Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

Page Number: 135:128 close

external-link copy
69 : 6

وَمَا عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنۡ حِسَابِهِم مِّن شَيۡءٖ وَلَٰكِن ذِكۡرَىٰ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ

ئەو کەسانەی لەخواترسن وتەقوای خوایان ھەیە، فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ولە قەدەغەکراو وکاروگوفتارە یاساغەکانی دوور دەکەونەوە ھیچ حساب ولێپرسینەوەیەکی ئەو ستەمکارانەیان لەسەر نیە، بەڵکو ھەر ئەوەیان لەسەرە کە ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی کارە خراپە وگوناھەکان، بەڵکو بیر بکەنەوە ولەخوا بترسن، وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لەو کارانەی کە ڕێگریان لێکراوە. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 6

وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَهُمۡ لَعِبٗا وَلَهۡوٗا وَغَرَّتۡهُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ وَذَكِّرۡ بِهِۦٓ أَن تُبۡسَلَ نَفۡسُۢ بِمَا كَسَبَتۡ لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ وَإِن تَعۡدِلۡ كُلَّ عَدۡلٖ لَّا يُؤۡخَذۡ مِنۡهَآۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبۡسِلُواْ بِمَا كَسَبُواْۖ لَهُمۡ شَرَابٞ مِّنۡ حَمِيمٖ وَعَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ

ئەی پێغەمبەر واز لەو موشریک و بتپەرستانە بھێنە کە ئاینەکەیان کردووە بە یاری و گەمە و گەپ، ئەوانەی لاقرتێ و گاڵتەیان پێ دێت، وە ژیانی دونیا و تام و لەزەتەکانی فریوی داون، بۆیە ئەی پێغەمبەر بە قورئان ئامۆژگاری خەڵکی بکە تاوەکو بەھۆی کار و کردەوەی خراپەوە خۆیان دووچاری فەوتان و تیاچوون نەکەنەوە، چونکە جگە لەخوای گەورە ھیچ پشتیوانێکی تر نییە بتوانێت بێت بەھانایانەوە فریایان بکەوێت و سەریان بخات، وە ھیچ تکاکارێکیش نییە بتوانێت ڕێگری سزای خوایان لێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا ، تەنانەت ھەرچی ماڵ و سامانی دونیایش ھەیە بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای لەسەر ھەڵبگیرێت لێی وەرناگیرێت، ئەوانەی کە جڵەوی خۆیان دایە دەست دەروونی خۆیان بەھۆی ئەنجامدانی تاوان و گوناھەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاوی کوڵبەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، وە سزای بەئازاریان بۆ ھەیە بەھۆی بێباوەڕیەکەیانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 6

قُلۡ أَنَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعۡقَابِنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِي ٱسۡتَهۡوَتۡهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِي ٱلۡأَرۡضِ حَيۡرَانَ لَهُۥٓ أَصۡحَٰبٞ يَدۡعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلۡهُدَى ٱئۡتِنَاۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۖ وَأُمِرۡنَا لِنُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئەی پێغەمبەری خوا بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا جگە خوا بتانێک بکەینە خوا وبیان پەرستین کەھیچ سودێکیان بەدەست نیە سودمان پێ بگەیەنن، وە ھیچ زیانێکیشیان بەدەست نیە بتوانن زیانمان پێ بگەیەنن، وە دوای ئەوەی خوای گەورە ھیدایەتی داین وڕێنوێنی کردین بۆلای باوەڕ وئاینی ئیسلام ئایا جارێکی تر لەدین ھەڵبگەڕێینەوە وپاشگەز بینەوە؟ ئەوسا وەک ئەوانەمان پێ بێت کە شەیتانەکان فریویاندان وگومڕایان کردن، وە بەسەرگەردانی بەجێیان ھێشتبن وە ڕێنوێیش نەکرێن بۆ ھیچ ڕێگایەک، ئەوجا ھەندێک لەھاوڕێ وھاوەڵانی خۆی کە ڕێگای ڕاستیان گرتووەتەبەر بانگی دەکەن بۆ ھەق وڕاستی کە لەگەڵ ئێمەبە، کەچی بەگوێیان نەکات ونەچێت بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، بۆیە ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ڕێگای ڕاست ھەر ئەو ڕێگایەیە کە خوای گەورە دیاری کردووە، وە خوای گەورەش فەرمانی پێکردووین کەملکەچی بین، ئەویش بە پابەند بوون بە یەکخواپەرستی وپەرستنی بەتاک وتەنھایی دوور لە ھەموو شەریک وھاوەڵ بڕیاردانێک، ھەر ئەویشە پەروەردگاری جیھانیان. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 6

وَأَنۡ أَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّقُوهُۚ وَهُوَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

فەرمانمان پێکراوە کە نوێژەکانمان بەجوانترین شێوە ئەنجام بدەین، وە فەرمانیشمان پێکراوە لەخوا بترسین بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنین ولە قەدەغەکراو ویاساغەکانی دوور بکەوینەوە، ھەر تەنھا ئەویشە کە تەواوی بەندەکانی لەڕۆژی دواییدا لەلای کۆ دەکرێنەوە تاوەکو ھەموویان پاداشت وسزای کاروکردەوەیان وەربگرنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 6

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ وَيَوۡمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُۚ قَوۡلُهُ ٱلۡحَقُّۚ وَلَهُ ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ

وە ھەر ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی بەدیھێناوە، ئەو رۆژەی کە خوای گەورە بەھەر شتێک بڵێ: ببە خێرا ودەست بەجێ دەبێت، جا کاتێکیش فەرمانی کرد بە ڕۆژی دوایی ھەڵسێت وببێت دەستبەجێ دێت ودەبێت، خوایەکە ھەر فەرمان وگوفتاری ئەو ڕاست ودروستە، کە بێگومان ڕوو دەدات وھیچ مەحاڵێکیش تێدا نیە، لەڕۆژی دوایدا ھەموو موڵک دەسەڵات ھەر ھی خۆیەتی، بەتایبەتی ئەو ڕۆژەی کە فەرمان دەکات بە ئیسرافیل کە فووی دووەم بکات لە کەڕەناکەدا، گشت شتێکی نادیار ودیار دەزانێت وئاگاداریەتی، ئەو زاتە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردنی کارەکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە، ناواخنی کارەکان لای ئەو وەک دیووی دەرەوە وڕواڵەتەکانی وان وھیچ جیاوازیەکیان نیە. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الداعية إلى الله تعالى ليس مسؤولًا عن محاسبة أحد، بل هو مسؤول عن التبليغ والتذكير.
ئەو کەسەی خەڵکی بانگ دەکات بۆلای خوا، دەبێت بزانێت ئەو بەرپرس نیە لە موحاسەبە ولێپرسینەوەی خەڵکی، بەڵکو بەرپرسە لەگەیاندنی ئاینی ئیسلام وبیرخستنەوەیان. info

• الوعظ من أعظم وسائل إيقاظ الغافلين والمستكبرين.
ئامۆژگاری گەورەترین ھۆکاری بەخەبەر ھێنانەوەی کەسانی بێئاگا ولوت بەرزە. info

• من دلائل التوحيد: أن من لا يملك نفعًا ولا ضرًّا ولا تصرفًا، هو بالضرورة لا يستحق أن يكون إلهًا معبودًا.
یەکێک لە بەڵگەکانی یەکخواپەرستی ئەوەیە: ھەرکەسێک زەرەروزیانی وسوودوقازانجی کەسی بەدەست نەبێت، بێگومان شایانی ئەوەش نیە کە بپەرسترێت وبکرێتە خوا. info