Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
43 : 42

وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ

بەڵام کەسێک ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکانی تر و چاوپۆشی لێکردن، ئەوا ئەو جۆرە کردەوەیە لەو کارانەیە کە بە خێر و چاکە بۆ ئەو کەسە و بۆ ھەموو خەڵکیش دەگەڕێتەوە، بەڕاستی کارێکی باش و چاکی کردووە کە شایانی سوپاس کردنە، ھیچ کەسیش ناگات بەم پاداشت و پلە و پایە کەسانێک نەبن کە بەختێکی گەورە و باشیان ھەیە. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا. info

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە. info