Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

الزخرف

Purposes of the Surah:
التحذير من الافتتان بزخرف الحياة الدنيا؛ لئلا يكون وسيلة للشرك.
ئاگادار کردنەوە و هەڕەشە کردن لە تووشبون بە فیتنە بە ڕازاوەیی ژیانی دونیا بۆ ئەوەى نەبێتە هۆکارێک بۆ شیرک و هاوبەشدانان بۆ الله. info

external-link copy
1 : 43

حمٓ

(حمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 43

وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ

سوێند بە قورئانی پیرۆز کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستی سوێند بەم پەڕاوە ڕوون کەرەوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 43

إِنَّا جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

بێگومان ئێمە قورئامان بە زمانی عەرەبی دابەزاند بە ئومێدی ئەوەی ژیربن و بیری لێ بکەنەوە، ئەی ئەوە گەلەی کە مانا و مەبەستی ئەم قورئانە بەزمانی خۆتان دابەزیووە، لێی تێدەگەن و دەزانن باسی چی دەکات بۆ ئەوەی بێگەیەنن بە ئوممەتەکانی تری سەر ڕووی زەوی. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 43

وَإِنَّهُۥ فِيٓ أُمِّ ٱلۡكِتَٰبِ لَدَيۡنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ

بێگومان ئەم قورئانە لە (لوح المحفوظ) ـە کە زۆر بەرز و بڵندە ، پڕ لەدانایی و حیکمەتە، بەدڵنیاییەوە ئایەتەکانی زۆر تۆکمە و ڕوون و بەھێزن لە فەرمان و ڕێگریەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 43

أَفَنَضۡرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكۡرَ صَفۡحًا أَن كُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّسۡرِفِينَ

ئایا ئێمە واز لەدابەزاندنی قورئان بھێنین و ڕووی لێ وەربگێڕین لەبەر ئەوەی ئێوە لە شیرک و بتپەرستی و گوناھ و تاواندا ڕۆچوون؟ بێگومان شتی وا ناکەین، بەڵکو لەبەر ڕەحم و بەزەییمان بۆتان ئێمە پێچەوانەی ئەوە دەکەین کە ئیوە دەتانەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 43

وَكَمۡ أَرۡسَلۡنَا مِن نَّبِيّٖ فِي ٱلۡأَوَّلِينَ

چەند پێغەمبەرانمان لەناو گەلان و ئوممەتانی پێشووتر ڕەوانە کرد. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 43

وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن نَّبِيٍّ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

ھیچ پێغەمبەرێک لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ ھیچ گەل و ئوممەتێک نەنێرراوە، ئیللا گاڵتەیان پێکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 43

فَأَهۡلَكۡنَآ أَشَدَّ مِنۡهُم بَطۡشٗا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلۡأَوَّلِينَ

ئێمە لەوان بە ھێزتر و بەتواناترمان لەناو ئەو گەل و ئوممەتانەدا لەناو برد، کەوابێت بێدەسەڵات نین لە لەناوبردنی کەسانێکی تری لاوازتر لەوان، لە قورئانیشدا سیفەتی ئەو گەلە لە ناوچوانە زۆر باسکران و ڕۆیشتن، وەک گەلی عاد و گەلی سەمود و گەلی لوط و ھاوەڵانی مەدیەن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 43

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡعَلِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پرسیار بکەیت لەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە: کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە. لە وەڵامی پرسیارەکەتدا دەڵێن: بێگومان ئەو زاتە بەدیھێناوە کە زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 43

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَجَعَلَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ

اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕاخستوون و بۆی کردوون بە جێگای پێتان، وە چەندەھا ڕێگای لەناو شاخ و چیا و شیوەکاندا بۆ داناون؛ تاوەکو لەکاتی گەڕان و ھاتووچۆتاندا ڕێنیشاندەرتان بێت. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• سمي الوحي روحًا لأهمية الوحي في هداية الناس، فهو بمنزلة الروح للجسد.
ئەم ئایەتانە وەحییان بە ڕۆح ناوبردووە ، لەبەر گرنگی وەحی لە ھیدایەتدانی خەڵکی، ئەو وەحییە وەک ڕۆح وایە بۆ لاشە. info

• الهداية المسندة إلى الرسول صلى الله عليه وسلم هي هداية الإرشاد لا هداية التوفيق.
ئەو ھیدایەتەی دراوە پاڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیدایەتی ڕێنووێنی کردنە نەک ھیدایەتی تەوفیقدان. info

• ما عند المشركين من توحيد الربوبية لا ينفعهم يوم القيامة.
ئەو تەوحیدە ڕبوبیەتەی بتپەرست و موشریکەکان دانیان پێدا دەنا، لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت. info