنا. info